به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی كوردستاندا،كه ئه‌مرۆ بۆته‌دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدارو هه‌ره‌شه بۆسه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و ژێرخانی ئابووری وڵات ودامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، به‌ڕێز(سمكۆ ئه‌سعه‌د ئه‌دهه‌م )له‌مه‌كته‌بی بیروهۆشیاری پرۆژه‌ى چه‌ند یاسه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی كوردستان كرد وه،پرۆژه كانيش به‌پشت به‌ستن به یاساكانی وڵاتانی (میسر‌و ئه‌رده‌ن و سوریا‌و لوبنان وسودان وبه‌حره‌ین ویه‌مه‌ن) دارێژراون.
پرۆژه‌كان :
پرۆژه
یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
• پرۆژه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
• پرۆژه‌ی یاسای مافی هاووڵاتی له‌ده‌ستكه‌وتنی زانیاری
• پرۆژه‌ی یاسای خستنه‌ڕووی ئه‌ستۆی دارایی
• پرۆژه‌ی یاسای نه‌هێشتنی ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا
• پرۆژه‌ی یاسای نه‌هێشتنی تاوانه داراییه‌كان
سمكۆ ئه‌سعه‌د ئه‌دهه‌م
پێشه‌كی
به‌بۆچونی زۆربه‌ی پسپۆڕانی بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك به پێچه‌وانه‌ی ره‌وشت‌و به‌ها مرۆییه‌كان‌و عه‌قڵه‌وه بێت, (گه‌نده‌ڵی)یه, له‌هه‌ر شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و سیاسی‌و كارگێڕیدا بێت.
ئه‌م پرۆژانه, ئه‌و یاسایانه ده‌خاته ڕ‌و‌و كه له‌بواری كارگێڕی‌و داراییدا به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ده‌بنه‌وه، ئاماده‌كردنی ئه‌م پرۆژه یاسایانه. سوودی له‌و یاسایانه‌ی وه‌رگرتووه كه هاوشێوه‌یه‌ن, وه‌كو یاساكانی وڵاتانانی (میسر‌و ئه‌رده‌ن‌و سوریا‌و لوبنان‌و سودان‌و به‌حره‌ین‌و یه‌مه‌ن). له‌زۆربه‌ی به‌ش‌و مادده‌كانی ئه‌م پرۆژه‌انه‌دا, ده‌قا‌و ده‌ق, یان له‌ڕوی واتا‌و مه‌به‌سته‌وه, له یاسای ئه‌و وڵاتانه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌و ئاماده‌كراوه, به‌شێوه‌یه‌ك كه بكرێت به‌سه‌ره‌تایه‌ك بۆ داڕشتنی چه‌ند یاسایه‌ك له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستاندا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
ئه‌م پرۆژه یاسایانه, هێشتا زۆر له‌ده‌ستكاریی كردن‌و خستنه سه‌ر هه‌ڵده‌گرن له‌لایه‌ن پسپۆڕان‌و داڕێژه‌رانی یاساوه, تا له‌باشترین فۆرمدا, له‌پێنا‌و ڕێگرتن له‌ته‌شه‌نه‌كردنی وێرانكارترین دیارده له‌هه‌رێمی كوردستاندا جێگیر بكرێت ، كه گه‌نده‌ڵییه
ئه‌م پرۆژانه ده‌خرێنه به‌رده‌ستی په‌رله‌مان‌و دوا بڕیاریش بۆ ئه‌و دامه‌زراوه پسپۆڕه‌یه له‌بواری یاساداناندا. به‌وه‌رگرتنی ئه‌م پرۆژانه, یه‌كه‌م هه‌نگاوی یاسایی ڕووه‌و به‌ڕه‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی داده‌نرێت له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
سمكۆ ئه‌سعه‌د ئه‌دهه‌م
سلێمانی
شوباتی 2008
پرۆژه‌ی یاسای
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سـێ به‌ش و په‌نجا مادده پێكهاتووه, به‌م شێوه‌یه:
* به‌شی یه‌كه‌م، پێناسه‌و حوكمه گشتییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت به مادده‌كانی (1 تا 5).
* به‌شی دووه‌م، مادده (6 تا 19) ئاماژه به دادگایه‌كی پسپۆڕ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و ئه‌و سزایانه‌ی به‌رامبه‌ریان دێت، دیاری ده‌كات.
* به‌شی سێیه‌م، مادده (20 تا 50) تایبه‌ته به (ئاژانسی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی) كه دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده وێرانكه‌ره‌دا‌و پێكهاته‌كانی ده‌خاته ڕ‌و‌و كه بریتین له (سكرتاریه‌تی گشتی، ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و ده‌سته‌كانی داوای جه‌زائی‌و داراییه‌كان).
پرۆژه‌ی (یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی), پاش په‌سه‌ندكردنی, به‌سه‌ره‌كیترین یاسا داده‌نرێت له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا. هێشتا ئه‌م پرۆژه‌یه به‌ر له‌ده‌رچواندنی وه‌ك یاسایه‌ك چه‌ندین خستنه سه‌ر‌و ورده‌كاری تری پێویسته بۆ دارشتنه‌وه‌ی له‌دوا فۆرمدا، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌م پرۆژه‌یه بناغه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كار له‌سه‌ركردن بێت بۆ ناساندنی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی‌و دامه‌زراندنی دادگایه‌كی پسپۆڕ‌و دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ, بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
پرۆژه‌ی یاسای
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
به‌شی یه‌كه‌م
(پێناسه‌و حوكمه گشتییه‌كان)
مادده (1)
ئه‌م یاسایه به‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ناوده‌برێت.
مادده (2)
ئه‌م وشه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی خواره‌وه به‌و واتایانه دێن كه له‌به‌رامبه‌ریاندا دیاریكراوه:
ـ ئاژانس (وكاله): ئاژانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
ـ ده‌سته: ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئاژانس كه ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه.
ـ سه‌رۆك: سه‌رۆكی ئاژانس كه سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سته‌كه‌شه له‌هه‌مان كاتدا.
ـ دادگا: دادگای تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵییه.
ـ داوا داراییه‌كان: ئه‌و داوا یاسایی‌و مه‌ده‌نییانه ده‌گرێته‌وه كه خه‌زینه‌ی هه‌رێم داواكار یان داوا له‌سه‌ر كراوه تیایدا.
ـ داوا جه‌زائییه‌كان: ئه‌و داوایانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌سته‌ی داوا جه‌زائییه‌كان داواكاره یان داوا له‌سه‌ر كراوه تیایدا.
ـ پارێزه‌ری گشتی: پارێزه‌ری مه‌ده‌نی (دارایی)و پارێزه‌ری (جه‌زائی) ده‌گرێته‌وه له‌هه‌ردوو ده‌سته‌ی دارایی‌و جه‌زائی ئاژانسدا.
ـ ئه‌ندام: ئه‌ندامی ئاژانس‌و هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی تری ئاژانس له‌هه‌ر ئاستێكدابێت.
ـ سكرتێر: سكرتێری ده‌سته‌ی داوا داراییه‌كان‌و سكرتێری ده‌سته‌ی داوا جه‌زائییه‌كان.
ـ داوا له‌سه‌ركرا‌و هه‌ركه‌سێك به‌یه‌كێك له‌تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كرابێت یان گومان له‌باره‌یه‌وه هه‌بێت.
ـ بنه‌ما یاساییه كارپێكراوه‌كان: یاسا‌و ڕێسا‌و ڕێنمایی‌و بڕیاره كارگێڕییه كاراكان.
مادده (3)
له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا، حوكمه‌كانی یاسای سزادانی عێراقی به‌سه‌ر تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵییدا جێبه‌جێده‌كرێت .
مادده (4)
أ ـ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكی مه‌عنه‌وی یان سروشتی دا جێبه‌جێده‌كرێت كه تاوانێكی گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامدابێت.
ب ـ ئه‌گه‌ر تاوانبار كه‌سێكی مه‌عنه‌وی بوو، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه یان ئه‌و كه‌سه سروشتییانه‌ی كه له‌ژێر ناوی ئه‌و كه‌سه مه‌عنه‌ویه یان به‌هۆی ئه‌وه‌وه تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه به‌هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بێت به‌تاوانباری سه‌ره‌كی داده‌نرێن له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاربوونی كه‌سه مه‌عنه‌وییه‌كه كه تاوانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام دراوه.
مادده (5)
1ـ هه‌ر (غه‌رامه‌یه‌ك) به‌پێی ئه‌م یاسایه بسه‌پێت ده‌گێڕدرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی‌و ده‌بێت بڕی غه‌رامه‌كه به‌بڕیاری دادگا دیاریبكرێت له‌نێوان ( ) بۆ ( ) دینار.
2ـدادگا سه‌رپشكه له دانانی سوودی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و بڕه غه‌رامه‌یه كه به‌بڕیاری دادگا دیاریكراوه له ڕۆژی بڕیاره‌وه تا ڕۆژی دانانی پاره‌كه.
3ـ بۆدادگا سه‌رپشكه له به‌ش به‌ش كردنی‌ئه‌و بڕی غه‌رامه‌یه به‌شێوه‌ی (قیست)، به‌مه‌رجێك ماوه‌ی دانانی كۆی بڕه پاره‌كه له دوو ساڵ تێنه‌په‌ڕێت.
4ـ ئه‌گه‌ر لایه‌نی زیان لێكه‌وتوو توانی بۆ دادگای بسه‌لمێنێت كه زیانه‌كه‌ی له‌و بڕه پاره‌یه زۆرتره كه له‌بڕگه‌ی (1)دا دیاریكراوه، دادگا بۆی هه‌یه بڕه پاره‌كه زۆرتر بكات تا ده‌گاته ئاسته سه‌لمێنراوه‌كه.
به‌شی دووه‌م
(دادگا) و (تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی)
مادده (6)
دادگایه‌ك به‌ناوی (دادگای تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی) داده‌مه‌زرێت. پله‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌یاسا دیاریده‌كرێت.
تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی
(مادده 7 تا 16)
مادده (7)
ئه‌م تاوانانه‌ی خواره‌وه كه له یاسای سزادانی عێراقیدا هاتون، تاوانی گه‌نده‌ڵین:
1ـ تاوانه‌كانی (به‌رتیل‌و ئیختیلاس‌و به‌زاندنی سنوری ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانه‌وه) كه به‌مادده‌كانی (307) تا (341) له‌یاسای سزادانی عێراقیدا هاتون‌و به‌تاوانی له‌نگ كردنی ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانبه‌ریه‌تی (الجرائم المخله بواجبات الوڤیفه) ناوبراوه.
2ـ تاوانه‌كان (ده‌ستوه‌ردان له‌ڕێڕه‌وی دادپه‌روه‌ری‌و كاری دادگا‌و هه‌واڵدانی درۆ یان هه‌واڵ نه‌دان، چه‌واشه‌كردنی دادگا، گه‌واهی درۆ، سوێندی درۆ، انتحالی پۆست‌و پله، ڕاپۆرت‌و وه‌رگێڕانی درۆ كه به‌مادده‌كانی (233) تا (262) له‌یاسای سزادانی عێراقیدا هاتوون به‌تاوانه‌كانی له‌نگكردنی ڕێڕۆیشتنی دادپه‌روه‌ری ـ الجرائم المخله بسیر العداله) ناوبراوه.
3ـ تاوانه‌كانی (ته‌زویر، له‌سه‌ر دروستكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه) و ئه‌و تاوانانه‌ی زیان به (ئابوری نیشتمانی‌و بڕوای خه‌ڵك به‌دارایی ده‌وڵه‌ت) ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌مادده‌كانی (274) تا (306) له‌یاسای سزادانی عێراقیدا هاتوون‌و به‌تاوانه‌كانی له‌نگكردنی متمانه‌ی گشتی ـ الجرائم المخله بالپقه العامه) ناوبراوه.
4ـ تاوانه‌كانی خه‌ڵه‌تاندن‌و به‌خراپ به‌كارهێنانی ئه‌مانه‌ت، كه به‌مادده‌كانی (453) تا (459) له‌یاسای سزادانی عێراقیدا هاتووه.
