په‌یره‌وی ناوخۆی مه‌كته‌بی چاودێری‌و پشكنین
یه‌كه‌م: مه‌كته‌بی چاودێری‌و پشكنین ... ئۆرگانێكی یه‌كێتی ی نیشتمانی ی كوردستانه
دووه‌م : مه‌كته‌بی چاودێری پێكدێت له:
أ-1) لێپرسراوی مه‌كته‌ب (ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی) بێت.
2) ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب، ژماره‌یان (5-7) ئه‌ندام مه‌كته‌ب ده‌بێت ((باشتره گه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بن))وه ئه‌نجومه‌نی مه‌كته‌ب، ژماره‌یان (15-21) ئه‌ندام ده‌بێت.
3) ژماره‌ی پێویست له‌فه‌رمانبه‌ری ئیداریی، دارایی، هونه‌ری، یاسایی بۆ راپه‌راندنی كار‌وباری مه‌كته‌ب.
4) بوونی ژماره‌یه‌ك له‌پسپۆر‌و شاره‌زا له‌بواری یاسایی، ئیداری دارایی‌و هونه‌ری پێویست.
5) له‌كاتی پێویست دا، مه‌كته‌ب بۆی هه‌یه، له‌سنوری هه‌ر پارێزگایه‌ك ناوه‌ندێك بكاته‌وه.
ب/ده‌زگاری چاودێری دارایی هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی ده‌بێت له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی چاودێری‌و پشكنین.
سیێه‌م: ئه‌ركه‌كانی مه‌كته‌بی چاودێری‌و پشكنین.
1- چاودێری‌و پشكنین‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو دام‌و ده‌زگاكانی (ی.ن.ك) ده‌كات، له‌رووی رێكخستن‌و دارایی‌و ئیداری‌و كار‌و چالاكیاكانیانه‌وه.
2- هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و ئه‌ندامه‌كانی (ی.ن.ك) له‌ناو دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌ت دا.
3- چاودێری جێ‌به‌جێ كردنی هه‌موو ئه‌و بڕیار‌و رێنمایانه‌ی ده‌رده‌كرێ، هه‌ر له بڕیاری گۆنگره‌و پلینیۆم‌و (ك.س) و (م.س)و مه‌كته‌به‌كان‌و هه‌موو ئۆرگانه‌كانی تر.
4- مه‌كته‌ب به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ پێشنیاری گونجاوو دروست پێشكه‌ش به‌دام‌و ده‌زگاكانی حزبی‌و حكومی بكات له‌به‌ر رۆشنایی كاره‌كانی له‌بواری چاودێری‌و پشكنین.
چواره‌م: مه‌كته‌بی چاودێری‌و پشكنین ... به‌رپرسیاره له‌كار‌و ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌سكرتێری گشتی‌و مه‌كته‌بی سیاسی.
پێنجه‌م: مه‌كته‌بی چاودێری‌و پشكنین ناونیشانی خۆی ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی هه‌موو جۆره داوا‌و سكاڵایه‌ك له‌سه‌ندوقی سكاڵا، پوستی تایبه‌تی سكاڵا، پوستی ئه‌لكترونی (ئیم‌یل)و كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی كردن (وه‌ك ته‌له‌فون‌و فاكس)و له‌هه‌موو كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن.
شه‌شه‌م: مه‌كته‌بی چاودێری‌و پشكنین، هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی ده‌بێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئۆرگان‌و كادر‌و ئه‌ندامانی (ی، ن، ك)و كارمه‌ندانی حكومه‌ت‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، پێشوازی له‌هه‌موو جۆره هاوكاری‌و یارمه‌تێكی هاوڵاتیان ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، به‌مه‌به‌ستی چاودێری‌و پشكنین.
حه‌وته‌م: كادر‌و كارمه‌نده‌كانی مه‌كته‌بی چاودێری‌و پشكنین مافی راگه‌یاندنی هیچ جۆره ئه‌نجامێكی كاری چاودێری‌و پشكنینیان نیه، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی‌و حیزبی ده‌بێت
هه‌شته‌م: مه‌رجه كادر‌و ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م مه‌كته‌به:
1- ئاستی سیاسی‌و نیشتمانی‌و خوێنده‌واری باش بێت، رابردووی پاك بێت، دلسۆزو نه‌ترس‌و كارا بێت، نهێنی پارێز‌و دادپه‌روه‌ر بێت.
2- به‌رژه‌وه‌ندی باڵای میلله‌ت ئامانجی بێت، په‌یره‌و به‌رنامه‌ی (ی، ن، ك) رێگای كاری بێت.