ئه‌مڕۆو پێنج ساڵ له پاش داگیركردنیه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، عێراق له فه‌رمانڕه‌واییكردن و شه‌ڕی دژه‌گه‌نده‌ڵیدا ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دای ڕاسته‌قینه ده‌بێته‌وه.
( واشنتن دی سی) :
ڕاپۆرتێكی نوێ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه به‌چاوپۆشین له ئاسته‌كانی داهات، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی، كه ڕووبه‌ڕووی زۆربه‌ی وڵاتان ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه پاره‌ی بێ سه‌روبه‌ره له‌ناو پرۆسه سیاسییه‌كاندا خه‌رج ده‌كرێ. ئه‌و ڕاپۆرته ئه‌نجامی به‌دواداچوونێكی گه‌وره‌یه، كه له‌ناو (57) وڵات‌دا ئه‌نجامدراوه و ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه‌كانی له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌زاهه‌ی جیهانییه‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه، كه رێكخراوێكی قازانج نه‌ویستی نێوده‌وڵه‌تییه‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌رگرتووه، كه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ده‌كه‌وێته دوای ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی له فه‌رمانڕه‌واییدا.
(ناتال هیڵه‌ر) ی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی ده‌زگای نه‌زاهه‌ی جیهانی ده‌ڵێ بۆ سێیه‌مین سااڵه له‌سه‌ریه‌ك بڕێكی كه‌می شه‌فافیه‌ت له‌سه‌ر بودجه پێدانی حزبه سیاسییه‌كان و كاندیدكراوه‌كان هه‌بووه و ڕه‌گه‌زی كاركردنی دژ به گه‌نده‌ڵی له‌ناو زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا لاواز بووه: بۆیه ئێمه به‌ته‌نگه‌وه‌ین كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات بكه‌ین له هه‌ردوو جیهانی پێشكه‌وتوو تازه گه‌شه‌كردویشدا و ستراتیژی كاریگه‌رتر دابنێین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی پاره له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر پێویسته.
ڕاپۆرتی ساڵی (2008)ی نه‌زاهه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، كه وڵاته گه‌شه‌سه‌ندووه‌كانی وه‌ك كه‌نه‌دا و ژاپۆن و ئیتالیا و ده‌یان بازاڕی جیهانیی تازه هه‌ڵكشاوی ناو وڵاتانی گه‌وره و تازه‌گه‌شه‌كردووه‌كانی وه‌ك ئه‌رژه‌نیتن و چین و كه‌رتی رۆژئاوا و عیراقی گرته‌وه، سه‌رباری پێوه‌ری هه‌ستپێكراوی گه‌نده‌ڵی، ئه‌م ڕاپۆرته هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و میكانیزمانه‌ش ده‌كات، كه بۆ خۆپارێزی له گه‌نده‌ڵی گیراونه‌ته‌به‌ر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش (300) ئاستی پێوانه‌ی هه‌یه و بوونی كه‌موكووڕی له‌و پێوه‌رانه‌دا ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات، كه له‌كوێدا گه‌نده‌ڵی ڕوویداوه.
لیستی چاودێریكردنی گه‌نده‌ڵیی تایبه‌ت به ڕێكخراوی نه‌زاهه‌ی جیهانی، وه‌ك به‌شێك له دوا ڕاگه‌یاندنی ساڵی (2008) كۆمه‌ڵه وڵاتێكی تێدایه، وه‌ك (ئه‌نگۆلا, بیلاروسیا, كه‌مبۆچیا, چین, گورجستان, عیراق, مۆنتینیگرۆ-واته چیای ڕه‌ش, مه‌غریب, نیكاراگوا, سربستان, سۆماڵ, كه‌رتی رۆژئاوای فه‌له‌ستین و یه‌مه‌ن) و هه‌موو ئه‌م وڵاتانه ئاستێكی مه‌ترسیی گه‌نده‌ڵییان تێدایه.
هێله‌ر ده‌ڵێ: لیستی چاودێرییه‌كه ئه‌و وڵاتانه ده‌ناسێنێت، كه ڕێوشوێنیی كه‌میان داناوه بۆ دژایه‌تیكردنی دژبه‌یه‌كوه‌ستانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، ته‌رخانكردنی بێسه‌ره‌وبه‌ره‌ی بودجه‌یان هه‌یه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیكردنێكی خراپی داهاتی ئه‌و پرۆژه گه‌ورانه‌یان هه‌یه، كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تن، بۆیه پرۆژه‌كان ده‌كه‌ونه به‌ر ئه‌گه‌ری دزینی به‌رفراوانی داهاتی گشتی.