5ـ غه‌شكردن له‌مامه‌ڵه‌كردندا، كه له‌مادده‌كانی (466) و (467) ی یاسای سزادانی عێراقیدا هاتووه، هه‌روه‌ها غه‌شكردن له‌ڕاستو دروستی مامه‌ڵه‌كانی زیادكردن‌و داشكاندنه حكومی‌و ناحكومییه‌كان كه له‌مادده‌ی (488 ـ سێیه‌م) و مادده (336 ـ ف1 و2)و مادده (474 ف دووه‌م) كه تایبه‌ته به‌ئیفلاس له‌یاسای سزادانی عێراقیدا.
مادده (8)
درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ناكۆكی له‌دادبینی دادگاكاندا‌و به‌ربه‌ست دروستكردن له‌ڕێڕه‌وی دادپه‌روه‌ریدا به‌مه‌به‌ستی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كێشه‌ی نێوان دوولایه‌ن یان زیاتر له‌به‌رده‌م دادگاكان‌دا بۆ ڕێگرتن له‌و تاوانانه دادگا ئاساییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه:
1ـ لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه یان بریكاره‌كانیان به‌حوكمی ئه‌م بڕگه‌یه ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و له‌كۆنوسی یه‌كه‌م دادبینیدا بنوسرێت (ئه‌م كرده‌وه‌یه دروسته ، ئه‌گه‌ر یه‌ك لایه‌نی كێشه‌كه‌ش ئاماده‌ی دادبینییه‌كه بوو یان بریكاره‌كه‌ی به‌بێ ئاماده‌بوونی لایه‌نی دووه‌م یان لایه‌نه‌كانی تری كێشه‌كه)
2ـ ئه‌گه‌ر دادگا بۆی ده‌ركه‌وت كه‌لایه‌نێكی كێشه‌كه یان بریكاره‌كه‌ی هه‌ڵسا به‌گرتنه‌به‌ری ڕێگایه‌ك یان زیاتر، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كی ئیجابی یان سلبی (به‌ده‌ربێت له‌سنووری مافی به‌رگری)و ببێته هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ناكۆكییه‌كه، یان به‌ربه‌ست دروستبكات له‌ڕێڕه‌وی دادپه‌روه‌ریدا، دادگا بۆی هه‌یه له‌گه‌ڵ بڕیار دان به‌یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه سه‌ره‌كییه‌كه بڕیاری سه‌پاندنی (غه‌رامه) یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌دا بدات كه‌بووه به‌هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كێشه‌كه، یان به‌ربه‌ستی دروستكردووه،.
أـ بڕی غه‌رامه‌كه له‌نێوان ( ) بۆ ( ) دینارده‌بێت، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا دادگا بۆی هه‌یه به‌ڕێژه‌ی (25%) ئه‌و غه‌رامه‌یه بڕێك پاره بۆ لایه‌نی دووه‌م ببڕێته‌وه (له‌سه‌ر داوای خۆی).
ب ـ ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی بڕیار له‌باره‌یه‌وه ده‌درێت جێگای نرخاندن نه‌بوو له‌ڕووی داراییه‌وه، دادگا بۆی هه‌یه ئه‌و ڕێژه‌ی (25%) له‌سه‌ر بڕی زۆری ئه‌و بڕه پاره‌یه بژمێرێت كه له‌بڕگه‌ی (أ) وه‌ك (غه‌رامه) دیاریكراوه‌و بڕیاری بۆ لایه‌نی دووه‌م لێبدات.
ج ـ بڕیاره‌كانی (غه‌رامه) كردن جێگای تانه لێدانه به‌پێی بنه‌ما یاساییه كارپێكراوه‌كان (القواعد القانونیه النافژه) له‌به‌رده‌م دادگای (ته‌میز)دا ده‌كرێت تانه لێدانه‌كان به‌جیابێت یان له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌تانه‌دا كه به‌هۆیه‌وه (غه‌رامه‌كه) سه‌پێنراوه
د ـ ده‌بێت دادگا هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی به (غه‌رامه) كردن، به‌وردی ڕونبكاته‌وه له‌دوا نوسینی بڕیاره‌كه‌یدا له هه‌مان كۆنوسی بڕیاردانی له‌و كێشه‌یه‌ی كه دادبینی تیایدا كراوه.
مادده (9)
نكوڵی كردن له‌قه‌رز له‌به‌رده‌م دادگا یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردن:
1ـ جگه له‌و بڕه پارانه كه به‌پێی یاسای جێبه‌جێكردن دیاریكراوه، ئه‌گه‌ر قه‌رزار نكوڵی له‌قه‌رزه‌كه كرد له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردن به‌رامبه‌ر هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنرا‌و یان ئه‌و نكوڵییه له‌لایه‌ن داوا له‌سه‌ر كراوه‌وه بوو له‌به‌رده‌م دادگادا‌و خاوه‌ن قه‌رز توانی قه‌رزه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت، دادگا بۆی هه‌یه بڕێك پاره كه (هاوبڕی قه‌رزه‌كه‌بێت) به‌بڕیار بدات به خاوه‌ن قه‌رز.
مادده (10)
ده‌ست درێژكردنه سه‌ر زه‌ویوزار‌و موڵكی ده‌وڵه‌ت .
مادده (11)
خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن به‌رامبه‌ر به‌هاووڵاتیان له‌ڕووی بڕیاردان‌و به‌كارهێنانی ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان (تعسف) له‌ئاستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و وه‌زیره‌كان تا به‌رپرسانی یه‌كه كارگێڕییه‌كان‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان‌و سه‌رۆك‌و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان..
مادده (12)
ئه‌م تاوانانه‌ی به‌تاوانی ئابووری داده‌نرێن.
مادده (13)
ئه‌و تاوانانه‌ی كه له‌یاسای ڕۆژنامه‌نوسیدا دێن.
مادده (14)
دواكه‌وتنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن یان هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه ئه‌ركی خزمه‌تگوزاری گشتی له‌ئه‌ستۆدابێت به‌بێ هۆیه‌كی یاسایی‌و په‌سه‌ندكراو له‌به‌جێهێنانی ئه‌رك‌و كاره‌كانیان له‌و ماوانه‌دا كه‌پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر دراوه له‌به‌رنامه‌ی كابینه حكومییه‌كه‌دا یان له‌پلانی گشتیی وه‌زاره‌ت‌و ده‌زگاكاندا.
مادده (15)
به‌فیڕۆدان‌و په‌رتوبڵاوكردنی سامانه نیشتمانییه‌كان‌و داهاته‌كانیان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌ر دامه‌زراوه‌و یه‌كه‌یه‌كی (كارگێڕی یان بازرگانی یان ئابووری) كه كۆ یان به‌شێكی ئه‌و سامان‌و داهاتانه‌یان له‌به‌ر ده‌ستدایه به‌پێی یاسا یان به‌پێی پسپۆڕییان.
مادده (16)
هه‌ر ڕێگرییه‌ك له‌جێبه‌جێكردن‌و په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م یاسایانه ، دوای ده‌رچوون‌و به‌كاربوونیان:
1ـ یاسای مافی هاوڵاتی له‌ده‌ستكه‌وتنی زانیاری. (قانون حق المواگن فی الحصول علی المعلومات)
2ـ یاسای خستنه‌ڕووی ئه‌ستۆی دارایی. (قانون اشهار الژمه المالیه)
3ـ یاسای له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا. (قانون مكافحه الكسب غیر المشروع)
4ـ یاسای ده‌سته‌ی چاودێری گشتی. قانون هیئه الرقابه العامه)
5-یاسای نه‌هێشتنی تاوانه داراییه‌كان (غسیل و ته‌ریب الاموال)
سزاكان
مادده (17)
1ـ ئه‌و سزایانه ده‌سه‌پێنرێت كه له یاسای سزادانی عێراقیدا هاتوون به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه‌ی كه له هه‌مان یاسادا دیاریكراوه‌و له‌م یاسایه‌دا به‌تاوانی گه‌نده‌ڵی دانراوه.
2ـ سزای به‌ندكردن یان زیندانی كردن بۆماوه‌ی (3) تا (10) ساڵ ده‌سه‌پێت به‌سه‌ر هه‌ر تاوانبارێك به‌یه‌كێك له‌و تاوانانه‌ی له‌م یاسایه‌دا هاتووه‌و له‌یاسای سزادانی عێراقیدا نییه.
مادده (18)
ئه‌و بڕه پارانه كه له‌م یاسایه‌دا به‌سزا دیاریكراوه به‌سه‌ر تاوانبارانی گه‌نده‌ڵی جێگای هه‌ر غه‌رامه‌یه‌كی تر ده‌گرێته‌وه كه به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی تر به‌سه‌ر تاوانباراندا ده‌سه‌پێت.
مادده (19)
ئه‌م كه‌سانه له سزا ده‌به‌خشرێن :
1 - هه‌ركه‌سێك زانیاری‌و هه‌واڵی ڕاست به‌ده‌سته‌كانی لێكۆڵینه‌وه بدات به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی كه‌سی تاوانبار له‌سزا .
2 - ئه‌گه‌ر كه‌سی تاوانبار دانی به تاوانه‌كه‌دا نا پێش ده‌ست به‌كاربوون له‌لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سی تاوانبار یان پێش گوێگرتن له‌كه‌سی (شاهد).
به‌شی سێیه‌م
(ئاژانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی)
مادده (20)
1ـ له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئاژانسێك به‌ناوی (ئاژانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی) داده‌مه‌زرێت، خاوه‌نی كه‌سێتی مه‌عنه‌وی ده‌بێت، بۆی هه‌یه هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی یاسایی بنوێنێ له‌پێنا‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان‌و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌و ده‌توانێت به‌خۆی یان له‌ڕێگای بریكاری یاسایی‌و كارگێڕییه‌وه هه‌موو ئه‌ركه‌كانی هه‌ڵسوڕێنێت.
2ـ ئاژانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی سه‌ربه‌خۆیه‌و نابێت هیچ شێوازێكی كارلێكردن‌و گوشار خستنه سه‌ری‌له گه‌ڵ به‌كاربهێنرێت له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س‌و لایه‌ن‌و ده‌سه‌ڵات‌و دامه‌زراوه‌یه‌كه‌وه.
3ـ ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ئاژانسه‌كه له‌شاری ( ) ده‌بێت‌و بۆی هه‌یه لق‌و ئۆفیس له‌شاره‌كانی تری كوردستان بكاته‌وه.
مادده (21)
ئاژانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌م ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌ركانه‌ی هه‌یه:
1ـ به‌دواداچوونی گه‌نده‌ڵییه كارگێڕی‌و داراییه‌كان‌و ئاشكراكردنی سه‌رپێچی‌و زیاده‌ڕۆییه‌كان‌و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه تایبه‌تن له‌و باره‌یه‌وه به‌مه‌به‌ستی ده‌ست به‌كاربوون له‌لێكۆڵینه‌وه‌و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه یاسایی‌و كارگێڕییه‌كان.
2ـ وه‌رگرتنی سكاڵا‌و هه‌واڵدانی تایبه‌ت به‌هه‌ر تاوانێكی گه‌نده‌ڵی‌و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه گونجاوه‌كان به‌رامبه‌ر به‌كه‌سی تۆمه‌تبار به‌پێی یاسا.
3ـ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی‌و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له‌گه‌ڵ ده‌سته‌و ڕێكخرا‌و كۆمه‌ڵه تایبه‌ته‌كان به‌كاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا .
4ـ ئاماده‌كردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی‌و ده‌ركردنی بڵاوكراوه‌و به‌چاپگه‌یاندنی هه‌ر بابه‌تێكی تایبه‌ت به‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
5ـ دامه‌زراندنی ناوه‌ندێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری.
6ـ ڕاهێنان‌و په‌ره‌پێدانی توانای مافپه‌روه‌ران‌و دادوه‌ران‌و لێكۆڵه‌ره‌كان له‌بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی‌و دارایدا.
مادده (22)
1ـ ئاژانس بۆی هه‌یه به‌بڕیاری خۆی، به‌دواداچوون له‌باره‌ی هه‌ر تاوانێكی گه‌نده‌ڵییه‌وه بكات به‌پێی ئه‌و هه‌واڵدان‌و زانیارییانه‌ی به‌فه‌رمی پێی ده‌گات.
