|
هاوسه‌ری سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی مۆریتانیا به‌تۆمه‌تی قۆستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و به‌كارهێنانی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت دادگایی ده‌كرێت. سه‌رچاوه ئیلاف
|
|
|
عێراق... له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تدا بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی، سێ له به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر كار لاده‌برێن. تۆڕی هه‌واڵی عێراق
|
|
|
یه‌مه‌ن... جێگری سه‌رۆك وه‌زیران هۆشداری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌دات، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی سیاسییه‌وه كه كۆمه‌ڵێك لایه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان گرتویانه‌ته به‌ر. سه‌رچاوه ماڵپه‌ری موئته‌مه‌ر
|
|
|
عێراق... ده‌سته‌ی نه‌زاهه به‌مه‌به‌ستی وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره‌كانی كۆڕێكی فراوان بۆ لێپرسراوان‌و خه‌ڵكی فه‌لوجه ساز ده‌كات. سه‌رچاوه ئاژانسی مه‌له‌ف پرێس
|
|
|
رێكخراوی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب دژی گه‌نده‌ڵی پرۆژه‌یه‌كی تازه له ژێر ناونیشانی شه‌فافیه‌ت له داهاتدا به‌ئامانجی چاودێریكردنی داهاته‌كانی حكومه‌ت له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كاندا داده‌مه‌زرێنێت. ئاژانسی هه‌واڵی كونا
|
|
|
یه‌مه‌ن... ده‌زگای نیشتیمانی بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی داوا له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كات په‌له بكات له‌یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسێكانی گه‌نده‌ڵی، به‌جۆرێك هاوتای ماندوبوونه‌كانی ده‌زگاكه بێت له پێناو بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵیدا. تۆڕی هه‌واڵی عه‌ره‌بی
|
|
|
عێراق... وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری ژماره‌یه‌ك رێوشوێنه‌وه سنورێك بۆ گه‌نده‌ڵی له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌دا داده‌نێت‌و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندیش ره‌وانه‌ی داگا ده‌كات. جريدة المدى
|
|
|
مسر: راپۆرتێكی حكومی كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نه‌زاهه‌و شه‌فافییه‌ته‌وه ئاماده‌كراوه، داوای بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه ده‌كات. رادیۆ سه‌وا
|
|
|
عێراق: به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان‌و جێگره‌كه‌ی له پارێزگای موسه‌نا به‌ۆته‌مه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیر ده‌كرێن. كه‌ناڵی الحره
|
|
|
تایلاند: دادگای باڵای تایلاند به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی بڕیاری ده‌ستگیركردنی تاكسین شیناواترای سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی تایلاندی ده‌ركرد. رۆژنامه‌ی النهار الیوم
|
|
|
یه‌مه‌ن: سه‌رۆكی یه‌مه‌ن سه‌رپه‌رشتی ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات كه بووه‌ته هۆی دیارنه‌مانی 150 ملیار ریال‌و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجیش به‌هه‌مان هۆكار ده‌ستگیركراون. رۆژنامه‌ی زه‌مانی عه‌ره‌بی
|
|
|
عێراق... وه‌زاره‌تی شاره‌وانی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ به‌گرتنه‌به‌ری ژماره‌یه‌ك رێوشوێن گه‌نده‌ڵی ئیداری له وه‌زاره‌ته‌كه‌دا كه‌مده‌كاته‌وه. جريدة المدى
|
|
|
ئیمارات: كۆمپانیای نه‌خیلی ئیماراتی تایبه‌ت به‌دروستكردنی بینا‌و ئوتێل‌و بوژانه‌وه‌ی كێڵگه‌ی دارخورما، لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رفراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستپێكرد. ئیلاف
|
|
|
لوبنان: باڵیۆزی ئیتاڵیا له لوبنان ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی لوبنان له روبه‌روبوونه‌وه‌و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی‌و پرۆژه‌كانی به‌ئامێركردن‌و حكومه‌تی ئه‌له‌كترۆنیدا. سه‌رچاوه ماڵپه‌ری omsar
