هه‌ندێك پرسیار هه‌ن له‌ده‌وری جه‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقدا، كه ئالووده‌یه به‌نه‌خۆشیی گه‌نده‌ڵیی ئیداریی، كه له جوانترین به‌شه‌كانی جه‌سته‌یدا نیشته‌جێبوون و ده‌ستكه‌وته‌كانی سنووردار كردووه. ماهیه‌تی گه‌نده‌ڵیی ئیداریی چییه؟ هێزی له‌كوێوه وه‌رده‌گرێت؟
بۆ چ تیمه‌یه‌كی رۆشنبیریی ره‌گه‌كانی درێژده‌بێته‌وه تا به‌دڕكه‌كانی نه‌مامی ژیانمان سه‌رلێشێواوبكات؟ ئایا كێشه‌یه‌ك له بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی باودا هه‌یه؟ كه لێیه‌وه بۆگه‌نی گه‌نده‌ڵیی دزه‌بكات، تا بگاته دامه‌زراوه‌كان له‌گه‌ڵ تاكی عیراقی‌دا له‌ڕێی به‌هاو شێوازه رۆشنبیرییه‌كانی كه وه‌عیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئاوداوه؟ بۆچی رێژه‌ی گه‌نده‌ڵیی ئیداریی به‌رزده‌بێته‌وه له‌دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، كه نزیكه‌ی چاره‌كێكی له‌ماوه‌ی كه‌متر له 10 رۆژدا ده‌چن بۆ ئه‌نجامدانی سرووته ئاینییه‌كان؟ ئایا ده‌توانیین ئه‌و سروشته ئاینییه‌ی كه باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی‌دا كێشاوه به‌سروشتێكی ساخته دابنێین؟ ئایا ده‌توانین وا بكه‌ین؟ له‌سایه‌ی زانیارییه‌كانماندا، هه‌ر ئامارێك بۆ سه‌رۆكه‌كانی ده‌زگا گرنگه‌كانی وڵات بكه‌ین،جه‌ختده‌كاته‌وه كه زۆرینه‌یان به‌هۆی كاریگه‌ریی حزبه ئاینییه‌كانه‌وه هه‌ڵبژێردراون و له‌ناویشیاندا زوربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان. ئایا كاریگه‌ریی ئاینیی له‌بیرده‌كرێت كه پاڵی به‌ده‌نگده‌ری عیراقییه‌وه نا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی په‌رله‌ماندا، كه ئه‌و كاته بووه هۆی دابه‌شكردنی سه‌رۆكایه‌تی زوربه‌ی ده‌زگاكان له‌لایه‌ن حزب و ره‌وته ئاینیه‌كانه‌وه كه سه‌ركه‌وتووبوون؟ ئه‌گه‌ر داتاكان ئاماژه‌ده‌ده‌ن كه كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی به‌سروشتی خۆی ئایینییه، ئایا ده‌كرێت به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌نده‌ڵیی له‌ده‌زگاكاندا والێكبده‌ینه‌وه كه به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتنی كه‌سێتیی عیراقییه‌وه‌یه له‌ڕێنماییه ئاینییه‌كان؟ و ئه‌و رێنماییانه‌ش نابنه رێگر له‌به‌رده‌م تاكدا بۆ ده‌ست نه‌بردن بۆ دارایی گشتی؟ یان مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌پشتگوێخستنی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌یه له‌دامه‌زراندنی وه‌عی كۆمه‌ڵایه‌تی پێش تێگه‌یشتنی یاسایی له‌چۆنیه‌تی ره‌فتاركردن به‌دارایی گشتییه‌وه، ئه‌مه جگه له‌پشتگوێخستنی ده‌وڵه‌ت بۆ زه‌رووره‌تی چاره‌سه‌ركردنی دووانه‌یی باوه‌ڕ له‌كه‌سێتی عیراقی‌دا به‌یاسا، چونكه ئه‌م كه‌سێتییه به‌ئاشكرا ملكه‌چی یاسای ده‌وڵه‌ته كه له‌ده‌ستووره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، پاشان له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌ر به‌یاسای عه‌شایه‌رییه‌و به‌پێی ئه‌و گرفته‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كات، هه‌روه‌ها په‌یوه‌سته به‌و یاسایانه‌ی له‌ده‌قه ئاینییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گیرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م دووانه‌یی بوونه‌ی یاساكان له‌كه‌سێتیی عێراقیداو مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵیدا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌بابه‌ته‌كه‌وه هه‌بێت، ئه‌وا پێویسته توێژینه‌وه بۆ سروشتیی ئه‌و یاسایانه بكرێت و تێڕوانینی بۆ دارایی گشتی شیبكرێته‌وه له‌چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵیدا له‌هه‌موو بارودۆخه جیاوازه‌كاندا.
ئایا ده‌كرێت هۆكاری دیكه‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵیی دیاریبكه‌ین؟ بۆ نموونه وه‌ك كێشمه‌كێشه سیاسییه‌كان كه ره‌نگه لایه‌نێك به‌سه‌ر لایه‌نێكدا سه‌ربخات له‌ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی كێشمه‌كێشه‌كه؟ كه ده‌بێته هۆی شڵه‌ژان له‌ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تداو واڵاكردنی بوار بۆ گه‌نده‌ڵه‌كان به‌حوكمی شڵۆقی زه‌مینه‌ی سیاسیی؟
هه‌ندێك بۆچوونی دیكه هه‌یه كه چه‌ند په‌نجه‌یه‌كی دیكه تاوانبارده‌كات له‌م گه‌نده‌ڵییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی موخابه‌راتیی، هی دیكه‌ش قوتی گه‌ل ده‌دزێت بۆ ئه‌وه‌ی فڕێیداته باوه‌شی میلشیاكانه‌وه، ئه‌مه جگه له‌ناجدییبوونی ده‌وڵه‌ت له‌سزادانی گه‌نده‌ڵه‌كان و راگه‌یاندنی سزاكانیان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ئازاد ئاسووده نه‌بێت، جگه له‌وه‌ش پێویسته میكانزمێكی یه‌كگرتوو هه‌بێت بۆ ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵیی، لێره‌دا پێویسته له‌باره‌ی ده‌ستكه‌وتی نوسینگه‌كه‌كانی چاودێره گشتییه‌كان پرسیاربكه‌ین و ئاستی كاریگه‌ریی وابه‌سته‌ییان به‌وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه بزانیین له‌سه‌ر جدییبوونی ئه‌ركی ئه‌و وه‌زاره‌تانه؟ ئایا نوسینگه‌كانی چاودێره گشتییه‌كان ده‌توانن ئه‌ركه‌كانیان به‌جێبهێنن كه له‌ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌ته‌كاندا بن كه ده‌بوایه چاودێرییان بكردایه‌و گه‌نده‌ڵییه‌كانیان ده‌ربخستایه؟ ناكرێت كاره‌كانی ئه‌و نوسینگانه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر بكرێت له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه؟
ئه‌ك پرسیارانه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م دیده‌ی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست، به‌تایبه‌تیش نووسه‌رو پسپۆڕان بۆ رۆشنكردنه‌وه‌یان به‌وه‌ڵامه‌كانیان و دیالۆگكردن له‌سه‌ر ناوه‌رۆكه‌كانیان به‌هۆی پێكهاته‌ی رۆشنبیریی و وه‌عی خۆیانه‌وه.
سه‌لاح حه‌سه‌ن ئه‌لسیلاوی