بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رئێستا كاری ڕاست و دروست بكه‌ن.
ساڵی (2009) ساڵێكی گه‌وره‌یه بۆ ڕێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی (UNCAC)، كه به‌ڕاستی یه‌كه‌مین ڕێكه‌وتننامه‌ی جیهانییه بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی. سه‌د و چل ده‌وڵه‌تی جیهان هه‌ن، كه ده‌بێ چاو به‌وه‌دا بخشێننه‌وه‌و بزانن ئه‌و پێوه‌رانه‌ی (UNCAC)یان له‌به‌رچاو گرتووه، كه بۆ دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی پێویستن، یان نا!
له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2009 دا ئه‌م حكومه‌تانه له شاری دۆحه‌ی قه‌ته‌ر كۆنگره‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه ساز ده‌كه‌ن، كه بزانن داخۆ چ جۆره میكانیزمێك پێویسته بۆله‌به‌رچاوگرتن و به‌كارهێنان. ئه‌وه‌ش پێویسته، كه ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی له‌به‌رچاوی ده‌گرن, پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شی، شه‌فاف و پته‌و بێـت. ده‌نا ئه‌گه‌ر وانه‌كه‌ن, ئه‌وا به خراپی زیان به به‌های ڕێكه‌وتننامه‌كه ده‌گه‌یه‌ندرێت.
ئێستا ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه داوا له حكومه‌ته‌كه‌ی خۆت بكه‌یت, میكانیزمێكی پێداچوونه‌وه‌ی كاریگه‌ر له‌به‌رچاو بگرێت.
ئێستا هه‌نگاوه به‌راییه‌كانی ئاماده‌كاری بۆ دیداری حكومه‌ته‌كان له ده‌وحه ده‌ستیان پێكردووه. له‌ناو ئه‌و هه‌نگاوانه‌دا، رۆژانی (11تا 13/مایس/2009) له ڤییه‌ننا دیدارێك سازكراوه و له ئه‌یلوولی (2009) یشدا دیدارێكی تریش ده‌كرێ.
تۆڕی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی (TI) و (UNCAC)، تۆڕێكی جیهانیی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی, ڕاگه‌یاندنێكیان به زمانه‌كانی فره‌نسی و ئیسپانی ئاماده‌كردبوو بۆ پێشكه‌شكردنی له دیداره‌كه‌ی مانگی مایسی ڤییه‌ننادا.
ئه‌وه‌بوو ڕۆژی (11/مایس/2009) سه‌د و بیست و هه‌شت ڕێكخراو له (47) ده‌وڵه‌ته‌وه ئیمزایان له‌سه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه كردبوو و وا چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمزای ده‌كه‌ن به‌رزتر ببێته‌وه. لیستی ناوی ئه‌و ڕێكخراوانه له‌سه‌ر ئینته‌رنێـت هه‌یه و ئه‌مه لینكه‌كه‌یه‌تی(http://www.transparency.org/content/download
/43658/699231/file/2009+0511+Statement+SigsREV.pdf) هه‌روه‌ها ئێمه داوا له ڕێكخراوه‌كان و هاووڵاتیانیش ده‌كه‌ین, كه داوای نوسراو ئاراسته‌ی حكومه‌ته‌كانی خۆیان بكه‌ن و داوای خستنه‌گه‌ڕی میكانیزمێكی چالاكانه‌یان لێبكه‌ن.
(UNCAC) ده‌توانێت چیت بۆ بكات؟
وینكاك_ڕێكه‌وتننامه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له دژی گه‌نده‌ڵی، چه‌ند پێوه‌رێكی جیهانییانه داده‌نێت بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتییان و ڕێكخراوه خۆجێییه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی بتوانن بۆ لێپرسینه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كانی خۆیان به‌كاریبهێنن. بۆنمونه، هه‌لی ئه‌وه‌ت ده‌خاته به‌رده‌ست، كه:
• به‌كارهێنانی جدییانه و دادپه‌روه‌رانه‌ی پیشه حكومییه‌كان و پشت نه‌به‌ستن به هاوڕێیه‌تی و خزمایه‌تی له به‌ده‌ستهێنانی كاردا.
