دوای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی 20/1ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان، د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له شاری هه‌ولێر به‌ڕۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندكراو چۆنیه‌تی سه‌رفكردنی ئه‌و بودجه‌و به‌كارهێنانی له پڕۆژه یاسای بودجه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو، هۆكاری دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواخستنی بودجه‌ی گشتی عێراق‌و دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: بۆ یه‌كه‌مین جار رایده‌گه‌یه‌نم كه ئه‌م بودجه‌یه بۆ سه‌رتاسه‌ری كوردستانه‌و یه‌ك بودجه‌ی یه‌كگرتوو ده‌بێت كه 11 ترلیۆن‌و 433 ملیار دیناره‌و تێیدا 7 ترلیۆن‌و 889 ملیار بۆ به‌رنامه‌ی كارپێكردن ته‌رخانكراوه‌و 835 ملیار دیناری بۆ كورتهێنانی بودجه ته‌رخانكراوه‌و بڕێك پاره‌ش بۆ بودجه‌ی پێشمه‌رگه ته‌رخانكراوه، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م پاره‌یه له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراقدایه، به‌ڵام هێشتا ئه‌م كێشانه‌یان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه.
دكتۆر به‌رهه‌م رایگه‌یاند: 10 ملیار دیناری ته‌رخانكراوه بۆ رۆژنامه‌نووسان‌و ئه‌دیبان‌و نوسه‌ران‌و هونه‌رمه‌ندان له بودجه‌ی 2010، هه‌روه‌ها 10%ی موچه‌ی وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌كان‌و پله تایبه‌ته‌كانمان كه‌مكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه ده‌چێته سندوقی شه‌هیدانه‌وه، 90 ملیار دیناریش بۆ بودجه‌ی حزبه‌كان‌و رێكخراوه‌كان دیاریكراوه، به‌ڵام چاوه‌ڕانی په‌سه‌ندكردنی ئه‌حزابه‌كان ده‌كه‌ین له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
راشیگه‌یاند: ئه‌م بودجه‌یه‌ی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ته‌رخانكراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه سه‌رفده‌كرێت‌و حزبه‌كان بۆیان نیه ته‌داخول له‌مه‌دا بكه‌ن، بۆ یه‌كه‌مین جار ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا 4 لیوای پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتوو له هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێت، چونكه هێزی پێشمه‌رگه هی هیچ حزبێك‌و لایه‌نێك نیه.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند: موچه‌ی شه‌هیدان‌و كه‌مئه‌ندامان زیادده‌كرێت، بۆ یه‌كه‌مین جار 120 ملیار دینار ته‌رخانده‌كرێت بۆ پڕۆژه‌ی تواناسازیی كوردستان، ئه‌ویش ناردنی خوێندكارانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خوێندن، رونیشیكرده‌وه زانكۆ له هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان‌و زاخۆ‌و رانیه ده‌كرێته‌وه، 150 ملیار دینار ته‌رخانكراوه بۆ دروستكردنی بینای تازه‌ی خوێندنگا كه كێشه‌یه‌كی زۆرمان له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه، وتیشی: 350 ملیار دینار بۆ سندوقی نیشته‌جێبوون ته‌رخانكراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی خانووبه‌ره، بۆیه‌كه‌مین جاره سندوقی نیشته‌جێبوون ده‌چێته شار‌و شارۆچكه‌كان‌و لادێكان، به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر پێدانی پێشینه‌ی خانووبه‌ره، 50 ملیار دینار بۆ بانكی كشتوكاڵی‌و 30 ملیار دیناری بۆ بانكی پیشه‌سازی ته‌رخانكراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه: له گرنكترین ئه‌و پڕۆژه ستراتیژیانه‌ی كه له ساڵی 2010دا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێن، پڕۆژه‌ی ئاودێری شه‌مامكه كه‌سودێكی باشی ده‌بێت بۆ شاری هه‌ولێرو به‌دوو سایدكردنی هه‌ریه‌ك له ڕێگاكانی كۆیه-هه‌ولێرو عه‌ربه‌ت-هه‌ڵه‌بجه‌و دانانی وێستگه‌ی كاره‌بای دهۆك‌و پڕۆژه‌ی ئاوی ئاكرێیه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له درێژه‌ی لێداوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتی: پڕۆژه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌مان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری، هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی یه‌كیان گرتووه‌ته‌وه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر یه‌كێك ده‌ده‌ن بۆ سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم.
له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداشه‌وه، رایگه‌یاند: ئێمه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری زیاتر هیچی تر داواناكه‌ین، له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانداین، به‌ڵام پێش هه‌ڵبژاردن كێشه‌كان چاره‌سه‌رنابن‌و ده‌كه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه.
سه‌رچاوه: PUKmedia