سه‌رباری پێشكه‌وتنه سیاسییه گه‌وره‌كانی عێراق به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، هێشتا گه‌نده‌ڵیی جێگیره‌و ناشڵه‌قێت و خه‌سڵه‌تێكی ترسناكی گۆڕه‌پانی عێراقییه، كه‌پاڵمان پێوه‌ده‌نێت ده‌رباره‌ی سروشتی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه پرسیاربكه‌ین.
بۆچی هێشتا تا ئه‌و راده‌یه پته‌وه، ئایا ئه‌وه ته‌نیا گه‌نده‌ڵییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و له‌چه‌ندین قۆناغه‌وه له‌گه‌ڵی راهاتووین؟ یان گه‌نده‌ڵیی سیاسییه له‌به‌رگی كۆمه‌ڵایه‌تیدا؟ به‌و بێتواناییه‌ی كه هه‌یه له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یداو ئه‌و به‌رگرییه ئه‌فسانه‌ییه‌ی كه هه‌یه‌تی و ئێستا بووه‌ته وێردی سه‌ر زمانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی داخوازن له‌م گه‌نده‌ڵییه بكۆڵنه‌وه.
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك پێیانوایه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌نده‌ڵیی له‌عێراقدا كارێكی ئاڵۆزه به‌هۆی پێكداچوونی كۆمه‌ڵێك هۆكاری جیاجیا له‌دروستبوونیدا، به‌ڵام ئێمه ده‌توانین هه‌ندێك ئاماژه دیاری بكه‌ین كه ره‌نگه یارمه‌تیده‌رمان بن له‌ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵۆزییه‌و تاووتوێكردنی پێكهاته‌كانی، ره‌نگه گرنگترین ئاماژه كه پشتی پێببه‌سترێت له‌مباره‌یه‌وه كات بێت، چونكه گه‌نده‌ڵیی له‌عێراقدا، هه‌رچه‌نده ره‌گ‌وریشه‌ی ده‌روونی قوڵی هه‌یه، به‌ڵام به‌دڵنییاییه‌وه لاواز كراوه‌ته‌وه به‌هۆی هه‌وڵدانه سیاسیی و ئیدارییه‌كانی ئه‌نجامدراوه له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقیدا، لێكۆڵینه‌وه‌كان پاكیی دامه‌زراوه عیراقییه‌كانیان له‌ده‌ردی گه‌نده‌ڵیی ئاشكرا كردووه، لانیكه‌م له‌ماوه‌ی قۆناغیی پادشاییداو دوو یان سێ ده‌یه‌ی دوای ئه‌وه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌گۆڕدرا تا ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌ڵاتداریی له‌لایه‌ن تاك حزبه‌وه تاكو ئه‌م كاته‌ی ئێستامان، به‌شێوه‌یه‌ك په‌یڕه‌وه گه‌نده‌ڵییه‌كان ورده‌ورده له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه تا گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاسته‌كانی له‌ماوه‌ی گه‌مارۆی ئابووریدا، كه ره‌نگه مه‌ترسیدارترین قۆناغ بێت له‌مێژووی عێراقدا، پاشئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه قورسه‌كانی له‌په‌یكه‌ری ره‌فتاره‌كانی دا، كه كه‌لتوری عیراقیی نوێی پێكیهێنابوو و ئیتر ره‌فتاره خراپه‌كانی زیندووكرده‌وه كه له‌قوڵاییه تاریكه‌كانی زهنییه‌تی عێراقیدا خۆی مه‌ڵاس دابوو، بۆیه بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی قورساییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو، كه زۆربه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان و زۆر له‌به‌هاكانی تێك‌شكاند، كه به‌شێوه‌یه‌كی نوێ له‌میانه‌ی هه‌موو خراپه‌كارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه سه‌خته‌دا ده‌ركه‌وتن و ته‌نیا كه‌رتێكیش له‌كه‌رته‌كانی وڵات له‌م نه‌خۆشییه رزگارنه‌بوو، به‌كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده‌و دادوه‌ریی و پۆلیس و سوپاشه‌وه، كه بووه هۆی بێتواناكردنی زۆری ده‌وڵه‌ت و له‌ده‌ستدانی زۆر له‌ڕه‌گه‌زه‌كانی هێزی، ئه‌مه‌ش له‌م جه‌نگه‌ی كۆتاییدا به‌ڕوونی ده‌ركه‌وت كاتێك ئه‌و ده‌زگا عیراقییانه‌ی كه بۆ به‌رگرییكردن له‌وڵاته‌كه بنیادنرابوون، به‌خێراییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر ته‌سلیمبوون و هه‌ر له‌یه‌كه‌م شه‌ڕدا تواناكانیان په‌رتوبڵاو بووه‌وه، ئه‌مه نوشداریی مه‌ترسیی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه بۆ هه‌ر سیستمێكی سیاسیی دیكه كه وڵات به‌خۆیه‌وه ببینێت، به‌م سیستمه سیاسییه‌ی ئێستاشه‌وه، كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه گه‌مارۆی ئابووری به‌یه‌كێك له‌فاكته‌ره گرنگه‌كانی گه‌نده‌ڵیی داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر گرنگترینیشیان نه‌بێت، له‌مه‌شه‌وه سه‌رده‌می نوێ هات و له‌هه‌گبه‌یدا چه‌ندین كێشه‌ی بۆمابووه‌وه، دیارترینیان كێشه‌ی گه‌نده‌ڵیی بوو، كه پێده‌چێت هێشتا بۆ گۆڕان نه‌ڕه‌خسابێت، چونكه بارودۆخی عیراق باشترین متمانه‌بوو بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌م دیارده نێگه‌تیڤه، ره‌نگه هه‌ندێك تێگه‌یشتنیشمان هه‌بێت بۆ ناتوانایی ده‌وڵه‌تی عیراق له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌دا، چونكه ئه‌م ده‌وڵه‌ته نوێیه ده‌زگا نوێكانی لاوازن و كادره‌كانی كه‌م ئه‌زموونن و میكانیزمی وایان نییه كه بتوانن به‌ره‌وڕووی ئه‌و مه‌ترسی و ده‌رهاویشتانه‌ی ئه‌م دیارده‌یه ببنه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه هه‌ر به‌رده‌وامبێت و كێرڤی گه‌نده‌ڵیی له‌به‌رزبوونه‌وه‌دا بێت، ئه‌مه وامان لێده‌كات نه‌توانیین ئیدراكی ره‌چه‌ڵه‌كی كێشه‌كه بكه‌ین یان له‌به‌رده‌وامبوونی تێبگه‌ین، چونكه ده‌وڵه‌تی عیراقی نوێ وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت كه توانای زیاتربێت له‌مامه‌ڵه‌كردنی توند له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا، پاشئه‌وه‌ی پێگه‌ی سه‌روه‌ری زیاتری به‌ده‌ستهێناوه‌و پێشكه‌وتووه، له‌مه‌شه‌وه سه‌خته ئه‌و بێتواناییه راڤه‌بكرێت له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشیی كه به‌ره‌و رووی ده‌وڵه‌تی عیراق ده‌بێته‌وه له‌ره‌وته نوێیه‌كه‌یداو ئیتر ناچارین وا راڤه‌ی بكه‌ین كه گه‌نده‌ڵیی سیاسیی و ته‌شریعییه، به‌هۆی كه‌می و نه‌زۆكی ئه‌و بڕیارانه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دراون، به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ده‌سته‌ی پاكمه‌ندی (نه‌زاهه) كه تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دامه‌زراوه، تا ئێستا هیچ رێوشوێنێكی پیاده نه‌كردووه كه به‌ڵگه‌بن له‌كارایی چالاكییه‌كانی، جگه له‌به‌ها دۆكیۆمێنتی و میدیاییه‌كان ، كه بێگومان ئه‌وانه‌ش به‌های باڵان و به‌مه‌ش له‌لایه‌نێكی چاودێریكارو دادوه‌رییه‌وه گۆڕاوه بۆ لایه‌نێكی میدیایی، كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، یان كاری هۆكانی راگه‌یاندن ده‌چێت، به‌دڵنیاییه‌وه لێره‌دا مه‌به‌ستێكمان نییه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌یه كه واقیعی سیاسیی دابه‌شبووه‌و میتۆدی به‌شخوازی سیاسیی گرتووه‌ته‌به‌ر، كه ره‌نگه ئه‌مه گه‌وره‌ترین فاكته‌ربێت له‌م مه‌سه‌له‌یه‌داو ره‌نگه هۆكاری سه‌ره‌كی بێبه‌شكردنی ده‌وڵه‌تیش بێت له‌هه‌ر رێگه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری بنبڕكه‌ری ئه‌م كێشه. ئه‌مه‌ش هه‌لی ده‌ربازبوون ناداته هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی وڵات له‌ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م دیارده‌یه‌و له‌هیچ به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك نایانبوێرێت كه له‌سه‌ر شانیانه له‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی دیارده‌كه‌دا، كه به‌رپرسیارێتیه‌كه‌یان هه‌ندێك سوودی هه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی نه‌بێت، هیچ به‌ده‌ست ناهێنێت له‌پشت ئه‌م دیارده گوماناوییه‌وه له‌باره‌ی به‌رپرسیارێتییه‌كانییه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئیمتیازاتی زۆریشیان نه‌بێت ئه‌وا جێی گومان نابن، كه ره‌نگه ئه‌و گومانانه زیاد له‌پێویست بن و له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا به‌های زۆریان نه‌بێت و نابێت گومانكردن بگشتاندرێت به‌سه‌ر هه‌موواندا یان به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌كاری سیاسیدان. چونكه گه‌نده‌ڵیی ناتوانێت هه‌موو بنیاده كه‌سێتییه عیراقییه‌كان تێپه‌ڕێنێت، به‌دڵنییاییه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌یه گه‌نده‌ڵیی ناتوانێت به‌و ئاسانییه دزه بكاته ناویانه‌وه، لایه‌نگه‌لێك كه ناكرێت ره‌چاویان نه‌كه‌ین، چونكه ره‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن دوو به‌رپرسیارییه‌تی گه‌وره‌ن، پێویسته ئه‌و به‌پرسیارییه‌تییه له‌ئاستێكی باڵای پابه‌ندبوون و متمانه‌ییدابێت.
باسم محه‌مه‌د حه‌بیب