• هه‌لی كراوه‌ی پێشبڕكێكردن و به‌ده‌ستهێنان, نه‌ك ڕێكه‌وتنی ژێر په‌رده‌یی شاردراوه, بۆ به‌ده‌ستهێنانی قۆنته‌رات و گریبَه‌ستی حكومی.
• كارگێڕییه‌كی دارایی شه‌فاف, كه ئه‌گه‌ری ئه‌ژماركردنی تێدابێ, نه‌ك لووشدانی داهاتی گشتی.
• بوونی شه‌فافیه‌ت له داهاتی حزبدا، به‌بێ پیاده‌كردن و خستنه‌گه‌ڕی كاریگه‌ریی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سه به‌رپرسانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌رده‌كه‌ون, به‌سه‌ر داهاته‌كه‌دا.
• دانانی كۆت و پێوه‌ند به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه به‌رپرسانه‌دا, كه له كه‌رتی گشتییه‌وه كاره‌كه‌یان ده‌گوازنه‌وه سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت, بۆئه‌وه‌ی ده‌رگای ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر دابخرێ, كه له شوێنی تازه‌شیانه‌وه كاریگه‌ریی ناته‌ندروستیان به‌سه‌ر بڕیاره‌كانی حكومه‌ته‌وه بمێنێ.
• دانانی پێوه‌ری به‌رز بۆ كه‌رتی تایبه‌ت, به دانانی كۆد و لێپرسینه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی حساباتی پێوه‌ردانان و شه‌فافیه‌ت له خاوه‌ندارێتیی كۆمپانیاكاندا, نه‌وه‌ك هێنده پێكهاته‌ی ئاڵۆزێنراو له ده‌وری كۆمپانیاكان كۆبكرێته‌وه, كه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی گه‌نده‌ڵیش جێبه‌جێ بكات, پێی نه‌زاندرێت.
• ده‌ست گه‌یشتنی هاوڵاتی به زانیارییه‌كان- به‌ندی سیانزه‌ی یونكاك داوا له حكومه‌ته‌كان ده‌كات, ئه‌وه مسۆگه‌ر بكه‌ن, جه‌ماوه‌ر مافی زانیاری بده‌ستهێنانیان پارێزراوبێـت. چیتر بڕیاره نه‌شازه‌كانی حكومه‌ت له خه‌ڵك نه‌شاردرێنه‌وه.
• سیستمی دادپه‌روه‌رانه‌ی جدی, بۆئه‌وه‌ی چیتر سیستمی دادپه‌روه‌ری به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی گه‌نده‌ڵییه‌وه كرچ نه‌كرێتـه‌وه.
• ده‌بێ له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵیدا زانیاریی ناو بانكه‌كانیش پێشكه‌ش بكرێن. چی تر بانكه‌كان په‌نا بۆ به نهێنی پاراستنی زانیارییه‌كان نه‌به‌ن, بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و پارانه‌ی به كاری گه‌نده‌ڵی به‌ده‌ست هاتوون و له بانكه‌كاندا سپی كراونه‌ته‌وه, بۆئه‌وه‌ی كاری خه‌ڵكه گه‌نده‌ڵه‌كان په‌كی بكه‌وێ.
ئه‌و به‌شه‌ی له‌باره‌ی تاوانه‌كانه‌وه‌یه, به‌رتیلدان و دزیكردن و سپیكردنه‌وه‌ی پاره و چه‌ند كێشه‌یه‌كی تری تێدایه. هه‌روه‌ها به‌شێكی پێشڕه‌وانه‌ی باشی تریشی تێدایه له‌باره‌ی دانانی چێوه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شته دزراوه‌كان و داوا ده‌كات وڵاتانی ڕوو له‌گه‌شه له‌م ڕووه‌وه هاریكاریی یه‌كتر بكه‌ن.