له‌باره‌ی عیراقه‌وه نه‌زاهه‌ی جیهانی باس له‌وه ده‌كات كه چۆن ئه‌م وڵاته له پێنج ساڵی پاش داگیركردنیه‌وه له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌زگای فه‌رمانڕه‌واییكردنه‌كه‌ی و سیستمی دژه‌گه‌نده‌ڵییه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دا و پێكۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه ده‌بنه‌وه. عیراقی ئه‌مڕۆ ئه‌و توانایه‌ی نییه كۆمه‌كی میكانیزمه‌كان و پرۆسه‌كانی فه‌رمانڕه‌واییكردن بكات، حكومه‌ته‌كه‌ی هێنده لاوازه توانای ئه‌وه‌ی نییه ڕێوشوێنی چاككردنی ئه‌م شتانه دابنێـت.
سه‌رباری بوونی كۆمه‌ڵه یاسایه‌كی وا كه ڕێگه له‌وه ده‌گرێ له ڕاژه‌گوزاریی مه‌ده‌نیدا حساب بۆ كه‌سایه‌تی و خزمایه‌تی بكرێ، زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا داده‌مه‌زرێنرێن له‌به‌ر خزمایه‌تی و كه‌سایه‌تییه. هه‌روه‌ها چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كیش له‌سه‌ر بوونی ناڕێكی له ده‌نگداندا هه‌یه. له‌پاڵ ئه‌مانه‌شه‌وه چه‌ند ڕاپۆرتێكیش باس له‌وه ده‌كه‌ن "كه چۆن سوپای عیراق و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ریی خۆیانیان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران قایل بكه‌ن و كاریگه‌ری بخه‌نه‌سه‌ر ده‌نگه‌كانیان." ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ ڕێوشوێن و پێوه‌ری یاساییش هه‌ن چاودێریی موڵكایه‌تیی گشتی ده‌كه‌ن، ده‌بینی یاسایه‌كی وا نییه سنور بۆ دژبه‌یه‌كوه‌ستانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رپرسیارانی سه‌رۆكاریكردنی موڵكه‌گشتییه‌كان دابنێـت. سه‌رباری ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی هاوڵاتیان ناتوانن بچن تۆمار و لیسته‌كانی كاری حكومه‌ت ببینن، له‌به‌رئه‌وه‌ی میكانیزمی به‌سوود له‌م ڕووه‌وه كه‌مه، یان یاسایه‌كی وانییه بواربدات مرۆڤ میكانیزمی زانیارییه‌كان یان یاساكانی ده‌ست بكه‌وێ.
زۆر وڵاتی سه‌ره‌كی هه‌ن له ساڵی (2007) ه‌وه یان ده‌ستكه‌وتی باشیان به‌ده‌ستهێناوه، یان له هێلی ڕاست لایانداوه. له وڵاتانی (به‌نگلادیش, نایجیریا و چین) ڕیفۆرمی باش له دژی گه‌نده‌ڵی كراوه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه نراون بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بتوانن زانیاری به‌ده‌ست بهێنن، كۆمه‌ڵه هه‌نگاوێكن به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان باشن. به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی، كه ئاسته‌كانیان به‌ره‌و خراپی داكشاوه بریتیین له بۆسنیا و هه‌رزه‌گۆڤین، گورجستانیش له‌پاش ڕوودانی شۆڕشی گوڵه‌وه له ساڵی (2003) هه‌ر خه‌بات بۆ هێنانه‌ئارای دیموكراتیه‌ت ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و دووساڵه له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ر به‌ره‌و خزان ده‌چێـت.
(ماریان كامیره‌ر) ی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌زاهه‌ی جیهانی ده‌ڵێت: پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و وڵاته‌ی، كه ڕاپۆرته‌كه ده‌یگرێته‌وه و باسیده‌كات، هه‌مان ئه‌و پێوه‌رانه‌یه كه له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه له‌به‌رده‌ستدان. بۆیه ئه‌نجامی ڕاپۆرته‌كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌زاهه‌وه ده‌درێته‌وه سیاسه‌تمه‌داران و وه‌به‌رهه‌مهێنه‌ران و هاوڵاتییانیش بۆئه‌وه‌ی بتوانن هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان له‌باره‌ی وڵاته‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن و ڕێوشوێنی پێویستیش بگرنه‌به‌ر.
