6/2/2010
راپۆرت، عه‌بدولواحید دوكانی
دوای تێپه‌ڕبوونی (100) رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه‌ئه‌م كابینه‌یه له‌سه‌ره‌تاوه توانیویه‌تی گڕوتین بداته هه‌موو كاروباره‌كان و به‌شێوه‌یه‌ك له‌لایه‌نه جیاوازه‌كانی ژیانی خه‌ڵكیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و له‌وماوه‌یه‌دا توانراوه چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گرنگ بهێنرێنه‌دی و به‌ڵێنه‌كانی لیستی كوردستانیش ته‌رجومه‌كراون بۆ كردار.
كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان
سه‌باره‌ت به‌گرنگترین ئه‌و ده‌ستكه‌وت و گۆڕانكاریانه، توانا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌گرنگترین ئه‌و خالانه‌دا، كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی كاریان له‌سه‌ر بكات و رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا بڕیاریدا كه‌ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له(42) وه‌زاره‌ته‌وه بكرێنه (19) وه‌زاره‌ت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌ی تایبه‌ت پێكهێنراو پرۆژه‌یاسای چه‌ند وه‌زاره‌تێكیش له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سه‌ندكراو ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه، بۆ یه‌كه‌مجاریش وه‌زاره‌تی دارایی له‌ڕووی هه‌یكه‌ل و پێكهاته‌وه وه‌كو یه‌ك وه‌زاره‌ت هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا كراوه‌و هه‌ر له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا بڕیاری بڕینی (10%)ی مووچه تایبه‌ته‌كان درا به‌سوودی سندوقی هاوكاریی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و له‌و ماوه‌یه‌شدا پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌كراو به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف خراوه‌ته به‌رده‌م خه‌ڵك و له‌میدیاكاندا بلاوكراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی (10%)ی نه‌فه‌قاتی ته‌شغیلی بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاوولاتیان.
زیادكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و كه‌مئه‌ندامان و كیمیاباران به‌ڕێژه‌ی جیاواز درا كه‌خزمه‌تێكی گه‌وره به‌و خه‌ڵكانه ده‌كات و بۆته مایه‌ی خۆشحاڵیان، جگه‌له‌وه‌ی بڕی تێچوونی خوێندنی كوڕ‌و كچی شه‌هیدان له‌زانكۆو په‌یمانگه ئه‌هلییه‌كان خرایه ئه‌ستۆی حكومه‌ت، له‌بواری نیشته‌جێكردن و نه‌هێشتنی كێشه‌ی كرێنشینی و نه‌بوونی شوێنی حه‌وانه‌وه‌شدا، كابینه‌ی شه‌شه‌م بڕیاریدا به‌ته‌رخانكردنی بڕی (350) ملیار دینار بۆ سندوقی نیشته‌جێبوون كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پاردا (300%) زیادیكردووه، سه‌باره‌ت به‌گه‌شه‌سه‌ندنی لایه‌نی تواناسازی و خزمه‌تكردنی هاوولاتیان له‌داهاتوودا له‌ڕێی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی پسپۆڕان و خوێندكاران بۆ وه‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌رزترو گه‌شه‌دان به‌تواناكانیان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی (120) ملیار دیناری ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، چالاككردن و زیاتر بایه‌خدان به‌كه‌رتی تایبه‌ت و رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی بانكی له‌هه‌رێمدا یه‌كێكی تره له‌و لایه‌نانه‌ی كه كاری جددی له‌سه‌ركراوه‌و د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح خۆی سه‌رپه‌رشتی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كردووه له‌و بواره‌داو له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبۆته‌وه‌و له‌بواری خوێندنی بالا‌و گه‌شه‌دان به‌بواری زانستیش، بڕیاری كردنه‌وه‌ی هه‌رچوار زانكۆكانی (هه‌ڵه‌بجه، زاخۆ، گه‌رمیان و رانیه)و گه‌شه‌پێدانی زانكۆی سۆران، گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه‌و بودجه‌ی پێویستیش بۆ ئه‌و لایه‌نه له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا ته‌رخانكراوه.
لابردنی سوودی سه‌ر پێشینه‌ی خانووبه‌ره
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی راگه‌یاندن درێژه به‌باسكردنی ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت: یه‌كێكی تر له‌و خزمه‌ته به‌رچاوانه‌ی كه‌كابینه‌ی شه‌شه‌م پێشكه‌شیكردووه‌و بۆته جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیی هاوولاتیان، لابردنی سوودی پێشینه‌ی خانووبه‌ره بوو، كه‌بووه‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌م زانایانی ئایینی و هه‌م خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی به‌و بڕیاره دڵخۆش بن، هه‌روه‌ك (50) ملیار دینار بۆ بانكی كشتوكاڵی و (30) ملیار دیناریش بۆ بانكی بازرگانی ته‌رخانكراون، ئه‌مه‌ش به‌ئاراسته‌ی زیاتر گه‌شه‌دان به‌هه‌ردوو ئه‌و لایه‌نه، رێكخستنی بودجه‌ی حزب و قه‌واره سیاسییه‌كانیش كه(90) ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه هه‌نگاوێكی تری جددی كابینه‌ی شه‌شه‌مه بۆ رێكخستنی ئه‌و بواره، له‌باره‌ی پێشمه‌رگه‌شه‌وه، (4) لیوای سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌نراو ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ئاراسته‌ی نه‌هێشتنی حزبایه‌تی له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا، له‌لایه‌كی تره‌وه له‌ڕووی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی و كرانه‌وه‌ی زیاتر به‌ڕووی حكومه‌تی عیراقدا، له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین سه‌ركرده‌ی دیاری عیراقی سه‌ردانی هه‌رێمیان كردووه‌و به‌گرنگییه‌وه كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان باسكراون و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌ردانی چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌ی كردووه‌و ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوونه له‌كێشه‌و گرفتی هاوولاتیان، په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی لامه‌ركه‌زیانه‌ش بۆ دامه‌زراوه‌كانی خواره‌وه به‌مه‌به‌ستی راییكردنی كاروباره‌كانی هاوولاتیان به‌ئاسانترین شێوه، كارێكی تری كابینه‌ی شه‌شه‌م بووه.
به‌پێی بۆچوونی شاره‌زایان و پسپۆڕان، هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه سه‌ره‌تایه‌كی گرنگن بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كابینه‌ی شه‌شه‌میدا گه‌شه‌كردنێكی به‌رچاو به‌خۆوه‌ببینێت و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتوون