په‌ره‌ی سه‌ره‌کی
په‌یره‌وی مه‌کته‌بی چاودێری
ده‌رباره‌ی ئێمه
په‌یوه‌ندی
هه‌واڵ
ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی
یاساکانی دژی گه‌نده‌ڵی
وتار
راپۆرت
سكاڵا
چاوپێکه‌وتن
راپرسی
بڵاوکراوه‌کان
به‌رنامه‌و پێره‌وی ی.ن.ک
لینک
ئه‌رشیف
کاریکاتێر
یاساکانی دژی گه‌نده‌ڵی
پرۆژه‌ی یاساکان
لینک
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی
بانكی نێوده‌وڵه‌تی
به‌ره‌و كۆنگره
ده‌زگای هه‌ڵبژاردن
رێكخراوی ئه‌مانی فه‌له‌ستینی
مه‌ڵبه‌ندی (1)ی ڕێكخستنی سلێمانی
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن
ڕێكخراوی شه‌فافیه‌تی لوبنانی
ڕێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی
نابێت چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵی‌و گه‌نده‌ڵكاران بكرێت
عارف روشدی
گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌كی جیهانیه، زۆرێك له وڵاتانی پێشكه‌وتوو دیموكراسی به‌ده‌ست ئه‌و دیارده‌یه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام به‌هۆی بوونی سستمێكی كارای په‌رله‌مانی‌و حوكمرٍِانی ده‌ستورییه‌وه، توانیویانه ئه‌و دیارده ترسناكه له‌قاوبده‌ن‌و دام‌و ده‌زگاو كه‌سانی به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ له رێگای دادگاكانه‌وه سزای یاسایی بدرێن، كه‌سانی به‌رپرس له هه‌ر ئاستێكی به‌رپرسیارێتیدا بێت به‌ده‌رنیه له لێپرسینه‌وه‌و نابێت له‌سه‌رووی یاساوه بێتـ واته له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری ئه‌و وڵاته‌دا په‌رله‌مان چاودێر‌و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی گه‌ل‌و وڵاته‌و لێپرسراوانیش روبه‌رووی لێپرسینه‌وه ده‌كرێن له كاتی لادان‌و ئالوده‌بونیان به‌په‌تای گه‌نده‌ڵییه‌وه به‌هه‌رشێوه‌یه‌كه‌وه بێت.
گه‌نده‌ڵی ته‌نیا خۆی له كرداری ئیختیلاس‌و پاره دزیندان نابینێته‌وه، به‌ڵكو جۆره‌ها شێوازی گه‌نده‌ڵی هه‌یه وه‌ك: گه‌نده‌ڵی سیاسی، ئیداری، دارایی، كۆمه‌ڵایه‌تی، هتد...
هه‌موو ئه‌م جۆره گه‌نده‌ڵیانه له خاڵێكی هاوبه‌شدا یه‌كده‌گرنه‌وه‌و یه‌كتر ته‌واوده‌كه‌ن ئه‌ویش روخاندنی كۆمه‌ڵگه‌یه له ئاست به‌هاو نه‌ریته مرۆڤایه‌تی‌و نیشتیمانییه‌وه.
بۆیه كارێكی ئاساییه له وڵاتی ئێمه‌شدا كه له قۆناغی بنیاتنانه‌وه‌دایه‌و به‌چه‌نده‌ها ساڵیش له دوای وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانداین، ئه‌م دیارده قێزه‌ونه بوونی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نائاسایی ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت‌و بێخه‌می‌و چاوپۆشین هه‌بێت له ئاست چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته ناله‌بارو ئابڕوبه‌رو روخێنه‌ردا.
دیوانی چاودێری دارایی له هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ندین دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی یه‌كلایی كردۆته‌وه هه‌روه‌ك له كه‌ناڵه جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندندا باسی لیوه‌ده‌كرێت، بۆیه به‌پێویست ده‌زانم كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌گژداچونه‌وه‌و قه‌ڵاچۆكردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی نه‌ك ته‌نیا بكاته دروشمێكی سه‌ره‌كی كارنامه‌ی خۆی، به‌ڵكو له ئێستاوه شێلگیرانه ده‌ست به‌كاربێت له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگاكان سه‌باره‌ت به‌و دۆسیانه‌ی كه یه‌كلابوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌زگای چاودێری داراییه‌وه ئه‌نجامده‌درێن پشتیوانی یاسایی بكرێن‌و داوا له داواكاری گشتی بكرێت له دادگاكان‌دا جه‌خت بكات له‌سه‌ر دوانه‌خستنی بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ر دۆسییه‌كی تر كه له‌رووی یاساییه‌وه كاری بۆ كرابێت‌و كۆتایی پێ هاتبێت، له‌لایه‌كی تره‌وه پلانێكی پته‌و دابڕێژرێت بۆ بنبڕكردنی هه‌موو جۆره گه‌نده‌ڵییه‌ك كه یه‌خه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مانی گرتبێت.
پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم رێوشوێنی یاسایی بگرێته‌به‌ر له رێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌نێك‌و كه‌سایه‌تییه هه‌وڵی شێواندنی سه‌روه‌ری‌و شێوازی پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان بدات به‌ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقه‌وه له‌رووی سیاسییه‌وه، كه له بنه‌ڕه‌تدا كورد وا رێككه‌وتووه وه‌ك مه‌رجێكی پێشوه‌خت‌و ده‌ستوری كه سیستمی حوكمڕانی له عێراقدا (فیدراڵی دیموكراتی) ده‌بێت، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم داواكراوه به‌رپه‌رچی ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه بداته‌وه به‌یاسا كه خاوه‌نه‌كانیان خوازیاری ئه‌وه‌ن به‌رهه‌می شۆڕش‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌هه‌ده‌ر بده‌ن، ئه‌م هه‌نگاوه‌یان نه‌ك گه‌نده‌ڵی سیاسییه، به‌ڵكو لوتكه‌ی خیانه‌تی نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت.
Print
Send this link
Add to favorites
ئه‌م ماڵپه‌ره بکه سه‌ره‌کی
ریکلام
راپرسی
پیتوایه دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی نه‌زاهه بۆ لێپرسینه‌وه له سه‌روه‌ت‌و سامانی به‌رپرسه‌كان رێگرییه‌ك ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان
به‌ڵێ
نه‌خێر
نازانم
هه‌واڵی زیاتر
هڤال مام عارف روشدی : له‌كوردستان ئۆپۆسزیۆنێكی هه‌رزه‌كاری نه‌زانی دواكه‌وتوو هه‌یه
پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی سویسرا‌و ئه‌ڵمانیا ئیدانه‌ی لێدوانه‌كه‌ی عه‌دنان عوسمان ده‌كه‌ن
به‌شار ئه‌سه‌د تا ئێستا پشتگیری تیرۆر ده‌كات
مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌داته‌وه
هه‌ڵوێستی كاندیدێكی ی.ن.ك، 20 لایه‌نگری گۆڕانی گه‌ڕانده‌وه
بارزانی ناوهێنانی پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك میلیشیا به‌وه وه‌سف كرد كه "له‌هه‌موو خه‌تێكی سوور سووتره".