ڕاپۆرته‌كه به‌رهه‌می كاركردنی مه‌یدانیی چه‌ند مانگی تیمێكه، كه زیاتر له(260) رۆژنامه‌نوس و توێژه‌ره و هه‌موویان پێكه‌وه زیاتر له یه‌ك ملیۆن ووشه‌ی نوسراو و (20.000) ڕاپۆرتیان له‌باره‌ی وڵاته‌كانی خۆیانه‌وه ناردووه و ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ساڵی (2008) ئه‌م وڵاتانه‌ی گرتبۆوه:
ئه‌لبانیا
ئه‌نگۆلا
ئه‌رژه‌نتین
ئازه‌ربایجان
به‌نگلادیش
بێلاڕووس
بۆسنیا و هه‌رزه‌گۆڤین
بولگاریا
كه‌مبۆچیا
كامیرۆن
كه‌نه‌دا
چیللی
چین
كۆڵۆمبیا
كۆنگۆی دیموكرات
ئه‌كوادۆر
میسر
ئه‌سیوپیا
فیجی
گورجستان
غانا
گواتیمالا
هه‌نگاریا
هیندستان
ئیندۆنیزیا
عیراق
ئیتالیا
ژاپۆن
ئوردن
كازاخستان
كینیا
كوه‌یت
كۆماری قیرخیزیا
لیتوانیا
ماسه‌دۆنیا(فایرۆم)
مۆڵداڤیا
مۆنتینیگرۆ
مه‌راكیش
نیپال
نیكاراگوا
نایجیریا
پاكستان
فلیپین
پۆڵه‌نده
رۆمانیا
ڕوسیا
سربستان
دورگه‌كانی سه‌له‌مۆن
سۆماڵ
ئه‌فریقیای باشور
ته‌نزانیا
توركیا
ئۆگه‌نده
كه‌رتی رۆژئاوا
یه‌مه‌ن
زیمبابۆی
بۆ بینینی ڕاپۆرته‌كه‌ی نه‌زاهه‌ی جیهانی بۆ ساڵی (2008) تكایه سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی خواره‌وه بكه:
http://report.globalintegrity.org
ڕاپۆرتی نه‌زاهه‌ی جیهانیی ساڵی(2008) كۆمه‌كی باشی له‌لایه‌ن ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی په‌ره‌پێدانی ئوسترالی و ئاژانسی په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌نه‌دی و په‌یمانگای (لێگاته‌م) و بانكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پێكراوه.
نه‌زاهه‌ی جیهانی : ڕێكخراوێكی ڕێبه‌ری نێوده‌وڵه‌تیی قازانج نه‌ویسته, به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئاراسته‌كانی گه‌نده‌ڵێ و شێوازی فه‌رمانڕه‌واییكردن ده‌كات له جیهاندا. و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ندسه‌د ڕۆژنامه‌نوس و توێژه‌رێكی خۆماڵیی ناو (92) وڵات‌دا ده‌كات و ئامانجیشی ئه‌وه‌یه مشتومڕكردن و قسه له‌سه‌ر شێوازی فه‌رمانڕه‌واییكردن پێكبهێنێت و زانیاری‌یان له‌باره‌وه بدات, به‌به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی چاودێریكردنی وورد و قووڵ له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی و كه‌رته‌كانی ناو نیشتمانیش. ئه‌م زانیارییانه‌ی ئێمه له‌لایه‌نئه‌و كه‌سانه دێن, كه یارمه‌تی و كۆمه‌كمان ده‌كه‌ن و داواش له دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و حكومه‌ته‌كانیش ده‌كه‌ن, كه فشار بنوێنن بۆ چاككردنی فۆرمه‌كانی فه‌رمانڕه‌واییكردن له هه‌ردوو جیهانی پێشكه‌وتو و ڕووله‌گه‌شه‌دا.
بۆ زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی ڕێكخراوه‌كه‌مانه‌وه سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بكه:
http://www.globalintegrity.org.