|
ئه‌م ماڵپه‌ڕه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندن و ده‌ركه‌وتنیه‌وه
له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی خه‌باتی گه‌لی كوردستان، به‌پشت به‌ستن به‌توانا خۆماڵیه‌كانی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستی دایه خه‌بات و سه‌ركردایه‌تیه‌كی گه‌نج‌و
نوێخواز‌و ڕێكخستنێكی كارا‌و باوه‌ڕ به‌خۆ‌و هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیا‌و هێڵی فیكری
جیاواز‌و جیاكه‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌بووه بوو، كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه
نیشتمانی‌و چینایه‌تی یه‌كانی ڕه‌نجه‌ده‌رانی بیر‌وبازوی گه‌لی كوردستان
دامه‌زراو، قۆناغ به‌قۆناغ گه‌لێك دیارده‌و ده‌ستكه‌وتی سیاسی تێكه‌ڵ به‌كه‌لتوری
میللی گه‌لی كوردستان كرد. له‌وانه دیارده‌ی فره‌یی [پلورالیزم]، و ئه‌دۆپت
كردنیًُ(تبنی) بیری پێشكه‌وتنخوازی‌و نوێخوازی‌و هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی مافه
سه‌ره‌تاییه‌كانی گه‌لی كوردستان وه‌ك خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی‌و هه‌ڵبژاردن‌و
بڵاوكردنه‌وه‌ی پره‌نسیپه دیموكراتییه‌كان و به‌دیهێنانی دادوه‌ری
كۆمه‌لاَیه‌تی تا ده‌گاته فیدرالیزم‌و مافی چاره‌ی خۆنوسین و هی تر... هه‌ر
له‌قۆناغی شۆڕش‌و خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه تا ده‌گاته ئه‌مڕۆی خه‌باتی سیاسی،
دیموكراتی، په‌رله‌مانی. هه‌میشه له‌خۆ نوێ كردنه‌وه‌و خۆ گونجاندندا دابوه به
پێ ی گۆڕانه سیاسی‌و ئایدۆلۆژیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌و جیهاندا.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه‌و له‌ڕوانگه‌ی بڕوای قوڵی (ی. ن. ك)ه‌وه
به‌بنه‌ماكانی خه‌باتی دیموكراتی‌و جه‌ماوه‌ریی بوون‌و شه‌فافیه‌ت، مه‌كته‌بی
چاودێری‌و پشكنین له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2007 وه دامه‌زراو له‌په‌یڕه‌وی
ناوخۆكه‌یدا پێكهاته‌و ئه‌رك‌و به‌رپرسیارێتییه‌كانی دیاریكراوه.
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ماڵپه‌ڕی چاودێری ده‌كاته سه‌كۆی زانیاری‌و
ڕاگه‌یاندنی خۆی‌و چه‌ندین ئه‌رك‌و ئامانجیشی له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی خۆی
داناوه.
چاودێری : ماڵپه‌ڕێكی زانیاری و ڕۆشنبیریه ئامانجی دژایه‌تی كردن و
به‌گژاچونه‌وه و سنوور دانانه بۆ گه‌نده‌ڵی . لێره‌وه ناساندنی گه‌نده‌ڵی و
به رز كردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری دژی گه‌نده‌ڵی و په‌ره پێدان و به‌هێزكردنی
تواناكانی تاكی كورد به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت و هه‌وڵی یه‌كخستن و به‌گه‌ڕخستنی
سه‌رجه‌م تواناكانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی (ی.ن.ك) بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی ده‌دات و نێوه‌ندێك ده‌بێت بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هاوڵاتی و
ڕێكخستنه‌كانی (ی.ن.ك). له‌سه‌رده‌مێكدا كه ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌گه‌شه‌دایه‌و
گه‌نده‌ڵیش ڕۆچووه‌ته ناو جومگه جیاوازه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی یه‌وه.
مه‌كته‌بی چاودێری و پشكنین وه‌ك ئۆرگانێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌ركی
به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ئه‌ستۆی خۆی ده‌گرێت.
چاودێری، له‌هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی هێڵی فیكری‌و سیاسی (ی. ن. ك)و به‌گوڕتر
كردنی خه‌باتی سیاسی و دیموكراتی و په‌رله‌مانیه‌كه‌یدایه ، له‌سه‌ر بنه‌مای
به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی‌و چینایه‌تی‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر به‌گشتی و
زه‌حمه‌تكێشان به‌تایبه‌تی و تۆخ كردنه‌وه‌و به‌هێزكردنی هێڵه جیاكه‌ره‌وه‌كانی
پێكهاته‌كان و تێكۆشان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی گه‌لی كوردستاندا .
چاودێری، بۆ ئه‌م قۆناغه به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌گرێته ئه‌ستۆ‌و كار ده‌كات
بۆ سه‌قامگیركردنی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت له ژیانی
سیاسی،ئیداری،ئابووری،كۆمه‌لاَیتی، یاسا و قه‌زا، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر یه‌كسانی
كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌فافیه‌ت و ماڤی مرۆڤ و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری... كه‌ئه‌وانیش
سه‌رئه‌نجام ده‌بنه هۆی جێگیركردنی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و به‌دامه‌زراوه‌یی بوون‌و
پێشخستنی كۆمه‌ڵگا و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش له‌وه‌ها ده‌وروبه‌رێكدا
ده‌توانێت باشتر خه‌بات بكات بۆ جێ به‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ی كه خۆی له
به‌رژه‌وندی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی گه‌لی كوردستاندا ده‌بینێته‌وه
.
|