رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتی ساڵی 2009 دا كه رۆژی سێشه‌ممه له به‌رلین بڵاوكرایه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته رێگه‌ی كارا بگرێته به‌ر بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه جه‌نگ وێرانیكردوون بۆ په‌ره‌دان به‌ده‌زگا‌و دامه‌زراوه‌كانیان.
رێكخراوه‌كه رونیكردۆته‌وه هیچ ده‌وڵه‌تێك نیه له جیهاندا قه‌ڵایه‌كی به‌رگری دژی گه‌نده‌ڵی هه‌بێت سه‌رباری هه‌وڵی هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت بۆ روبه‌ربوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه روبه‌روویان ده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی شه‌فافیه‌تیش له ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی دا، ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر له پله‌ی یه‌كه‌مدا دێت (كه ریزبه‌ندی 22ی جیهانی هه‌یه)، ئیمارات له پله‌ی دووه‌می عه‌ره‌بیدا دێت (30ی ریزبه‌ندی جیهان)، میرنشینی عومان (39)، به‌حرێن (46)، ئه‌رده‌ن (49)، سعودییه (63)، تونس (65)، كوێت (66)، مه‌غریب (89)، جه‌زائر (111)، میسر (111)، یه‌مه‌ن (154)، عێراق (176ی ریزبه‌ندی جیهان)، سودان (176 دووباره)، سۆماڵ (180).
رێكخراوه‌كه ده‌رباره‌ی ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌تانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باكووری ئه‌فریقا، ئه‌وه رونده‌كاته‌وه كه بوونی كێشه‌و ناسه‌قامگیری كه ئه‌م ناوچانه‌ی پێ ناسراوه، رێگری ده‌كات له هه‌وڵه‌كانی روبه‌روبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، رونیشیكردۆته‌وه كه كه‌می شه‌فافیه‌ت‌و ناسه‌قامگیری‌و پاره‌ی نه‌وت، هێشتا خۆراكی سه‌ره‌كی گه‌نده‌ڵییه له‌و ناوچه‌یه‌دا.
خراپی بارودۆخی سیاسی:
رێكخراوه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه به‌ده‌ست خراپی بارودۆخی سیاسی‌و ئه‌منییه‌وه ده‌ناڵێنن وه‌ك یه‌مه‌ن‌و ئێران‌و عێراق، له پێشه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن كه شه‌فافیه‌ت تێیاندا كه‌مه‌و گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاوه، له بنیادنانی ده‌زگای پته‌و‌و شه‌فاف‌و پشتبه‌ستن به‌میكانیزمی گونجاو له بواری پرسینه‌وه‌دا (المسائله)، روبه‌رووی ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه.
راپۆرته‌كه وای ده‌بینێت ده‌وڵه‌تانی تری وه‌ك مه‌غریب‌و میسر‌و لوبنان، له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن كه به‌ده‌ست رێژه‌یه‌كی به‌رزی گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌رچه‌نده حكومه‌ته‌كانیان جه‌نگیان له دژی گه‌نده‌ڵی راگه‌یاندووه، به‌و پێیه‌ی ئه‌م دیارده‌یه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردن‌و بره‌ودان به‌نه‌زاهه له كه‌رتی گشتی‌و تایبه‌تدا دروستده‌كات.
له ریزبه‌ندی رێكخراوی شافافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه هه‌ریه‌ك له قه‌ته‌رو ئیمارات‌و عومان‌و به‌حرێن‌و ئه‌رده‌ن، ریزبه‌ندییه‌كه‌یان رووی له باشی كردووه، ده‌رباره‌ی باشبوونی پێگه‌ی ئیماراتیش له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا، له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته رێوشوێنی پێویستی گرتۆته‌به‌ر دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاون، سه‌رباری باشبوونی رۆڵی ده‌زگای چاودێری دارایی.
رێكخراوه‌كه بوونی كێشه‌و ناكۆكی به‌رده‌وام به‌هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی داده‌نێت له جیهاندا، به‌تایبه‌ت له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه شه‌ر‌و كوشتار‌و كێشه‌ی سیاسی به‌رده‌وامیان هه‌یه.
سه‌رۆكی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هوگیت لابیل ده‌ڵێت "له كاتێكدا جیهان به‌ره‌و ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت كه بڕێكی زۆر پاره بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری دابین بكات، له هه‌مانكاتدا پێویسته ئه‌و بوارانه‌ش دیاری بكرێن كه به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه ناڕوونی‌و نا دادپه‌روه‌ری تێدا دروستبووه، به‌ئامانجی تێكشكاندی بازنه‌ی گه‌نده‌ڵیی".
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه وتی "له‌ناوبردن‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێویستی به‌وه هه‌یه كه ده‌زگای یاسادانان (په‌رله‌مان) رۆڵی خۆی ببینێت له چاودێریكردنی ده‌زگا‌و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدا، هه‌روه‌ك ده‌زگاكانی چاودێری‌و ئاژانسه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسا‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كاره‌كانی خۆیان به‌سه‌ربه‌خۆیی‌و به‌باشی جێبه‌جێ بكه‌ن.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: پێویسته له خه‌رجكردنی بودجه‌ی گشتیدا شه‌فافانه كاربكه‌ین‌و كار بۆ ئه‌وه‌ش بكرێت راگه‌یاندن رۆڵی چاودێری خۆی بگێڕێت، له‌گه‌ڵ بوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی چالاك.
ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باكووری ئه‌فریقا له رووی شه‌فافیه‌ته‌وه:-
1- قه‌ته‌ر (ریزبه‌ندی 22ی جیهانی هه‌یه).
2- ئیمارات (30).
3- ئیسرائیل (32).
4- میرنشینی عومان (39).
5- به‌حرێن (46).
6- ئوردن (49).
7- سعودییه (63).
8- تونس (65).
9- كوێت (66).
10- مه‌غریب (89).
11- جه‌زائر (111).
12- جیبۆتی (111).
13- میسر (111).
14- سوریا (126).
15- لوبنان (130).
16- لیبیا (130).
مۆریتانیا (130) ده‌وڵه‌تێكه سه‌ر به‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و باكووری ئه‌فریقا نیه.
17- یه‌مه‌ن (154).
18- ئێران (168).
19- عێراق (176).
20- سودان (176).
21- سۆماڵ (180).
ده‌وڵه‌تانی ناسه‌قامگیر‌و نقومبوو له كێشه‌ی جۆراو جۆر ریزبه‌ندی ده‌وڵه‌تانی دنیایان گرتووه له‌رووی گه‌نده‌ڵییه‌وه كه هه‌ریه‌ك له سۆماڵ (ریزبه‌ندی 180و كۆتایی جیهانی گرتووه)، ئه‌فغانستان (ریزبه‌ندی 179ی جیهان)و بۆرما (ریزبه‌ندی 178)، عێراق (ریزبه‌ندی 176ی جیهان)، سودان (ریزبه‌ندی 176ی جیهان)، ده‌گرێته‌وه.
ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا‌و هه‌ندێك ده‌وڵه‌تی تر، ریزبه‌ندییه‌كانی پێشه‌وه‌یان گرتووه له‌رووی كه‌می گه‌نده‌ڵی‌و بوونی شه‌فافییه‌تدا، نیوزله‌ندا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ده‌وڵه‌تانی جیهان دێت له رووی بوونی شه‌فافیه‌ت‌و دوای ئه‌ویش دانیمارك دێت، سه‌نگافوره‌و سویدیش له ریزبه‌ندی سێهه‌م‌و چواره‌مدان، سویسراش له ریزبه‌ندی پێنجه‌م دا هاتووه.
رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه روونده‌كاته‌وه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه به‌ده‌ست كێشه درێژخایه‌نه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن، هه‌مان ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان گه‌نده‌ڵی تێیاندا به‌ربڵاوه، به‌و پێیه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت لاوازبوون، گه‌نده‌ڵیش له چوارچێوه‌ی سنور بۆدانان ده‌رده‌چێت‌و دواتر به‌فیرۆدانی سه‌رچاوه‌كانی گشتی ده‌وڵه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌م بارودۆخه‌ش ناسه‌قامگیری‌و رۆشنبیری خۆ ده‌ربازكردن له سزای لێده‌كه‌وێته‌وه.
نه‌مانی متمانه
راپۆرته‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات كه بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌بێته‌هۆی نه‌مانی متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت‌و ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كه پێویسته ده‌وڵه‌ت بپارێزن‌و سه‌قامگیری بۆ دابین بكه‌ن.
رێكخراوه‌كه تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌و هۆكارانه‌ی كه جێگه‌ی دوودڵین، ئه‌وه‌یه كاتێك ناشه‌فافییه‌ت له كاره‌كانی رۆژانه‌دا گشتگیر ده‌بێت، ده‌زگاكانیش له‌م ساته وه‌خته‌دا پێویستیان به‌پاڵپشتی هه‌یه‌و حكومه‌تیش ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی میكانیزمێكی قانونی بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
رێكخراوه‌كه رونیشیكردۆته‌وه ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانی پیشه‌سازیش ناتوانن هه‌ست به‌ره‌زامه‌ندی بكه‌ن‌و ریكلامی ئه‌وه بكه‌ن كه گه‌نده‌ڵی له وڵاته‌كانیان بوونی نیه، به‌و پێیه‌ی به‌رتیل‌و جۆره‌كانی، زیاتر له كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه گه‌وره‌كاندا بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌ی گومان‌لێكراو زۆربه‌ی جار له ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا به‌كارده‌هێندرێت.