ئه‌ی كه‌وایه چی نه‌كراوه و له‌ده‌ستچووه؟
ئه‌م ڕێكه‌وتننامه شایانه وه‌ك تاكه هه‌وڵێكی جدیی له‌به‌رچاوگیراو ده‌مێنێته‌وه، تا ئه‌و ده‌مه‌ی كه سیستمێكی كاریگه‌ری چاودێریكردن ده‌توانێت جێگه‌كه‌ی بگرێته‌وه. ده‌بێ حكومه‌ته‌كانیش له‌باره‌ی هه‌ر پێشكه‌وتنێكه‌وه, كه خۆیان له‌پیاده‌كردنی ڕێوشوێنه‌كاندا به‌ده‌ستی بهێنن, ڕاپۆرت بده‌ن و باس له‌پێشكه‌وتنه‌كانی خۆیان له‌م باواره‌دا بكه‌ن. ئه‌مه وانه‌یه‌كه ئێمه له ڕێكه‌وتننامه‌كانی تره‌وه فێری بووین.
بۆ چاودێریكردنێكی كاریگه‌ر, پێویستمان به چی ده‌بێـت؟
(TI) كۆمه‌ڵه ڕێوشوێنێكی داناوه بۆ دروستكردنی میكانیزمی پێداچوونه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كانی (UNCAC) .
هاوپه‌یمانه‌كانی (UNCAC) له ڕاگه‌یاندنێكی هاوبه‌شی خۆیاندا داوای میكانیزمێكی پێداچوونه‌وه‌یان كردووه, كه بریتی بێت له :
• له‌لایه‌ن ڕازگرییه‌كی به‌هێزی باشه‌وه پشتگیریی لێكرابێ.
• كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی پسپۆری سه‌ربه‌خۆ یارمه‌تییان دابێت.
• پشتی به چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌زموونكراو به‌ستبێ. به سه‌یركردنی باری لایه‌نه به‌شداره‌كان وسه‌ردانی یه‌كتركردنی نێوانی وڵاته‌كان و به‌شداریپێكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌كان و خه‌ڵكانی تری خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا.
• شه‌فاف. وه‌رگرتنی ئه‌نجامه‌كان له ڕاپۆرتی بڵاوكراوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان و ئه‌و پێداچونه‌وانه‌وه, كه به‌پێێ میكانیزمه ناوخۆییه‌كانی پێداچوونه‌وه‌دا ئاماده‌كراون و به‌پێی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ر له بودجه‌ی خودی (UN) یش بودجه‌یان بۆ دابین كراوه و ئه‌نجامه‌كانیش له ئه‌نجامی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی خۆبه‌خشانه‌وه ئاماده‌كراون.
ئایا ئێسته ئێمه له چ ئاستێكداین؟ پاشه‌كشه‌یه‌كی ترسناك!
هه‌ندێكی حكومه‌ته‌كان له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی میكانیزمه‌كانی پێاچوونه‌وه‌وه هه‌ڵوێستی پڕ كۆسپ‌و له‌مپه‌ریان گرتۆته‌به‌ر. ئه‌م هه‌ڵوێستانه ده‌بنه ڕێگر له‌به‌رده‌م خستنه‌گه‌ڕ و پیاده‌كردنی ئامانجه‌كانی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌دا. هه‌ندێكی حكومه‌ته‌كان ڕێگریی تایبه‌ت ده‌خه‌نه به‌رده‌می كاری ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌رده‌می ئه‌وه‌ش كه ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌نجام و پێداچونه‌وانه‌وه بابه‌ت بڵاوبكه‌نه‌وه. به‌ڵام زۆری ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ن, كه ئه‌ندامیشیان زۆره و میكانیزمی واڵاو كراوه ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی ئه‌ندامه‌كانیان بۆئه‌وه‌ی بتوانن له‌ڕێگه‌یانه‌وه پێداچوونه‌وه‌ی باش به‌ئاستی پیاده‌كردنی ئه‌و ڕێكه‌وتننامانه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه بكه‌ن. له‌ناو زۆر پرۆسه‌ی چاودێریكردنی په‌یماننامه‌كانیشدا ڕووده‌دات, كه حكومه‌ته‌كان ڕاپۆرت له‌باره‌ی ئاستی به‌ره‌وپێشچوونی خۆیانه‌وه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه, به‌مه‌ش هه‌لی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی پێداچوونه‌وه‌كه‌دا ده‌خه‌نه به‌رده‌ستی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی. بوار به پسپۆرانی نێوده‌وڵه‌تییش ده‌ده‌ن پێداچوونه‌وه به ڕاپۆرته‌كاندا بكه‌ن و ڕێنمایی خۆشیانی له‌باره‌وه بڵاو بكه‌نه‌وه.
ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه ڕوانینێكی گشتییه له‌باره‌ی ئه‌و پێشنیارانه‌ی (TI) یه‌وه, كه به‌ڕاستی كارا‌و كاریگه‌رن و هه‌ندێ پێشنیاری كۆت و به‌ند دانانی حكومه‌ته‌كانیاشیان تێدایه.
هه‌ڵوێسته‌كانی(TI) و لایه‌نگره‌كانی هه‌ڵوێسته ڕێگرییه‌كانی حكومه‌ته‌كان، سه‌رچاوه‌كانی زانیاری بۆ پێداچوونه‌وه، زۆری و فره‌یی سه‌رچاوه‌كانی زانیاری پێویستن, هه‌ر به ته‌نها بۆ حكومه‌ته‌كانیش نا.
حكومه‌ته‌كان تاكه سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ری زانیارییه باشه‌كان نیین, ده‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه نا حكومییه‌كانی تریش بتوانن زانیاری و هه‌ڵسه‌نگاندن پێشكه‌ش بكه‌ن. حكومه‌ته‌كان ده‌بێ خۆیان ببنه تاكه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌یانده‌ن به‌ده‌سته‌وه له‌باره‌ی پێشكه‌وتنه به‌ده‌ستهاتوه‌كانیانه‌وه.
سه‌ردانكردنی وڵاته‌كان بۆ پێداچوونه‌وه.
سه‌ردانكردنی وڵاته‌كان بۆ پێداچوونه‌وه پێویسته.
زانیاریی پێویست بۆ ئه‌نجامدانی خه‌مڵاندنی متمانه‌پێكراو بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی ڕاسته‌قینه ده‌بێ ته‌نها له‌ڕێگه‌ی سه‌ردانكردنی وڵاته‌كه‌وه به ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت. بۆئه‌مه‌ش ده‌بێ تیمه‌كانی پێداچوونه‌وه سه‌ردانی وڵاته‌كه بكه‌ن و له‌باره‌ی پیاده‌كردنی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌وه گفتوگۆی ته‌واو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چه‌ند دامه‌زراوه‌دا بكه‌ن پێداچوونه‌وه‌كان ده‌بێ ته‌نها له‌ڕێگه‌ی ئه‌و فۆرمانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێت, كه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئاماده ده‌كرێن.
ئه‌و وڵاتانه‌ی پێداچوونه‌وه‌یان تێدا ده‌كرێ له‌وانه‌یه داوایان لێبكرێ, زانیاریی زیاتریش بده‌ن به تیمی پێداچوونه‌وه‌كه.
شه‌فافیه‌ت
بڵاوكراوه‌كانی ناو وڵاته‌كه‌ش ڕاپۆرت ده‌ده‌ن
شه‌فافیه‌ت به‌هایه‌كی سه‌ره‌كیی هه‌یه له (UNCAC) دا, ده‌بێ ڕاپۆرته‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیش له‌گه‌ڵ ته‌واو بوون و ئاماده‌كردنیاندا له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوبكرێنه‌وه ڕاپۆرته‌كان هیی حكومه‌تن و ناشبێت بڵاوبكرێنه‌وه
نابێ جه‌ماوه‌ر ئه‌و توانایه‌ی هه‌بێت ده‌ستی بگات به ڕاپۆرته‌كانی خۆهه‌ڵسه‌نگاندنی حكومه‌ت، یان نوسینی تیمه‌كانی پێداچوونه‌وه. ڕاپۆرته‌كانی پێداچوونه‌وه چه‌ند وڵاتێك, یان چه‌ند هه‌رێم و چه‌ند كێشه‌یه‌ك پێكه‌وه به‌راورد ده‌كه‌ن, دیاره ئه‌م راپۆرتانه‌ش ده‌بێ له‌لایه‌ن كۆنفرانسی ڕازگیرێتیی گشتییه‌وه ئاماده‌بكرێن و پاش ئه‌وه‌ی ده‌زگای حكومی چاوپێداخشانه‌وه‌یان تێدا ده‌كات, ئه‌مجا بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
ڕێكخراوه‌كانی پێداچوونه‌وه
ده‌بێ تیمه باڵاده‌سته‌كانی پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك له پسپۆرانی سه‌ربه‌خۆوه دابنرێن
هێنانه‌كایه‌ی نه‌زاهه و چاره‌سه‌ركردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی پرۆسه‌ی پێداچوونه‌وه‌كه ئاسان و كاریگه‌رن.
ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌كانی وڵات له‌لایه‌ن چه‌ند تیمێكی بچوكه‌وه ئه‌نجام بدرێن, كه له شاره‌زایانی سه‌ر به دوو حكومه‌تی جیاواز پێكهاتبن و ده‌بێ دواتر ڕاپۆرتی ئه‌مانه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نێكی بچووكی پسپۆرانی سه‌ربه‌خۆوه وه‌ربگیرێت و پێداچوونه‌وه‌ی تێدا بكرێ.
چاودێریكردنیش ده‌بێ له‌لایه‌ن تیمه باڵاكانه‌وه ئه‌نجام بدرێت و پاشانیش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی چاودێرییه‌كانه‌وه بكرێ.
پێداچوونه‌وه‌كانی وڵاته‌كه ده‌بێ له‌لایه‌ن چه‌ند تیمێكی بچوكه‌وه ئه‌نجام بدرێن, ئه‌م تیمانه له‌چه‌ند پسپۆرێك پێكدێن, كه له‌لایه‌ن حكومه‌ت خۆیه‌وه له دوو وڵات‌دا دیاری ده‌كرێن. ئه‌مجا پاش ئه‌وان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌نێوانی دوو حكومه‌ته‌گه‌دا ده‌كرێت و تیایدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه ده‌كرێ و ڕاسپارده‌ی گشتیش له‌باره‌یه‌وه ده‌رده‌كرێ.
((TI) چی ده‌كات و تۆش ده‌توانیت چۆن یارمه‌تیی بده‌یت؟
تی ئای بزوتنه‌وه‌یه‌كه سه‌رقاڵی گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كاندا بۆ بره‌ودان به‌میكانیزمێكی كاریگه‌ری شێوازی پێداچونه‌وه‌ی (UNCAC). ئه‌و حكومه‌تانه‌ی هاوكاری (UNCAC)ن, دووایین ڕاسپارده‌كانی ڕێكخراوی تی ئایشیان پێدراوه و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه حكومییه‌كانیشدا كراوه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌پێشه‌نگی شته‌كانی تره‌وه‌ن و په‌یوه‌ندییان به میكانیزمه‌كانی پێداچوونه‌وه‌وه هه‌یه.
هاوپه‌یمانێتیی (UNCAC) تۆڕێكی جیهانیی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه و بانگه‌شه بۆ په‌سه‌ندكردن و پیاده‌كردن و چاودێریكردنی شێوازی یونكاك ده‌كات و داواش ده‌كات لایه‌نانی تر ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یان بخوێننه‌وه, كه به زمانی (فره‌نسی و ئیسپانی)یه و ئیمزاشی له‌سه‌ر بكه‌ن. له دیداره‌كه‌ی مانگی مایسی ڕابوردووی ڤییه‌نادا ڕاگه‌یاندنێك بڵاوكراوه‌ته‌وه, داوا ده‌كات, كه ئه‌گه‌ر به ناردنی ئیمه‌یڵێكیش بێت له‌پێش دیداره‌كه‌ی مانگی ئه‌یلول سێپتێمبه‌ری (2009) وه ئیمزا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌كان بكه‌ن.