2ـ ئه‌گه‌ر كه‌سێك یان لایه‌نێكی هه‌واڵده‌ر زانیاری نادروستی پێشكه‌ش به‌ئاژانس كردبوو، ئه‌وا ده‌درێت به‌دادگا به‌تاوانی (بۆهه‌ڵبه‌ستن ـ قژف) و جگه له‌سزا ، غه‌رامه‌شی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت ، هه‌روه‌ها به‌بڕیاری دادگا بڕێك پاره كه هاوبڕی غه‌رامه‌كه بێت بۆ كه‌سی زیان لێكه‌وتوو ده‌بڕدرێته‌وه له‌سه‌ر داوای خۆی.
مادده (23)
ده‌بێت نهێنی كاری ئاژانس بپارێزرێت له‌كاتی داواكردنی هه‌ر وه‌ڵام‌و زانیاری‌و ڕونكردنه‌وه‌و به‌ڵگه‌یه‌ك له‌هه‌ر لایه‌ن‌و ده‌زگا‌و دامه‌زراوه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها ده‌بێت لایه‌نی داوالێكرا‌و به‌بێ دواكه‌وتن به‌ده‌نگ داواكاریی ئاژانسه‌كه‌وه بچێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه نه‌چوونه ده‌خرێته خانه‌ی تاوانی (خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات) كه‌یه‌كێكه له‌تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
مادده (24)
هه‌ر زانیارییه‌ك به‌نهێنی داده‌نرێت كه له‌سنووری كاری ئاژانسدا بێت، ده‌بێت بپارێزرێت له‌لایه‌ن به‌رپرس‌و كارمه‌ندانی ئاژانس‌و پارێزه‌ری تۆمه‌تبار‌و هه‌ركه‌س‌و لایه‌نێك كه‌جێگای گومان بن. دركاندنی هه‌ر زانیارییه‌كیش ده‌چێته خانه‌ی تاوانی (دركاندنی نهێنی كار)و جگه له‌سزاكه‌ی غه‌رامه‌شی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت.
مادده (25)
(پێكهێنه‌ره‌كانی ئاژانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی)
ئاژانس له‌م ئاستانه پێكدێت
1ـ سكرتاریه‌تی گشتی
2ـ ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
3ـ ده‌سته‌ی داوا داراییه‌كان
4ـ ده‌سته‌ی داوا جه‌زائییه‌كان
(سكرتارییه‌تی گشتی)
مادده (26)
سكرتارییه‌تی گشتی له (3) كه‌س پێكدێت ، یه‌كه‌میان سه‌رۆكی ئاژانسه‌و له‌هه‌مان كاتدا به‌رپرسی ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه. دووه‌میان سه‌رۆكی به‌شی داوا داراییه‌كانه‌و سێیه‌م سه‌رۆكی به‌شی داوا جه‌زائییه‌كانه‌و به‌پێی ڕێسایه‌كی (نڤام) تایبه‌ت ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌ركه‌كانی سكرتێر‌و ئه‌ندمانی به‌رده‌ستیان‌و مه‌رج‌و ئاست‌و ڕێچكه‌ی كارگێڕییان دیاریده‌كرێت.
له‌و ڕێسا تایبه‌ته‌دا ده‌بێت ئه‌م خاڵانه له‌به‌رچا‌و بگیرێت.
1ـ ته‌مه‌نی سه‌رۆك‌و سكرتێر‌و ئه‌ندامان له 40 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
2ـ سكرتێر‌و ئه‌ندامان ئاستی یه‌كه‌می خوێندنی زانكۆییان ته‌واوكردبێت (به‌كالۆریۆس) له‌بواری یاسا یان كارگێڕی‌و ئابووری.
3ـ ده‌بێت ناسراوبن به‌لێهاتویی‌و شاره‌زایی‌و ده‌ست پاكی‌و ڕه‌وشت به‌رزی‌و ناوبانگیان باش بێت.
(ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی)
مادده (27)
ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
1ـ سه‌رۆكی ئاژانس، سه‌رۆكی ئه‌م ده‌سته‌یه‌یه، جێگرێكی ده‌بێت. خۆیی‌و جێگره‌كه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌پاڵێورێن‌و بڕیار له‌ده‌ست به‌كاربوونیان ده‌درێت.
2ـ ده‌سته‌كه له (9) ئه‌ندام پێكدێت به‌سه‌رۆك‌و جێگره‌كه‌یه‌وه.
3ـ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی‌و به‌ئه‌ندام بوون له‌ده‌سته‌كه‌دا چوار ساڵه‌و ده‌كرێت نوێ بكرێته‌وه بۆ دوو ساڵی دواتری به‌بڕیاری په‌رله‌مان، ده‌كرێت ئه‌و درێژكردنه‌وه‌یه بۆ سه‌رۆك‌و جێگره‌كه‌ی به‌جیا بێت یان به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری ده‌سته‌كه.
4ـ ده‌سته‌ی نوێ ، به‌سه‌رۆك‌و جێگر‌و ئه‌ندامانییه‌وه بۆیان نییه به‌كار‌و كرده‌وه‌ی ده‌سته‌ی پێشخۆیاندا بچنه‌وه.
5ـ أـ ئه‌ندامانی ده‌سته له‌لایه‌ن سه‌رۆك‌و جێگری ده‌سته‌وه ده‌پاڵێورێن بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان. په‌رله‌مانیش ڕه‌زامه‌ندی‌و بڕیار له‌باره‌ی ده‌ستبه‌كاربونیانه‌وه ده‌دات به‌هه‌موو پاڵێوراوان یان به‌ژماره‌یه‌كیان.
ب ـ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌پاڵێوراوان یان ژماره‌یه‌كیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند نه‌كران ئه‌وا ته‌نها بۆ په‌رله‌مان هه‌یه كه‌سی تر بۆ ئه‌ندامیه‌تی ده‌سته‌كه بپاڵێوێت‌و ئه‌و مافه له‌ده‌ست سه‌رۆك‌و جێگره‌كه‌یدا نامێنێت. به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر هات‌و سه‌رجه‌م پاڵێوراوان بۆئه‌ندامیه‌تی ده‌سته‌كه جێگای ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان نه‌بوو.
6ـ موچه‌ی سه‌رۆك‌و جێگره‌كه‌ی‌و ئه‌ندامانی ده‌سته‌كه، موچه‌ی كارمه‌ندانی پله‌یه‌ك ده‌بێت.
مادده (28)
له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی تایبه‌ت به‌سكرتێردا، ده‌بێت ئه‌ندامی ده‌سته ئه‌م مه‌رجانه‌ی تیادابێت:
1ـ شاره‌زایی كاركردنیان له‌بواری كه‌رتی تایبه‌ت یان گشتیدا له (15) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
2ـ ئه‌هلیه‌تی مه‌ده‌نییان ته‌واوبێت.
3ـ حوكم نه‌درابێت له‌سه‌ر داوایه‌كی (ئیفلاس) یان داواكارییه‌كی (ڕێكه‌وتن بۆ پاراستن له‌ئیفلاس) پێشكه‌ش به‌دادگا نه‌كردبێت.
4ـ حوكم نه‌درابێت به تاوان یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر یان هه‌ر داوایه‌كی (شه‌ره‌ف‌و ڕه‌وشت)ی له دژ تۆمار نه‌كرا بێت.
مادده (29)
به‌مردن ئه‌ندامێتی له‌ده‌ست ده‌درێت، هه‌روه‌ها له‌م حاڵه‌تانه‌دا:
1ـ به‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه، ئه‌ندام به‌ده‌ست له‌كاركێشاوه داده‌نرێت دوای پێشكه‌شكردنی نوسراوێك به‌سه‌رۆك یان جێگری ده‌سته‌كه یان به‌په‌رله‌مان.ده‌توانێت له‌هه‌مان ماوه‌دا له‌و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یه په‌شیمان ببێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تر بۆ پۆسته‌كه‌ی دیارینه‌كرا بوو، به‌ڵام پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان.
2ـ ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی (2، 3، 4) ی مادده (28)ی له‌ده‌ستدا.
3ـ. ئه‌گه‌ر لابرا به‌هه‌مان شێوه‌ی دانانی له‌و حاڵه‌تانه‌دا كه له‌مادده (30) دا دیاریكراوه.
مادده (30)
ئه‌ندامی ده‌سته له‌م حاڵه‌تانه‌دا لاده‌برێت:
1ـ ئه‌گه‌ر تاوانباركرا به‌یه‌كێك له‌تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی، یان دانی پیادانا به‌ده‌ستنووسی خۆی.
2ـ ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوو له(3) كۆبونه‌وه‌ی له‌دوای یه‌كی ده‌سته یان (6) كۆبونه‌وه‌ی جیاجیا پاش بانگهێشتكردنی به‌فه‌رمی بۆ ئه‌و كۆبونه‌وانه.
3ـ ئه‌گه‌ر به‌جێنه‌هێنانی ئه‌ركه‌كانی به‌سه‌ردا سه‌لما، یان سه‌رپێچی له‌حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه كرد.
مادده (31)
ده‌سته ئه‌م ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
1ـ به‌ڕێوه‌بردنی كاره كارگێڕییه‌كانی (ئاژانس) و بڕیاردان له‌هه‌ر بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌و به‌ڕێوه‌بردنه.
2ـ وه‌رگرتن‌و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕاسپارده‌كانی (په‌رله‌مان) و (حكومه‌ت) له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا‌و دانانی ڕێوشوێنه گونجاوه‌كان بۆ په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و ڕاسپاردانه.
3ـ دانانی پلانی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی له‌لایه‌ن ئۆرگانه‌كانی ئاژانس‌و لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئاژانس له په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم.
4ـ بڕیاردان له خه‌رجكردنی بوودجه‌ی ئاژانس.
5ـ دیاریكردنی بودجه‌ی ساڵانه‌ی ئاژانس‌و پێشكه‌شكردنی به په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی.
6ـ بڕیاردان له‌گرێبه‌ستی پسپۆڕان‌و شاره‌زایان كه كار بۆ ئاژانس ده‌كه‌ن.
7ـ هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی كردنی لایه‌نه ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و پێشنیاركردنی به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی تایبه‌ت به‌و مه‌به‌سته .
8ـ پێشنیاركردنی پڕۆژه‌ی یاسایی له‌بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا‌و پێشكه‌شكردنی به‌په‌رله‌مان.
9ـ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ئاژانس‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی.
10ـ ده‌رچواندنی ڕێنمایی تایبه‌ت بۆ كاربه‌ده‌ستانی ئاژانس‌و ده‌سته‌كانی.
11ـ كردنه‌وه‌ی لق‌و ئۆفیسی ئاژانس له هه‌ر شوێن‌و سنورێكی كارگێڕی له‌هه‌رێمدا.
12ـ سازدانی ڕاگه‌یاندن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌كاریگه‌رییه خراپه‌كانی گه‌نده‌ڵی به‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی.
13ـ بۆ ده‌سته هه‌یه به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی (به‌نوسراوی) به‌ئه‌ندامێك یان زیاتر ببه‌خشێت به‌مه‌رجێك سنوردار بێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، ده‌توانرێت ئه‌و ماوه‌یه بۆیه‌ك جار درێژبكرێته‌وه.
مادده (32)
هه‌ر گرێبه‌ست‌و به‌ڵێننامه‌یه‌ك پێویسته له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌و جێگره‌كه‌ی‌و دوو ئه‌ندام واژوو بكرێت، تا ده‌خرێته به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته بۆ په‌سه‌ندكردنی.
مادده (33)
ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكه‌كه‌ی یان جێگره‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه (ئه‌گه‌ر سه‌رۆك ئاماده نه‌بوو) به‌مه‌رجێك ئاماده‌بوان له (7) كه‌متر نه‌بن به‌سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌یه‌وه، یان به‌هه‌ر دووكیانه‌وه. بڕیاردانیش به‌كۆی ده‌نگ ده‌بێت.
مادده (34)
ا ـ سه‌رۆكی ئاژانس كه‌سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه ، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
1ـ نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئاژانس‌و واژووكردن به‌ناویه‌وه له هه‌موو بابه‌ت‌و داوا یاساییه‌كاندا‌و به‌رامبه‌ر ده‌سته دادوه‌رییه‌كان.
2ـ سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م پێكهێنه‌ره‌كانی ئاژانس ده‌كات له‌ڕووی كارگێڕی‌و داراییه‌وه.
3ـ به‌دواداچوونی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه.
4ـ چاودێریی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ئاژانس.