|
|
|
ئیسرائیل: پۆلیسی ئیسرائیل بۆ جاری پێنجه‌م لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌یهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیران‌و راوێژكاری سیاسی پێشویدا ده‌كات به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی‌و قۆستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات. رادیۆ سه‌وا
|
|
|
عێراق... مشعان جبوری داوا له لیبیا‌و قه‌ته‌ر ده‌كات یارمه‌تی بده‌ن بۆ ده‌ربازبوون له تۆمه‌تی شۆردنه‌وه‌و ساخته‌كردنی پاره كه له‌لایه‌ن دادگای عێراقییه‌وه روبه‌رووی كراوه‌ته‌وه. ئاژانسی مه‌له‌ف پرێس
|
|
|
ئه‌مریكا... وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا سیناتۆری كۆماری تید ستیفانزی ئالاسكایی به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی دارایی‌و شاردنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 250 هه‌زار دۆلار دیاری له نێویاندا نوێكردنه‌وه‌ی خانویه‌ك له كۆمپانیا خزمه‌تگوزاریه نه‌وتیه‌كانی ئالاسكا تۆمه‌تباركرد. تۆڕی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی
|
|
|
روسیا... سه‌رۆكی روسیا دیمیتری میدڤیدیڤ نه‌خشه‌یه‌كی بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی ئیداری له وڵاته‌كه‌یدا ئیمزاكرد. ئاژانسی نوڤوستی
|
|
|
سۆماڵ... له كۆی 15 وه‌زیری سۆماڵی 10 وه‌زیریان به‌نیازی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ن به‌بیانووی خراپ به‌كارهێنانی دارایی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن سه‌ره‌ك وه‌زیران (نور حه‌سه‌ن حسێن). رادیۆ سه‌وا
|
|
|
ئیمارات... راپۆرته‌كان ئاشكرایانكرد كه رۆژی 15-ی ئه‌یلول وه‌زیری ئیماراتی د.خه‌لیفه نجیت ئه‌لفلاسی به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی به‌ره‌و رووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌و له پۆسته‌كه‌ی وه‌ك وه‌زیری ده‌وڵه‌ت به‌خشرا. ئه‌ره‌بیه‌ن بزنس
|
|
|
سعودیه... ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه هه‌شت كه‌س له به‌رپرسانی ئیداری‌و فه‌رمانبه‌رانی له به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتی كاروباری ته‌ندروستی ناوچه‌ی مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره‌ی به به‌رتیل‌و گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كرد. رۆژنامه‌كان
|
|
|
ئیسرائیل... پۆلیسی ئیسرائیل بۆ جاری چواره‌م ئه‌یهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیرانی له چوارچێوه‌ی دۆسییه‌ی تێوه‌گلانی له گه‌نده‌ڵی دارایی دا دوای دوو رۆژ له راگه‌یاندنی ئاره‌زوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بانگێشت كرد. ده‌ستور
|
|
|
تایلاند: دادگای باڵای تایلاند، ره‌زامه‌نده به‌بینینی داوای یاسایی تۆمه‌تی نوێی گه‌نده‌ڵی دژی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشوو تاكسین شیناواترا‌و هه‌ندێك له وه‌زیره كۆنه‌كانی‌و سێ وه‌زیر له حكومه‌تی ئێستادا، له به‌رامبه‌ر زیانێك كه به 1,1 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی مه‌زه‌نده ده‌كرێت. جه‌زیره نێت
|
|
|
جه‌زائر: سه‌رۆكی حكومه‌ت فه‌رمان ده‌دات به‌كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فایله‌كانی گه‌نده‌ڵی دارایی . تۆڕی هه‌واڵی عه‌ره‌بی
|
|
|
ئه‌فغانستان: كارزای بازرگانانی ماده بێ هۆشكه‌ره‌كان ده‌پارێزێت. جه‌زیره
|
|
|
نایجیریا: نایجیریا هه‌شت پارێزگاری پێشوو به‌گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار ده‌كات. ڕۆیته‌رز .
|
|
|
بولگاریا: له‌به‌رده‌م مه‌ترسی له ده‌ستدانی هاوكاری یه‌كێتی ئه‌وروپادایه. ئینته‌رناشناڵ هیراڵد تریبۆن
|
|
|
ئیتاڵیا: به‌رلسكۆنی له لادانی دادوه‌رێك له دادگای گه‌نده‌ڵییه‌كه‌یدا شكستی هێنا ئینته‌رناشناڵ هیراڵد تریبۆن
|
|
|
تایوان: وه‌زیرێكی پێشوتری تایوان به‌تۆمه‌تی ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا زیندانی كرا. ئاژانسی فرانس پرێس
|
|