نوسینی : عارف روشدی
دیموكراسی وه‌ك مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می یۆنانییه‌كان، وه‌ك چۆن رۆمانه‌كان به‌سه‌رچاوه‌ی داهێنانی (یاسا) ده‌ژمێردرێن.
- دیموكراسی له‌وه‌ته‌ی په‌یدابووه، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو گه‌شه‌ی كردووه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت هه‌ر له‌گه‌شه‌كردندایه.
له‌سه‌ره‌تادا دیموكراسی له‌شێوه‌ی تیۆریدا ده‌ستیپێكرد، پاشان بوو به‌پراكتیك‌و ئینجا بوو به‌كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی‌و چه‌ندین پرۆتۆكوڵ‌و دۆكۆمێنتی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌چۆنێیه‌تی گه‌شه‌دان به‌دیموكراسی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له (میساقی) نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا چه‌سپان.
- ئارنت لیبهارت: دانه‌ری كتێبی (الدیمقراگیه التوافقیه فی مجتمع متعدد) ئاماژه به‌چوار مه‌رج ده‌دات بۆ بوونی دیموكراسی (توافق)ی:-
1-حكومه‌تێكی ئیئتیلافی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ره‌نگدانه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگاكه بێت.
2-نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كام له پێكهاته‌كان بێبه‌ش نه‌كرێت.
3-مافی به‌كارهێنانی (ڤیتۆ) له‌لایه‌ن به‌شداربووه‌كانه‌وه وه‌ك یه‌ك به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌هه‌ر پێشێلكارییه‌ك‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك.
4-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆجێی (الاداره الژاتیه).
به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی به‌دیاركه‌وتووه، ستایلی دیموكراسی ته‌وافقی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا كه زیاتر له گه‌لێك‌و نه‌ته‌وه‌و ئاینێكی تێدایه، هه‌ر به‌نمونه/ به‌لجیكا، سویسرا، هۆڵه‌ندا، چونكه له به‌كارهێنانی شێوازی دیموكراسی ته‌وافقی، هه‌موو پێكهاته‌كان به‌شدارییان ده‌بێت له:
1-به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات له‌سه‌ر ئاستی نیشتیمانی به به‌شداربوونێكی كارا له‌لایه‌ن هێزه جیاوازه هه‌ماهه‌نگه‌كانه‌وه.
2-به‌ڕێوه‌بردنی خۆجێی، له ئاست هه‌رێم‌و ده‌ڤه‌ره‌كاندا كه تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه.
دكتۆر (حسن عه‌لی الساعوری)، خاوه‌نی كتێبی (الدیمقراگیه الپالپه فی السودان)، سه‌باره‌ت به‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی كه پێویسته له ده‌سته‌بژێره سیاسییه‌كاندا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له توانایاندا بێت هه‌ڵسوكه‌وتی دیموكراسی ته‌وافقی پیاده بكه‌ن ده‌ڵێت: ده‌سته بژێری سیاسی پێویسته هه‌لًگری بیر‌و بۆچوونی هێمن‌و میانڕه‌وو پێشكه‌وتوخوازبێت وه‌ك:-
أ-نابێت خاوه‌نی دیدێك بن له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌رب‌و كینه‌ی كه‌سایه‌تی.
ب- نابێت به‌رژه‌وه‌نده به‌رته‌سكه‌كان باڵاتر بكه‌ن له به‌رژه‌وه‌نده هاوسه‌نگ‌و هاوته‌ریبه‌كان كه ده‌كاته به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
ت-نابێت خاوه‌نی بیر‌و بۆچونی (گائفی)بن.
گه‌ر بێت‌و ده‌سته بژێری سیاسیی هه‌ڵگری ئه‌و دید‌و بۆچوونانه بن، توانای به‌رجه‌سته‌كردنی دیموكراسی ته‌وافقیان نابێت.
له‌پێناوی گه‌شه‌دان به‌بواری دیموكراسی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، چه‌ندین هه‌وڵی گرنگ له ئارادابوون‌و له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ئه‌و هه‌وڵانه له پێداچوونه‌و گه‌شه‌كردندان. بۆ نمونه:
1-پێكهێنانی سه‌ندوقێكی پشتیوانی نیشتیمانی له دیموكراسیه‌ت له ئه‌مریكا، ساڵی 1983.
2-راگه‌یاندنی جیهانی بۆ دیموكراسی، كه له‌لایه‌ن (ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی په‌رله‌مانی ده‌ولی)یه‌وه په‌سه‌ندكراوه له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی خولی (161) (سه‌دو شه‌ست‌و یه‌كه‌مین)دا كه له قاهیره به‌سترابوو له به‌رواری 16/12/1997.
3-له خولی (51) (په‌نجاو یه‌كه‌مین)ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رنامه‌ی (بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی له جیهان)دا پێشكه‌ش به به‌شداربووان كرد‌و داوای له هه‌موو وڵاتانی جیهان كرد كه: پابه‌ندبن به‌پێوه‌ره دیموكراتییه‌كانه‌وه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كانیاندا.
4-له خولی (54) (په‌نجاو چواره‌مین)ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا داواكارییه‌كی (ئه‌مریكایی - ئه‌وروپایی) پێشكه‌ش كرا له پێناوی دامه‌زراندنی (سه‌ندوقێكی جیهانی بۆ پشتیوانی له دیموكراسییه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهان)دا.
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و بیروبۆچونانه‌ی سه‌ره‌وه‌و به‌راوردكردنی بارودۆخی ئێستای عێراق‌و كوردستان‌و كه‌ڵه‌كه‌بوونی ته‌نگژه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شداربوو له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا توانای چاره‌سه‌ركردنی گرفته نه‌ته‌وه‌ی‌و نیشتیمانییه‌كانیان هه‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ نه‌هێشتن‌و رێگریكردن له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك به‌رامبه‌ر به‌مافه نه‌ته‌وایه‌تییه ره‌واكانی گه‌له‌كاماندا‌و راگرتنی هاوسه‌نگی نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه پێویست ده‌كات ژیانێكی سیاسی دیموكرات‌و یه‌كسان هه‌بێت.
(پێویسته كاری نه‌پساوه‌ی هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان له‌و پێناوه‌دا بێت ستایلی دیموكراسی ته‌وافقی به‌چه‌سپاوی له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقدا بمێنێـه‌وه‌و له هه‌ر هه‌مواركردنێكی ده‌ستوریدا مانه‌وه‌ی ئه‌و ستایله سه‌نگی مه‌حه‌ك بێت)