ب _سه‌رۆكی ئاژانس بۆی هه‌یه یه‌كێك له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ئه‌ندامێكی ده‌سته بسپێرێت.
ده‌سته‌ی داوا دارایی‌و جه‌زائییه‌كان
(ده‌سته‌ی داوا داراییه‌كان)
مادده (35)
یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی داوا داراییه‌كان داكۆكی له‌دارایی‌و بودجه‌ی گشتی هه‌رێم ده‌كات. له‌م ئاستانه پێكدێت.
1ـ سكرتێری ده‌سته.
2ـ پارێزه‌ری گشتی كه به‌پارێزه‌ری مه‌ده‌نی ده‌ناسرێت.
3ـ پارێزه‌رانی یاریده‌ده‌ر كه له‌ژێر چاودێری‌و ڕێنمایی پارێزه‌ری گشتیدا كارده‌كه‌ن‌و ئه‌ركه‌كانیان بۆ دیاریده‌كرێت.
دووه‌م: ده‌سته‌ی داوا جه‌زائییه‌كان كه داكۆكی له‌مافی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن، له‌م ئاستانه پێكدێت.
1ـ سكرتێری ده‌سته.
2ـ پارێزه‌ری گشتی كه به‌پارێزه‌ری جه‌زائی ده‌ناسرێت.
3ـ جێگری پارێزه‌ری گشتی كه به (داواكاری گشتی) داده‌نرێت.
مادده (36)
هه‌ردوو پارێزه‌ری گشتی (دارایی‌و جه‌زائی) په‌یوه‌ستن به‌سه‌رۆكی ئاژانسه‌وه له‌ڕوی كارگێڕییه‌وه.
مادده (37)
مه‌رجه‌كانی پارێزه‌ری گشتی (دارایی‌و جه‌زائی) ئه‌مانه‌ن:
1ـ ته‌مه‌نیان له 40 ساڵ كه‌مترنه‌بێت.
2ـ بڕوانامه‌ی زانكۆییان له‌بواری (یاسا)دا به‌ده‌ست هێنابێت.
3ـ كاركردنیان له‌بواری یاساییدا له (15) ساڵ كه‌مترنه‌بێت.
مادده (38)
هه‌ردوو پارێزه‌ری گشتی‌ده‌بێ ئاگاداری سكرتێری ده‌سته‌كه‌یان بكه‌ن له ده‌ستبه‌كاربونی یاریده‌ده‌رانیان له هه‌ر كێشه‌و داوایه‌كی ده‌سته‌كه‌یان.
مادده (39)
دامه‌زراندنی هه‌ردوو پارێزه‌ری گشتی‌و یاریده‌ده‌ره‌كانیان به‌م شێوانه ده‌بێت:
1ـ هه‌ردوو پارێزه‌ری گشتی به پاڵاوتنی سه‌رۆكی ئاژانس‌و ڕه‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و بڕیاری په‌رله‌مان داده‌مه‌زرێن.
2ـ یاریده‌ده‌رانی پارێزه‌ری گشتی به پاڵاوتنی پارێزه‌ری گشتی‌و سه‌رۆكی ئاژانس‌و ڕه‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و بڕیاری په‌رله‌مان داده‌مه‌زرێن.
مادده (40)
ماوه‌و پله‌ی كاری پارێزه‌ری گشتی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه به‌ڕێسایه‌ك (نڤام) دیاریده‌كرێت به‌مه‌رجێك هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی تری یاسایی‌و كارگێڕی له‌سه‌روی پله‌كه‌وه نه‌بێت.
مادده (41)
ده‌سته‌ی داوا داراییه‌كان ، ده‌سه‌ڵاتی داواكاری گشتی پێده‌درێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌هه‌ر كێشه‌و تاوانێكی تر دوای پێسپاردنی دۆسێكانی كێشه‌و داوا داراییه‌كان به‌و ده‌سته‌یه.
مادده (42)
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دادبینی‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی داوا داراییه‌كان ڕێسایه‌ك داده‌نێت تیایدا:
1ـ دیاریكردنی شێوازی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه یاساییه‌كانی نێوان دادگا‌و هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆك.
2ـ دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاتی دادگا له‌ڕێكخستنه‌وه یان كورتكردنه‌وه یان گۆڕینی ڕێوشوێنه یاساییه په‌یڕه‌وكراوه‌كان له‌دادبینیدا.
3ـ چۆنیه‌تی تانه‌دان له‌بڕیاری دادگا‌و دیاریكردنی ئه‌و دادگایه‌ی تایبه‌تمه‌نده به‌وه‌رگرتنی ئه‌و تانانه‌و ماوه‌ی وه‌رگرتن‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی.
4 ـ شێواز‌و مافی ئاماده‌بوونی پارێزه‌ری گشتی‌و یاریده‌ده‌رانی له‌دادبینیدا‌و چۆنیه‌تی ئاڵوگۆڕكردنی پارێزه‌ران له‌ماوه‌ی دادبینییه‌كاندا.
5 ـ چۆنیه‌تی‌و سنوری ده‌سه‌ڵاتی ده‌سته‌ی داوا داراییه‌كان له‌به‌دواداچونی كێشه‌و داواكان تاكۆتایی ناكۆكییه‌كان به‌بڕیاری دادگا.
مادده (43)
(ده‌سته‌ی داوا جه‌زائییه‌كان)
1ـ ئه‌م ده‌سته‌یه هه‌موو سكاڵا‌و هه‌واڵدانه‌كان وه‌رده‌گرێت كه تایبه‌تن به‌تاوانێك له‌تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
2ـ ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌م ده‌سته‌یه ، تایبه‌ته به‌تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی (پاش وه‌رگرتنی دۆسێكانی) به‌به‌رده‌وامبوون له‌چاودێری‌و به‌دواداچوونی ئه‌و تاوانانه له‌هه‌ر قۆناغێكی لێكۆڵینه‌وه‌دا.
مادده (44)
پارێزه‌ری گشتی داوا جه‌زائییه‌كان‌و یاریده‌ده‌ره‌كانیان پێ‌به‌پێی ده‌سه‌ڵاتی داواكاری گشتی كه له‌یاسای (داواكاری گشتی) داهاتووه، ده‌توانن به‌ناوی (مافی گشتی) یه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌كانیان به‌كاربهێنن له‌به‌دواداچوونی هه‌ر تاوانێكی گه‌نده‌ڵی‌و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران‌و ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ دادگا‌و به‌دواداچوونی كێشه‌كه تا دوای پله‌ی دادبینی.(تقاچی)
مادده (45)
1ـ پارێزه‌ری گشتی داوا جه‌زائییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی داواكاری گشتی ده‌بێت‌و به‌دیاریكردنی جێگرێك بۆ پارێزه‌ری گشتی، ئه‌و جێگره ده‌سه‌ڵاتی جێگری داواكاری گشتی ده‌بێت.
2ـ پارێزه‌رانی یاریده‌ده‌ری پارێزه‌ری گشتی داوا جه‌زائییه‌كان ، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئه‌ندامانی داواكاری گشتییان ده‌بێت كه له (یاسای داواكاری گشتی) دا هاتووه.
مادده (46)
ده‌سته‌ی داوا جه‌زائییه‌كان له‌به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا ده‌بێت ئه‌م لایه‌نانه له به‌رچاو بگرێت:
1ـ بنه‌ما یاساییه‌كان كه‌تایبه‌ته به‌تۆمه‌تباركردنی په‌رله‌مانتاران.
2ـ بنه‌ما یاساییه‌كان كه‌تایبه‌ته به‌تۆمه‌تباركردنی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران (سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت)
3ـ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری پێش هه‌ر بڕیار‌و كرده‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌ر دادوه‌رێك.
مادده (47)
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دادبینی‌و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان كه ده‌سته‌ی داوا جه‌زائییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه تیایدا، ڕێسایه‌ك داده‌نێت تیایدا:
1ـ پسپۆڕی ده‌سته‌كه، ناكۆك بوونی ئه‌و پسپۆڕییه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و پسپۆڕی داواكاری گشتی هه‌رێم‌و دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه ڕێكده‌خات له‌كاتی دروست بوونی ناكۆكی له‌نێوان ده‌سته‌كه‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێشتر، ئه‌گه‌ر تاوانێكی گه‌نده‌ڵی له‌پاڵ تاوانێكی تردا له‌لایه‌ن یه‌ك یان ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباره‌وه ئه‌نجام درابوو.
2ـ چۆنیه‌تی ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزه‌ری گشتی‌و یاریده‌ده‌رانی له‌لێكۆڵینه‌وه‌و به‌رده‌وام بوو له‌به‌شداریكردندا تا دوا پله‌ی دادبینی‌و بڕیاردان‌و چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان وه‌ك داواكاری گشتی.
3ـ مه‌رج‌و سنوره‌كانی گۆڕینی كه‌سه‌كانی ده‌سته‌ی داوا جه‌زائییه‌كان له قۆناغه جیاجیاكانی دادبینی‌و چاودێری هه‌ر كێشه‌و داوایه‌ك تا بڕیارلێدانی له‌لایه‌ن دادگاوه.
4ـ رێكخستنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌نێوان داواكاری گشتی‌و پارێزه‌ری گشتی له‌ڕوی ڕێپێدان‌و ڕاگرتنی لێكۆڵینه‌وه.
5ـ چۆنیه‌تی ده‌ست به‌سه‌راگرتنی سامان‌و دارایی تۆمه‌تبار به‌یه‌كێك له‌تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی‌و ڕێگرتن له‌سه‌فه‌ركردنی.
6ـ چۆنیه‌تی تانه‌دان له‌كرده‌وه‌و بڕیاره‌كانی ده‌سته‌كه‌و دیاریكردنی دادگای پسپۆڕ‌و ماوه‌ی وه‌رگرتن‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر سكاڵا‌و تانه‌یه‌ك له‌دژی بڕیاره‌كان.
7-دوا ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی (ده‌سته) بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و بڕیاردان له هه‌ر زانیاری‌و كێشه‌و هه‌واڵدانێك.
مادده (48)
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ڕێسایه‌كی تایبه‌ت به‌چۆنیه‌تی دامه‌زراندن‌و كاتی ده‌ستبه‌كاربوون‌و ته‌واوبوونی ڕاژه‌ی ئه‌ندمانی هه‌ردوو ده‌سته‌ی (دارایی‌و جه‌زائی) داده‌نێت‌و تیایدا مه‌رجه‌كانی به‌رده‌وام بوونی ئه‌ندامانی ئه‌و دوو ده‌سته‌یه له‌كاره‌كانیان‌و مه‌رجه‌كانی ده‌ستگیركردن‌و دادگایی كردنیان دیاریده‌كات.
مادده (49)
په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌یه‌ك بۆ ئاژانس دیاریده‌كات له بودجه‌ی گشتی، ئاژانسیش بۆی هه‌یه به‌ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی هه‌رێم یارمه‌تی دارایی وه‌ربگرێت له‌ده‌سته‌و دامه‌زراوه هاوشێوه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
مادده (50)
له‌هه‌ر ماده‌یه‌كی ئه‌م یاسایه‌دا، ده‌سه‌ڵاتێك بۆ په‌رله‌مان دیاریكراوه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانییه‌وه (به‌ناوی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی) به‌كارده‌هێنرێت به‌م شێوه‌یه:
1ـ لیژنه‌كه له (15) په‌رله‌مانتار پێكدێت كه هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی یاسا یان كارگێڕی‌و ئابوریبن.
2ـ لیژنه‌كه، به‌لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی په‌رله‌مان له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌ماندا جێگیرده‌كرێت‌و ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دیاریده‌كرێت.
3ـ لیژنه‌كه، له‌په‌رله‌مان چاودێری ڕاسته‌وخۆی ئاژانسی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات به‌هه‌موو پێكهێنه‌ره‌كانیه‌وه به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه، جگه له‌م لیژنه‌یه هیچ لایه‌نێك ده‌سه‌ڵاتی نییه به‌سه‌ر ئاژانسه‌وه.
4-سه‌رۆكی لیژنه‌كه به ناوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه كاره‌كانی به‌ڕێده‌كات.
5- له پاڵ ئه‌حكامه‌كانی ئه‌م یاسایه، (3/2)ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه بۆیان هه‌یه ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌یان بخه‌نه به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی (ئاژانس) به گومانی هه‌ر سه‌رپێچی‌و تاوانێك له‌م یاسایه‌دا هاتبێت.
پرۆژه‌ی
یاسای مافی هاووڵاتی له‌ده‌ستكه‌وتنی زانیاری
مشروع قانون حق المواگن فی الحصول علی المعلومات
ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌شه‌ش به‌ش و (45) مادده پێكهاتووه به‌م شێوه‌یه:
* به‌شی یه‌كه‌م، كه‌به‌شی فه‌رمانه گشتیه‌كانه له‌مادده (1 تا 5) پێناسه‌ی وشه‌و ده‌سته‌واژه‌كان ده‌كات، دواتر ئه‌ركی فه‌رمانگه به‌رپرسه‌كان له‌پێشكه‌شكردنی زانیاری به‌هاوڵاتیان، دیاریده‌كات.
* به‌شی دووه‌م, به‌ناوی (بنه‌ماكانی مافی ده‌ستكه‌وتن‌و لێروانین له‌زانیاریه‌كان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی) به‌مادده‌كانی (6ـ 9)روونده‌كاته‌وه، چۆنیه‌تی رێكخستنی كاره‌كان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
* به‌شی سێیه‌م, تایبه‌ته به‌چۆنیه‌تی پێشكه‌شكردنی داواكاری ده‌ستكه‌وتنی زانیاری له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ره‌كانی په‌سه‌ندكردن‌و نه‌كردنی ئه‌و داواكارییه.
* به‌شی چواره‌م, تایبه‌ته به‌زانیارییه پارێزراوه‌كان، واتا ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌یاسا ده‌یانپارێزێت‌و رێگا له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌گرێت به‌مادده‌كانی (17 تا 26).
* به‌شی پێنجه‌م, تایبه‌ته به‌پۆستی (رێپێدراوی گشتی زانیارییه‌كان) كه‌ئاستی به‌رپرسیارییه‌تیه له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه‌و چونیه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌و پۆسته ده‌خاته ڕ‌و‌و له‌مادده (27) تا (40).
* به‌شی شه‌شه‌م, فه‌رمانه كۆتاییه‌كانه به‌مادده (41) تا (45) كۆتایی به‌پڕۆژه‌كه دێنێت.
ئه‌م پڕۆژه یاسایه پێوه‌ری شه‌فافیه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات‌و هاوڵاتیان ده‌خاته ڕ‌و‌و.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ ده‌كه پێشه‌نگن له‌په‌یڕه‌وكردنی شه‌فافیه‌ت له‌په‌یوه‌ندییاندا له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا.
پرۆژه‌ی
یاسای مافی هاووڵاتی له‌ده‌ستكه‌وتنی زانیاری
به‌شی یه‌كه‌م
(فه‌رمانه گشتییه‌كان)
مادده (1)
له‌پێناوی پیاده‌كردنی ئه‌م یاسایه‌دا، ئه‌م وشه‌و ده‌سته‌واژانه به‌و واتایانه به‌كاردێن كه‌له‌به‌رامبه‌ریاندا دیاریكراوه:
ده‌سه‌ڵات: ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
رێپێدراوی گشتی: رێپێدراوی گشتی زانییاریه‌كان.
ئۆفیس: ئۆفیسی رێپێدراوی گشتی.
دامه‌زراوه‌ی گشتی: سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان‌و یه‌كه كارگێڕییه‌كان، دامه‌زراوه‌كانی (یاسادانان‌و دادوه‌ری‌و جێبه‌جێكردن، ده‌سته ناوچه‌ییه‌كان، هه‌ردامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت كه بوارێكی گشتی به‌ڕێوه ده‌بات‌و كارێكی گشتی ئه‌نجام ده‌ه‌دات یان زانیاری له‌باره‌ی ژینگه‌و ته‌ندروستی‌و ئارامی له‌به‌رده‌ستدایه).
هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی تریش كه (رێپێدراوی گشتی) به‌دامه‌زراوه‌یه‌كی گشتی داده‌نێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه.
فه‌رمانبه‌ری پسپۆڕ: ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌یه كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كه‌یه‌وه تایبه‌ت كراوه به‌وه‌رگرتن‌و ڕوانین له‌داواكارییه‌كانی ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌كان.
زانیاری: ئه‌و زانیارییانه ده‌گرێته‌وه كه له‌تیانوس‌و دۆكیۆمێنته نوسراوه‌كاندا هه‌ڵگیراون به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی‌و وێنه‌و نه‌خشه‌و خشته‌و فیلم‌و مایكرۆ فیلم، یان تۆماركراوه به ده‌نگ‌و به ڤیدیۆ، هه‌روه‌ها به‌چارت‌و هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر كه زانیارییه‌كانی پێ پارێزراوبێت‌و (رێپێدراوی گشتی) به زانیاری دایبنێت بۆ ئه‌م یاسایه
مادده (2)
هه‌موو زانیارییه‌كان كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه گشتیه‌كاندایه. جێگای ده‌ستكه‌وتن‌و لێروانینن، به‌ده‌ر له‌و زانیارییانه كه به‌م یاسایه ده‌پارێزرێن له‌ومافه.
مادده (3)
هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی گشتی ده‌بێت فه‌رمانبه‌رێكی پسپۆڕ به بڕیارێك دابمه‌زرێنێت بۆ ڕوانین له‌داواكارییه‌كانی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیان‌و هه‌رلایه‌ن‌و ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت، ده‌سه‌ڵاتی پێویست به‌و فه‌رمانبه‌ره ده‌به‌خشرێت بۆ به‌دواداچوون‌و گه‌یشتن به زانیارییه داواكراوه‌كه.
مادده (4)
ده‌بێت دامه‌زراوه گشتییه‌كان، زانیارییه‌كان به‌شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی ئاماده بكه‌ن‌و بپارێزن به‌جۆرێك كه به‌ئاسانی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ری پسپۆره‌وه ِ ده‌ربهێنرێت.
مادده (5)
ده‌بێت دامه‌زراوه گشتییه‌كان خولی ڕاهێنان بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كان رێكبخه‌ن بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌گرنگی مافی هاوڵاتیان له‌لێڕوانین‌و ده‌ستكه‌وتنی زانیاری، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵگرتن‌و پاراستنی زانیارییه‌كان به باشترین شێواز بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌و خستنه‌ڕوو.
به‌شی دووه‌م
(بنه‌ماكانی مافی ده‌ستكه‌وتن‌و لێڕوانین له‌زانیارییه‌كان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی)
مادده (6)
ده‌بێت دامه‌زراوه گشتییه‌كان راپۆرتی ساڵانه‌یان بڵاوبكه‌نه‌وه به‌خستنه‌ڕووی ئه‌م خاڵانه:
1ـ زانیاری كارگێڕی له‌باره‌ی میكانیزمی كاركردنی دامه‌زراوه گشتییه‌كه‌و خستنه‌ڕووی ئامانجه‌كان‌و كاره ئه‌نجامدراوه‌كان ، هه‌روه‌ها تێچووی دارایی‌و ژمێریاری
2ـ ئه‌و رێوشوێنانه‌ی پێویستن بگیرێنه‌به‌ر له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌وه بۆ ئاشنابوون به‌سیاسه‌تی گشتی پرۆژه تایبه‌ته‌كانی دامه‌زراوه گشتییه‌كه.
3ـ جۆره‌كانی زانیاری كه له‌ژێرده‌ستی دامه‌زراوه گشتییه‌كه‌دا هه‌یه‌و شێوازاه‌كانی پاراستنی ئه‌و زانیاریانه.
4ـ ناوه‌رۆكی هه‌ربڕیار‌و پلانێك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌بێت‌و هۆكاره‌كانی ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره‌و ئامانجه‌كانی.
5ـ هه‌ر زانیارییه‌كی تر كه (رێپێدراوی گشتی) به‌گرنگی بزانێت بڵاوبكرێته‌وه له‌ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی دامه‌زراوه گشتییه‌كه‌دا.
مادده (7)
مه‌رجه له‌سه‌ر دامه‌زراوه پیشه‌سازییه گشتی‌و تایبه‌ته‌كان هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك راپۆرت بڵاوبكه‌نه‌وه‌و تیایدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئه‌م خاڵانه بخه‌ته ڕ‌و‌و :
1ـ شوێنی كه‌ره‌سته ژه‌هراوی‌و زیانبه‌خشه‌كان كه به‌كارده‌هێنرێن‌و سروشتی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌و مه‌ترسیه‌كانی.
2ـ ئاست‌و ڕێژه‌ی پاشه‌ڕۆ پیشه‌سازییه‌كان.
3ـ چۆنیه‌تی له‌ناوبردنی پاشه‌ڕۆكان.
مادده (8)
هه‌ردامه‌زراوه‌یه‌كی گشتی بڕیاری له‌سازدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی گشتی دا، ده‌بێت كات‌و شوێن‌و ئامانجی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه رابگه‌یه‌نێت‌و نابێت رێگریی له‌ئاماده‌بوونی هاوڵاتیان بكرێت، به‌و مه‌رجانه نه‌بێت كه له‌م یاسایه‌دا هاتووه.
مادده (9)
هیچ سزایه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌دا نادرێت كه زانیاری له‌باره‌ی سه‌رپێچی‌و پێشێلكارییه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌دات به (رێپێدراوی گشتی).
به‌شی سێیه‌م
(پێشكه‌شكردنی داواكاری ده‌ستكه‌وتنی زانیاری)
مادده (10)
داواكاری ده‌ستكه‌وتنی زانیاری پێشكه‌ش به‌فه‌رمانبه‌ری پسپۆڕ ده‌كرێت له‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا كه‌زانیارییه خوازراوه‌كه‌ی له‌ژێر ده‌ستدایه. ده‌بێت داواكارییه‌كه ڕوون‌و دیاریكراو بێت تا یارمه‌تیده‌ربێت بۆ فه‌رمانبه‌ری پسپۆڕ له‌ده‌رهێنانی زانیارییه‌كه.
مادده (11)
ده‌بێت فه‌رمانبه‌ری پسپۆڕ له‌كاتی وه‌رگرتنی داواكارییه‌كه نامه‌یه‌كی ره‌سمی بدات به‌پێشكه‌شكه‌ری داواكارییه‌كه تیایدا رۆژی داواكارییه‌كه‌و جۆری زانیاری‌و ماوه‌ی پێویستی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دیاری بكات.
مادده (12)
ده‌بێت له‌ماوه‌ی (15) پانزده رۆژدا فه‌رمانبه‌ری پسپۆڕ وه‌ڵامی داواكارییه‌كه بداته‌وه، ده‌كرێت ئه‌و ماوه‌یه بۆ (15) پانزده رۆژی تر درێژبكرێته‌وه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆری زانیاری داواكراو تیادابوو یان پێویستی به‌ڕاوێژی لایه‌نی سێیه‌م بوو بۆ ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌كه. دوای ئه‌و ماوه‌یه ئه‌گه‌ر وه‌ڵام نه‌درایه‌وه ئه‌وا داواكارییه‌كه به‌ڕه‌تكراوه داده‌نرێت.
مادده (13)
ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه نیشاندرا ده‌بێت:
1ـ فه‌رمانبه‌ری پسپۆڕ ئاسانكاری بۆ داواكار بكات له‌ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌كه‌و تێچووی ئه‌و ده‌ستكه‌وتنه‌ی پێ رابگه‌یه‌نێت.
2ـ ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه له‌زانیارییه‌ك زیاتری تیادابوو، بۆ فه‌رمانبه‌ری پسپۆڕ هه‌یه كه به‌شێكی زانیارییه‌كان بخاته به‌رچاوی داواكار ئه‌گه‌ر به‌شه‌كانی تری زانیارییه‌كان به‌پێی ئه‌م یاسایه له‌و مافه پارێزراوبوون.
مادده (14)
پاش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه، ده‌بێت:
1_ زانیارییه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه(دوكیومینت یان نوسرا‌و...) پێشكه‌ش به‌داواكاره‌كه‌ی بكرێت.
2_نابێت ته‌نها به‌شێوه‌ی زاره‌كی زانیارییه‌كه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ری پسپۆڕه‌وه به‌داواكار رابگه‌ێنرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته (رێپێدراوی گشتی) ڕێنمایی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ده‌ستكه‌وتنی كۆپی زانیارییه‌كان ده‌رده‌كات.
مادده (15)
كارمه‌ندی پسپۆڕ بۆی هه‌یه داواكارییه‌كه ئاراسته‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی تر بكات پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی (داواكار) ئه‌گه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌یه زانیاری زۆرتر یان له‌بارتری له‌ژێر ده‌ستدا بوو. ئه‌وكات داواكارییه‌كه به‌ته‌واوی ده‌چێته لای ئه‌و دامه‌زراوه‌یه.
مادده (16)
ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كه ڕه‌تكرایه‌وه، ده‌بێت فه‌رمانبه‌ری پسپۆڕ ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌یه به‌نوسراوێكی هۆدار بدات به داواكاره‌كه، نابێت ئه‌و هۆكاره‌ش له‌م دوانه به‌ده‌ربێت:
1ـ زانیارییه داواكراوه‌كه له‌لای ئه‌و دامه‌زراوه‌یه نه‌بێت.
2ـ زانیارییه داواكراوه‌كه به‌پێی ئه‌م یاسایه پارێزراوبێت.
به‌شی چواره‌م
(زانیارییه پارێزراوه‌كان)
مادده (17)
ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی نیشتیمانی‌و سیستمی گشتییه‌وه هه‌یه به‌م یاسایه پارێزراون.
ده‌بێت فه‌رمانبه‌ری پسپۆڕ داواكارییه‌كه ڕه‌تبكاته‌وه‌و زانیارییه‌كان نه‌خاته ڕ‌و‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م لایه‌نانه‌ی تیادا داواكرابوو:
1ـ زانیاری له‌باره‌ی چه‌ك‌و ستراتیژ‌و جموجۆڵه سه‌ربازییه‌كان‌و هه‌ر بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌پاراستنی هه‌رێم.
2ـ زانیارییه په‌یوه‌سته‌كان به‌راگرتنی ئاسایش‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌وڵه دوژمنكارییه‌كانی دژ به‌هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ده‌ره‌كی.
3ـ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه په‌یوه‌سته به‌كاروباری بارگری‌و هاوپه‌یمانییه سه‌ربازییه‌كان.
4ـ هه‌ر زانیارییه‌ك به‌بۆچونی (رێپێدراوی گشتی) په‌یوه‌ست بێت به‌ئاسایش‌و سیستمی گشتییه‌وه.
مادده (18)
نابێت ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌هه‌ر ده‌وڵه‌ت‌و رێكخراوێكی بێگانه‌وه ئاشكرا بكرێت ئه‌گه‌ر پاراستنی ئه‌و زانیارییانه رێكه‌وتنی له‌باره‌وه كرابوو.
مادده (19)
فه‌رمانبه‌ری پسپۆڕ بۆی نییه داواكارییه‌كان ڕه‌تبكاته‌وه به‌پێی هه‌ردوو مادده (17) و (18) ئه‌گه‌ر زیاتر له‌بیست ساڵ تێپه‌ڕی بوو به‌سه‌ر بونیدا. جگه له‌و زانیاریانه‌ی كه (رێپێدراوی گشتی) به‌پێویستی ده‌زانێت پاراستنیان بۆ ماوه‌یه‌كی تر درێژبكرێته‌وه.
مادده (20)
نابێت زانیارییه‌كانی دامه‌زراوه تایبه‌تیه‌كان به‌لێكۆڵینه‌وه له‌تاوانه‌كان‌و كرده‌وه یاساییه‌كان بخرێنه‌ڕوو ئه‌گه‌ر ئاشكراكردنی ئه‌و زانییاریانه زیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كان بگه‌ێنێت یان زیان به‌ناوبانگی كه‌سێك بگه‌یه‌نێت پێش تاوانباركردنی.له‌لایه‌ن دادگاوه.
مادده (21)
بۆ پاراستنی ئاسایشی ئابووری نابێت ئه‌م زانیارییانه ئاشكرا بكرێن:
یه‌كه‌م: نهێنی پیشه‌یی‌و بازرگانی دامه‌زراوه‌یه‌ك.
دووه‌م: ئه‌و نهێنیه‌ی زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت یان به‌توانای هه‌رێم له‌به‌ڕێوه‌بردنی سیستمه ئابوورییه‌كه‌ی، یان ده‌بێت به‌هۆی په‌یدابوونی ده‌ستكه‌وتی تایبه‌ت بۆ كه‌سێك یان لایه‌نێك. نهێنییه‌كانیش ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه:
1ـ نرخی درا‌و‌و ئاراسته‌كانی له‌نا‌و هه‌رێمدا.
2ـ ئه‌و گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراوانه له‌نرخ‌و پێناسه گومرگییه‌كان‌و باج‌و هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی تری داهات.
3ـ ئه‌و گۆڕانكارییانه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌نرخی سوودی قه‌رزه حكومییه‌كاندا.
4ـ گۆڕانكارییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان له‌نرخی داراییه‌كانی حكومه‌تدا له‌پشك‌و سامانی گواستراوه‌و نه‌گواستراوه.
5ـ ئه‌و گرێبه‌ست‌و رێكه‌وتنانه‌ی دامه‌زراوه گشتییه‌كان لایه‌نن تیایدا سه‌باره‌ت به‌كه‌ره‌سته‌یه‌ك كه ده‌بێت به‌هۆی ئاشكراكردنی نرخه‌كه‌ی له‌بازاڕدا.
مادده (22)
نابێت ئه‌وزانیارییانه‌ی به(نهێنی بازرگانی) داده‌نرێن‌و په‌یوه‌ندییان به‌لایه‌نێكی تره‌وه هه‌یه له‌ڕووی پیشه‌یی‌و بازرگانیه‌وه ئاشكرابكرێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌بن به‌هۆی لاوازكردنی پێگه‌ی ركابه‌ری(منافسه) ئه‌ولایه‌نه.
مادده (23)
ئه‌و زانیارییانه ئاشكرا ناكرێن كه‌په‌یوه‌ندییان به‌كاروباری ناوخۆی دامه‌زراوه‌یه‌ك‌و فه‌رمانبه‌رانی‌و فه‌رمانه ناوخۆییه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها گفتوگۆ‌و پێشنیاره‌كانی ناو ئه‌و دامه‌زراوه‌یه.
مادده (24)
بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گشتی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری روودانی كاره‌ساتی سروشتی‌و نه‌خۆشی به‌ربڵا‌و ئاشكرا ناكرێت.
مادده (25)
هه‌رزانیارییه‌ك زیان به‌باری ئاسایی‌و ته‌ندروستی كۆمه‌ڵه كه‌سانێك بگه‌یه‌نێت ئاشكراكردنی قه‌ده‌غه‌یه.
مادده (26)
هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی هیچ كه‌سێك ئاشكراناكرێت‌و جێگای داواكردن نییه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست بێت به‌ژیانی تایبه‌تییه‌وه جگه له‌م لایه‌نانه‌دا:
1ـ ئه‌گه‌ر كه‌سی مه‌به‌ست خۆی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئاشكراكردنی ده‌ربڕی.
2ـ ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كه به‌ئاشكرایی بڵاوكرابوه‌وه.
3ـ ئه‌گه‌ر داواكاریی ئاشكراكردنه‌كه به‌بڕیاری دادگا یان به‌ڕه‌زامه‌ندی (رێپێدراوی گشتی) بوو
4ـ ئه‌گه‌ر داواكار (سه‌رپه‌رشتیار- وه‌صی) بوو به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌وه كه‌زانیارییه‌كه تایبه‌ته پێی.
به‌شی (پێنجه‌م)
(رێپێدراوی گشتی زانیارییه‌كان)
مادده (27)
ئۆفیسێك به‌ناوی (ئۆفیسی رێپێدراوی گشتی زانیارییه‌كان) داده‌مه‌زرێت، خاوه‌نی كه‌سێتی مه‌عنه‌وییه‌و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی ده‌بێت بۆ به‌جێهێنانی كاره‌كانی، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تیشی له‌بودجه‌ی گشتی بۆ دیاری ده‌كرێت.
مادده (28)
ئۆفیس ده‌سه‌ڵاتی تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی هه‌یه له‌داواكارییه ڕه‌تكراوه‌كان، هه‌روه‌ها كاربۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ده‌كات.
مادده (29)
ئۆفیس ئه‌م ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه:
1ـ دانان‌و رێكخستن‌و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌و پلان‌و ئاراسته گونجاوه‌كان بۆ به‌رگری له‌مافی هاوڵاتی له‌ده‌ستكه‌وتن‌و لێڕوانینی زانیارییه‌كان.
2ـ ڕاهێنانی فه‌رمانبه‌ران‌و به‌رپرسانی دامه‌زراوه گشتییه‌كان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی‌و گرنگی ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌كان.
3ـ تۆماركردنی سه‌رپێچییه‌كانی دامه‌زراوه گشتییه‌كان له جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه.
4ـ بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرت‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ده‌ستكه‌وتنی زانیاری‌و چۆنیه‌تی ئاسانكردنی ده‌ستكه‌وتنی.
مادده (30)
باره‌گای سه‌ره‌كی ئۆفیس له‌شاری ( ) ده‌بێت.
مادده (31)
تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ئۆفیس له‌داواكارییه ڕه‌تكراوه‌كان له‌م لایه‌نانه‌دا ده‌بێت:
1ـ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه له لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كی گشتییه‌وه.
2ـ دانانی نرخێكی به‌رز (وه‌ك تێچوون) له‌سه‌ر داواكارییه‌كه.
3ـ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كه به‌پێچه‌وانه‌ی مادده (12)ی ئه‌م یاسایه.
4ـ هه‌ر داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌ك كرابێت بێ ئه‌وه‌ی وه‌ڵام درابێته‌وه.
5ـ هه‌ربابه‌تێكی تر له‌لایه‌ن (رێپێدراوی گشتییه‌وه) به‌گرنگ بزانرێت.
مادده (32)
داواكاری تێهه‌ڵچونه‌وه له‌ماوه‌ی (30) رۆژ له‌كاتی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێت، یان له‌وكاتانه‌ی كه له‌مادده (31) دا دیاری كراوه.
مادده (33)
ده‌بێت له‌ماوه‌ی (30) رۆژدا داواكاری تێهه‌ڵچونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ئۆفیسه‌وه وه‌ڵام بدرێته‌وه.
مادده (34)
نوسراوێك له‌لایه‌ن ئۆفیسه‌وه ئاراسته‌ی به‌شی زانیاری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه ده‌كرێت كه داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی له‌داواكاری تێهه‌ڵچونه‌وه‌كه‌و داواكردنی هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌كه
مادده (35)
(رێپێدراوی گشتی) سه‌رۆكی ئۆفیسه، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه كاندید ده‌كرێت‌و به‌بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت بۆماوه‌ی چوار ساڵ شایه‌نی نوێكردنه‌وه ده‌بێت بۆ دووساڵ‌ی تر، درێژكردنه‌وه‌كه‌ش به‌ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان ده‌بێت دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی یه‌كه‌می.
مادده (36)
سه‌رۆكی ئۆفیس بڕیارده‌ره له‌و داواكاریانه‌ی ئاراسته‌ی ده‌كرێت‌و به‌دواداچوون بۆ بڕیاره‌كانی ده‌كات، هه‌روه‌ها بڕیار له‌ڕێسای ئۆفیس‌و دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی ده‌دات.
مادده (37)
(رێپێدراوی گشتی) نابێت هیچ كار‌و پۆستێكی تری هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كارێكی تری هه‌یه ئه‌وا له‌پۆسته‌كه‌ی لاده‌برێت، هه‌روه‌ها له‌م كاتانه‌شدا له كار ده‌خرێت:
1ـ ئه‌گه‌ر تاوانباركرا به‌تاوانێك یان كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر.
2ـ ئه‌گه‌ر تاوانباركرا به‌یه‌كێك له‌تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
مادده (38)
سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ڕاسپارده‌كانی (رێپێدراوی گشتی) له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
مادده (39)
(رێپێدراوی گشتی) ئه‌م ده‌سه‌ڵات‌و مافانه‌ی هه‌یه:
1ـ چونه‌نا‌و هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی گشتی به مه‌به‌ستی پشكنینی تیانوس‌و په‌ڕاوه تایبه‌ته‌كان كه‌په‌یوه‌ستن به‌زانیارییه داواكراوه‌كان.
2ـ لێكۆڵینه‌وه‌و دواندنی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیارییه داواكراوه‌كان.
3ـ لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌ر كه‌سێك به‌رپرس بێت له(شاردنه‌وه‌و فه‌وتاندن‌و گۆڕینی زانیارییه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی راستیه‌وه به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له‌ئاشكراكردنی ) به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه یاساییه‌كان‌و ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ دادگا.
4ـ پرسیاركردن له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و هه‌ر وه‌زیرێك كه ڕێگری له ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌ك كردبێت، به‌م شێوه‌یه:
1ا _ پرسیاره‌كه به‌نوسراوێكی فه‌رمی ئاراسته بكات
ب _ ده‌بێت له‌ماوه‌ی (15) رۆژدا ئه‌و پرسیاره وه‌ڵامبدرێته‌وه به‌نوسراوێكی فه‌رمی.
ج _ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی دیاریكراودا وه‌ڵامی پرسیاره‌كه نه‌درایه‌وه یان وه‌ڵامدرایه‌وه به‌هۆكارێكی ناپه‌سه‌ند،(رێپێدراوی گشتی) بۆی هه‌یه راپۆرتێك له‌وباره‌یه‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكات بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان.
مادده (40)
(رێپێدراوی گشتی) پابه‌نده به‌پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتێك هه‌ر شه‌ش ملنگ جارێك بۆ په‌رله‌مانی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی هه‌رێم‌و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران تیایدا:
1ـ ئه‌و لایه‌نانه دیاری بكات كه ڕێگرییان له پێشكه‌شكردنی زانیاری كردووه.
2ـ ئه‌و گرفتانه بخاته‌ڕوو كه دووچاری جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی ده‌بێته‌وه.
3ـ هه‌ر راسپارده‌یه‌ك (رێپێدراوی گشتی) به‌گونجاوی بزانێت.
به‌شی شه‌شه‌م
(فه‌رمانه كۆتاییه‌كان)
مادده (41)
1ـ تێچووی داواكارییه‌كانی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری به‌لیستێك له‌لایه‌ن رێپێدراوی گشتییه‌وه ئاماده ده‌كرێت‌و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت پاش په‌سه‌ندكردنی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه.
2ـ تێچوی داواكارییه‌ك ( ) دیناره بۆیه‌ك زانیاری، ده‌كرێت ئه‌و بڕه پاره‌یه زۆرتر بكرێت ئه‌گه‌ر له‌زانیارییه‌ك زیاتر داوا كرابوو، یان تێچووی كۆپیكردنی په‌ڕا‌و‌و دۆكیومێنته داواكراوه‌كان له‌سه‌روو ئه‌و بڕه پاره‌یه‌وه بوو.
مادده (42)
تێچووی داواكاریی تێهه‌ڵچوونه‌وه له‌داواكارییه‌كان نابێت له ( ) دینار زۆرتر بێت.
مادده (43)
كار به‌هیچ حوكمێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه ناكرێت.
مادده (44)
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێنماییه تایبه‌ته‌كان به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌كات له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا له‌ڕۆژی په‌سه‌ندكردنیه‌وه.
مادده (45)
هه‌موو دامه‌زراوه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌م یاسایه له‌سه‌ریانه حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن دوای یه‌ك ساڵ له‌په‌سه‌ندكردنی.
پرۆژه‌ی
یاسای خستنه‌ڕووی ئه‌ستۆی دارایی
(مشروع قانون اشهار الژمه المالیه)
ئه‌م پڕۆژه‌یه ، له(13) مادده پێكهاتووه. له‌ماده‌كانی ئه‌م یاسایه‌دا، كه‌س و ئاسته‌كان له خستنه‌ڕوی ئه‌ستۆی داراییان دیاری ده‌كرێن, واته له‌و موڵك و سامان و داراییانه‌ی كه به‌ناوی خۆیان, یان به‌ناوی هاوسه‌رو منداڵه‌كانیانه‌وه, ، به‌ر له ده‌ست به‌كاربونیانیان له‌پۆستی فه‌رمانبه‌رێتی گشتیدا هه‌یان بووه. دواتر پێناسه‌ر ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌كات كه به‌رپرسی سه‌ره‌كییه له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه‌و ئه‌ركه‌كانی به‌مادده‌ی (3)و(4) دیاری ده‌كات، دیاریده‌كات.
له‌مادده‌ی(5)دا، ئه‌رك و پێداویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمه‌وه به‌رامبه‌ر به‌ده‌سته‌ی خستنه‌ڕوی ئه‌ستۆی دارایی و چۆنێتی هاوئاهه‌نگی نێوان (ده‌سته) و ئه‌و دامه‌زراوانه ده‌خاته ڕ‌و‌و. له‌مادده‌ی (8)دا، ئه‌و لیژنانه دیاریده‌كات كه‌به‌رپرسن له‌كاری پشكنین و وردبوونه‌وه‌دا.له‌مادده(9)دا ، ئه‌ركه‌كانی لیژنه‌ی پسپۆر به پشكنین‌و ئه‌گه‌ره‌كانی ئه‌نجامی كاره‌كانیان ده‌خاته ڕ‌و‌و. له‌مادده‌كانی (11)و(12)شدا ، باس له‌وسزایانه ده‌كات كه‌به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی سه‌رپێچیكردن و لادان له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌كرێن .
پرۆژه‌ی یاسای
خستنه‌ڕووی ئه‌ستۆی دارایی
مادده (1)
ئه‌م یاسایه به‌یاسای خستنه‌ڕووی ئه‌ستۆی دارایی ناوده‌برێت.
مادده (2)
حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ، به‌سه‌ر ئه‌مانه‌دا جێبه‌جێده‌كرێت:
أـ سه‌رۆكی هه‌رێم‌وجێگره‌كه‌ی ، له‌گه‌ڵ :
1ـ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و جێگره‌كانی‌و وه‌زیره‌كان.
2ـ سه‌رۆكی دامه‌زراوه گشتییه سه‌ربازی‌و مه‌ده‌نییه‌كان‌و وڕاوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان ..
3ـ فه‌رمانبه‌رانی پله‌باڵاكان‌و هاوپۆسته‌كانیان له‌پله‌و موچه‌دا له‌فه‌رمانگه‌و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمدا.
4ـ نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌نوسینگه‌كانی ده‌ره‌وه‌و باڵیۆزخانه‌كاندا.
5ـ پارێزگاره‌كان‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه گه‌وره‌كان.
6ـ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌و ده‌سته‌ی (ته‌نده‌ر) له لیژنه گشتی‌و تایبه‌ته سه‌ربازی‌و مه‌ده‌نییه‌كان‌و لیژنه‌كانی زیادكردن‌و داشكاندنه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه گشتییه‌كان‌و شاره‌وانییه‌كان.
7ـ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌هه‌ر پۆستێكدا بێت به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م یاسایه بیگرێته‌وه.
8ـ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه حكومه‌ت پشكی 50% په‌نجا‌و به‌ره‌وژووری هه‌یه تیایدا.
ب ـ سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و په‌رله‌مانتارانی هه‌رێم.
جـ ـ دادوه‌ران
د ـ هه‌ر خاوه‌ن پله‌و پۆستێك كه به‌شێكی بودجه‌ی گشتی له‌ده‌سه‌ڵاتیدابێت ، یان بڕیارده‌ر بێت له‌هه‌ر بوارێكی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.
مادده (3)
ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی (ده‌سته‌ی خستنه‌ڕووی ئه‌ستۆی دارایی) به‌بڕیاری په‌رله‌مان پێكدێت به‌م شێوه‌یه :
1-(ده‌سته) ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر چاودێری‌و سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییدا ده‌ستبه‌كارده‌بێت
2- له‌لایه‌ن دادوه‌رێكی ئه‌ندامی دادگای (ته‌میز) سه‌رۆكایه‌تی (ده‌سته) ده‌كرێت پاش دیاریكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه ، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی پێویست له‌كارمه‌ند‌و یاریده‌ده‌ری بۆدیاری ده‌كرێت
مادده (4)
1- (ده‌سته) دانپیانانی ئه‌و كه‌سانه وه‌رده‌گرێت كه‌ئه‌م یاسایه به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێده‌كرێت .
2- كۆكردنه‌وه‌و پاراستنی فۆرمه‌كانی دانپیانانی ئه‌ستۆی دارایی ئه‌ركی (ده‌سته)یه .
3- (ده‌سته) بۆی هه‌یه هه‌ر زانیاری‌و هه‌واڵێك وه‌ربگرێت له‌باره‌ی فۆرمه پڕكراوه‌كان له ڕووی نادروستی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌وه له هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك .
4- به‌پێی ڕاسپارده‌كانی سه‌رۆكی ده‌سته ، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ڕێنمایی پێویست بۆ ڕێكخستنی كاری ئه‌م ده‌سته‌یه ده‌رده‌كات ، له‌و ڕێنماییانه‌دا ئه‌و زانیاریانه جێگیر ده‌كات كه‌ده‌بێت وه‌ڵام بدرێته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه كه ئه‌ستۆی دارایی ده‌خاته‌ڕوو ، هه‌روه‌ها كڵێشه‌ی فۆرمی زانیارییه‌دانپیانراوه‌كان‌و چۆنیه‌تی گه‌یاندنی به ده‌سته‌و كاتی وه‌رگرتنی دیاریده‌كات .
مادده (5)
1ـ هه‌ر لایه‌ن‌و دامه‌زراوه‌یه‌ك كه ئه‌م یاسایه كاربه‌ده‌ست‌و فه‌رمانبه‌ر‌و به‌رپرسه‌كانی ده‌گرێته‌وه، ده‌بێت ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌لیست ڕێكبخات‌و ئاراسته‌ی (ده‌سته)ی بكات له‌ماوه‌ی دوومانگ له‌كاركردن به‌م یاسایه ، یان له كاتی ده‌ست به‌كاربوونی هه‌ریه‌كێكیان به‌پێی پسپۆڕییه‌كانیان .
2ـ ئه‌و لایه‌ن‌و دامه‌زراوانه له‌سه‌ریانه وه‌ڵامی هه‌ر پرسیار‌و داواكارییه‌كی ده‌سته‌كه بده‌نه‌وه له ماوه‌ی (15) پانزده ڕۆژدا له باره‌ی هه‌ر ئه‌ندامێكیان.
3-ده‌بێت بابه‌ته داواكراوه‌كان به‌نهێنی‌و ڕاسته‌وخۆ ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌كه بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك (له‌كاربه‌ده‌ست‌و كارمه‌ندانی ده‌سته‌كه) بۆی هه‌بێت ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ببینێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت .
مادده (6)
ئه‌و كه‌سه‌ی له‌مادده (2) دا ئاسته‌كه‌ی دیاریكراوه ، به‌م شێوه‌یه ئه‌ستۆی دارایی ده‌خاته‌ڕوو :
یه‌كه‌م :
1ـ ئه‌ستۆی دارایی خۆیی‌و هاوسه‌رو منداڵه ناكامه‌كانی له‌ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می ده‌ستبه‌كاربونی‌و پاش وه‌رگرتنی فۆرمی دانپیانان (كه له‌بڕگه‌ی (4) مادده (4) دا هاتووه) پڕبكاته‌وه به ئاشكراكردنی داراییان به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی لێیان داواكراوه له فۆرمه‌كه‌دا .
2ـ خستنه‌ڕووی ئه‌ستۆی دارایی بڕگه‌ی پێشوو به‌رده‌وامی ده‌بێت‌و له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه‌ی كه ده‌كه‌وێته دوای ساڵی زایینی ده‌ستبه‌كاربوونی ، دووباره فۆرمی زانیاری پڕده‌كاته‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت دووساڵ جارێك له‌هه‌مان مانگی دیاریكراودا به‌درێژایی مانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌یدا ، هه‌روه‌ها له‌كاتی له‌كارخستن‌و ده‌ست به‌رداربوونی له‌پۆسته‌كه‌ی به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌م دوو خاڵه :
ا - ده‌بێت له‌هه‌ر دانپیانانێكدا سه‌رچاوه‌ی زیادبوونی داراییه‌كان بخاته ڕ‌و‌و.
ب- ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری كه‌سی په‌یوه‌ست به‌دانپیانان‌و خستنه‌ڕووی ئه‌ستۆی دارایی ئاماده نه‌بوو فۆرمی تایبه‌ت به‌خۆی پڕبكاته‌وه، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی (به یه‌كه‌وه یان به‌جیا) ده‌سته‌كه ئاگاداربكات له هه‌ڵوێستی (پڕنه‌كردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كه) ..
دووه‌م :
1- ده‌بێت (ده‌سته) ئه‌و كه‌سه ئاگاداربكاته‌وه كه دواكه‌وتووه له‌پێشكه‌شكردنی فۆرمی دانپیانانی ئه‌ستۆی دارایی (به هه‌مان شێوه هاوسه‌ره‌كه‌ی) به‌پێویستی پێشكه‌شكردنی ئه‌و فۆرمه پاش مانگێك له‌ڕۆژی ئاگاداركردنه‌وه‌یان.
2ـ فۆرمه‌كانی دانپیانان كه له‌بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)دا هاتووه به‌داخراوی‌و مۆركراوی ده‌نێردرێت بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌و كردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ده‌سته‌وه قه‌ده‌غه‌یه به‌پێی ئه‌م یاسایه.
3 ـ ده‌سته‌كه ئه‌و فۆرمانه ده‌پارێزێت به‌داخراوی تاكاتی وه‌رگرتنی هه‌ر سكاڵا‌و هه‌واڵێك له‌باره‌ی كه‌سی خاوه‌ن فۆرمه‌وه به‌مه‌رجێك ئه‌و سكاڵا‌و هه‌واڵه به‌زانیاری ڕوون‌و دۆكیومێنته‌وه بگات به(ده‌سته) ئه‌وكات سه‌رۆكی ده‌سته به‌ئاماده‌بوونی (سه‌رۆكی دادگای ته‌میز) فۆرمی دانپیانانه‌كه ده‌كاته‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سكاڵا‌و هه‌واڵه‌كه ، ئه‌گه‌ر ڕاست بوو ئه‌وا فۆرمی دانپیانان‌و هه‌واڵه‌كه وه‌ك سكاڵا ئاراسته‌ی لیژنه‌یه‌ك له‌و لیژنانه ده‌كرێت كه له‌مادده (8) ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتوون بۆ وردبوونه‌وه‌و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه یاساییه‌كان.
مادده (7)
هه‌ر پاره‌و داراییه‌كی گواستراوه یان نه‌گواستراوه، سودێك یان مافێك له‌سووددا ده‌ست یه‌كێك له‌و كه‌سانه بكه‌وێت كه‌ئه‌م یاسایه ده‌یگرێته‌وه ، ئه‌گه‌ر بۆخۆی بێت یان بۆكه‌سێكی تر به‌هۆی به‌كارهێنانی پۆست‌و پله‌كه‌یه‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ر زۆربونێك به‌سه‌ر دارایی خۆیی‌و منداڵه ناكامه‌كانیدا بێت له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌یی‌و پاش وه‌رگرتنی به‌ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی پله‌و پۆست‌دا داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و زۆربونه نه‌گونجاو بوو له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌كانی داهاتیان‌و كه‌سی خاوه‌ن پۆست نه‌یتوانی سه‌رچاوه‌ی ڕه‌وای ئه‌و زۆربوونه بخاته ڕ‌و‌و.
مادده (8)
أـ لیژنه‌یه‌ك یان زیاتر هه‌ڵده‌ستێت به‌پشكنین‌و وردبونه‌وه له‌دانپیانانی ئه‌ستۆ داراییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر زانیاری‌و هه‌واڵدانێك كه گومان بخاته سه‌ر دروستی هه‌ر فۆرمێكی دانپیانان .
ب ـ لیژنه‌كانی پشكنین‌و وردبوونه‌وه به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری داده‌مه‌زرێت ، به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌رێكی دادگای (ته‌میز) و ئه‌ندامێتی دوو دادوه‌ری پله‌یه‌ك به‌لای كه‌مه‌وه.
جـ ـ هه‌ر لیژنه‌یه‌ك بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌ست به‌كارده‌بێت له‌نیوه‌ی دووه‌می ئه‌و ساڵه‌دا كه به‌دوای ساڵی وه‌رگرتنی فۆرمی دانپیانانه‌كاندا دێت.
د ـ لیژنه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به‌پشكنین‌و وردبونه‌وه له‌دانپیانانی ئه‌ستۆ داراییه‌كان پاش ڕه‌وانه‌كردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی دادگای ته‌میزه‌وه به‌پێی (خاڵی ـ 3 ی بڕگه‌ی دووه‌می مادده ـ 6) له‌م یاسایه‌دا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كه بۆی هه‌یه داوای هه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌و زانیارییه‌ك بكات له‌خاوه‌نی فۆرمی دانپیانانه‌كه یان له هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێكی تر . نابێت هیچ یاسایه‌ك ڕێگری له‌م ده‌سه‌ڵاته بكات.
هـ ـ ده‌سته‌ی خستنه‌ڕووی ئه‌ستۆی دارایی‌و لیژنه‌كانی سه‌ر به‌و ده‌سته‌یه بۆیان نییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دانپیانانێكی نوێ یان هاوپێچ له‌و كه‌سانه وه‌ربگرن كه‌فۆرمیان پڕكردۆته‌وه پێش‌و پاش تۆماربوونی هه‌ر سكاڵا‌و هه‌واڵدانێك له سه‌ریان.
مادده (9)
یه‌كه‌م :
1ـ ئه‌گه‌ر بۆ لیژنه‌كه ده‌ركه‌وت كه‌زۆربونێك به‌سه‌ر سامانی ئه‌و كه‌سه‌دا هاتووه كه‌پشكنین‌و وردبونه‌وه له‌باره‌ی ئه‌ستۆیه‌وه ده‌كرێت (یان به‌سه‌ر سامانی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌و منداڵه ناكامه‌كانیدا) به‌شێوه‌یه‌ك كه نه‌گونجێت له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی داهاتیان ، لیژنه‌كه بۆی هه‌یه داوای به‌ڵگه‌و ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌كه‌سی مه‌به‌ست بكات بۆ دیاریكردنی هۆكار‌و سه‌رچاوه‌ی ڕه‌وای ئه‌و زۆربوونه له‌سامانه‌كه‌یدا.
2ـ ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی ته‌وا‌و لای لیژنه‌كه دروست بوو یان كه‌سی داوالێكرا‌و نه‌یتوانی وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی لیژنه‌كه بداته‌وه، ئه‌وا لیژنه بۆی هه‌یه په‌ڕاوی وردبونه‌وه‌و پشكنینه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاته تایبه‌ته‌كان به‌لێكۆڵینه‌وه‌و دادگایی كردن بكات. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی ته‌وا‌و دروست نه‌بوو له‌سه‌ر كه‌سی مه‌به‌ست ، لیژنه‌كه بڕیار به‌كۆتایی هاتنی پشكنین‌و وردبینیه‌كه ده‌دات .
دووه‌م :
1ـ ئه‌گه‌ر بۆلیژنه‌كه ده‌ركه‌وت له‌كاتی پشكنین‌و وردبینیدا كه به‌ڵگه‌ی ته‌وا‌و له‌باره‌ی ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا له‌سه‌ر كه‌سی مه‌به‌ست له‌به‌رده‌ستدایه، ده‌توانێت بڕیار به‌ڕێگرتن له‌به‌كارهێنانی پاره‌و سامانی خۆیی‌و منداڵه ناكامه‌كانی بدات (هه‌مووی یان به‌شێكی) یان هه‌ر بڕیارێك بۆ پاراستنی ئه‌و پاره‌و سامانه له به‌كارهێنان. ئه‌م بڕیاره تایه‌ك مانگ به‌كارده‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا په‌ڕاوی پشكنین‌و وردبینیه‌كه نه‌درا به‌لایه‌نی پسپۆڕ بۆ لێكۆڵینه‌وه ، ئه‌وا بڕیاری پێشوو پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه.
2ـ بۆكه‌سی مه‌به‌ست هه‌یه كه‌بڕیاری ڕێگرتن له‌به‌كارهێنانی پاره‌و سامانه‌كانی به‌سه‌ردا ده‌درێت، ناڕه‌زایی بدات به(ده‌سته) له‌باره‌ی بڕیاری لیژنه‌كه‌وه، ده‌سته‌ش بۆی هه‌یه بڕیاری لیژنه‌كه ڕابگرێت یان گۆڕانكاری به‌سه‌ربهێنێت له ماوه‌ی (3) ڕۆژدا. ئه‌گه‌ر ناڕه‌زاییه‌كه‌ش په‌سه‌ندنه‌كرا له‌ماوه‌ی دیاریكراودا، كه‌سی زیانلێكه‌وتوو بۆی هه‌یه تانه له‌بڕیاری (ده‌سته) بدات له‌دادگای ده‌ستووری هه‌رێم.
مادده (10)
1- دانپیانانی ئه‌ستۆی دارایی‌و به‌ڵگه‌و زانیاری‌و ڕونكردنه‌وه‌كان‌و كاری پشكنین‌و وردبینی‌و بڕیاره ده‌رچووه‌كان به‌پێی مادده (8)، هه‌مووی نهێنین ، ده‌ربازكردنی هه‌ر زانیارییه‌ك له‌وانه لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
2- مافی لێڕوانین‌و بینینی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له بڕگه‌ی پێشتردا هاتووه ته‌نها بۆ (ده‌سته) و لایه‌نه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگایه‌و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بدركێندرێت یان بڵاوبكرێته‌وه.
مادده (11)
سزای به‌ندكردنی یان (غه‌رامه) كردن یان هه‌ردوكیان ده‌درێت به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا دوابكه‌وێت به‌بێ هۆكارێكی په‌سه‌ند له‌پێشكه‌شكردنی فۆرمی دانپیانانی ئه‌ستۆی دارایی ، پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی.
مادده (12)
هه‌ركه‌سێك ، یه‌كێك له‌م كرده‌وانه‌ی دواتر ئه‌نجام بدات ، بۆ ماوه‌ی نێوان (6) مانگ تا (3) ساڵ به‌ند ده‌كرێت.
1ـ زانیاری نادروستی پێشكه‌شكردبێت له‌فۆرمی زانییاریه‌كاندا.
2ـ هه‌واڵدانێكی نادروستی له‌باره‌ی ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا دابێت به‌مه‌به‌ستی زیانپێگه‌یاندنی كه‌سێك، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵدانه‌ش نه‌گه‌یشته قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌و دادگایی كردن.
3ـ سه‌رپێچی له‌حوكمی مادده‌كانی (5) و (6) و (10) ئه‌م یاسایه‌ی كرد.
مادده (13)
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی ڕێساكانی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه ده‌رده‌كات.
پرۆژه‌ی
یاسای نه‌هێشتنی ده‌ستكه‌وتی ناڕه‌وا
(مشروع قانون مكافحه الكسب غیر المشروع)
ئه‌م پڕۆژه‌یه, له (21) مادده پێكهاتووه. له‌مادده (1) و (2) دا, پێناسه گشتییه‌كان, كه تایبه‌ته به‌و یاسایه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یاساكه ده‌یانگرێته‌وه, له‌خۆ ده‌گرێت.
مادده‌كانی (3) تا (8), تایبه‌تن به‌و ده‌سته پسپۆڕه‌ی كه ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه، هه‌روه‌ها سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی دیاریده‌كات. دواتر له‌مادده (9) تا (11) ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌ی به‌رپرسی دیاریده‌كات.
هه‌ردوو مادده (12) و (13) په‌یوه‌ندی دامه‌زراوه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌رێم كه (په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری) یه به (ده‌سته)ه‌وه ڕێك ده‌خات له‌بواری جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه‌دا‌و به‌مادده‌كانی (14) تا (21) حوكمه گشتییه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌كه چه‌ند لایه‌نێكی گشتی په‌یوه‌ستدار به پیاده‌كردنی یاساكه ده‌خاته ڕ‌و‌و.
پڕۆژه‌كه به‌گشتی په‌یوه‌ندییه‌كی ڕاسته‌وخۆ‌و سه‌ره‌كی هه‌یه به (پڕۆژه‌ی یاسای خستنه‌ڕووی ئه‌ستۆی دارایی)ه‌وه و ئه‌م دوو پرۆژه‌یه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر پته‌وكردنی ئاستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.