عارف ڕوشدی : پێویسته گرفته‌كانی ناو یه‌كێتی و ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا یه‌كێتی پیادا تێپه‌ڕده‌بێت، به شتێكی ئاسایی وه‌ربگیرێت و بیر له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان بكه‌ینه‌وه.
به‌و پێیه‌ی ئێستا (ی.ن.ك) حزبێكی سۆسیال دیموكراته‌و هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای سه‌رده‌م و بیری نوێیه و حزبێكه كار له‌سه‌ر خۆنوێكردنه‌وه و خۆڕێكخستنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئۆرگانه‌كان و هه‌ڤاڵانی ناو ڕێكخستنه‌كانی ده‌كات، گرنگه ته‌واوی كادر و ئه‌ندامه‌كانی (ی.ن.ك) ، ئاگاداری بنه‌ما و ئه‌رك و كۆڵه‌كانی حزبه‌كه‌یان بن، لێره‌شه‌وه پێویسته، له ڕێگه‌ی ئاشنابوونی ئه‌ندامانی (یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان )، به قۆناغه‌كانی ئه‌زموونی سۆسیال دیموكراته‌كانی ئه‌وروپا و زانینی ڕووی ڕاسته‌قیه‌نه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی سۆسیال دیموكرات.
هه‌ڤاڵ عارف ڕوشدی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك)، له ئێواره سیمینارێكیدا كه به‌شی ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (ی.ن.ك) به هاوكاری به‌شی ڕاگه‌یاندن و ڕووناكبیری مه‌ڵبه‌ندی (1) ڕێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك) بۆی ڕێكخرابوو، له پێناوی ئاشنابوونی زیاتری كادران و هه‌ڤاڵانی كۆمیته‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی (1) ی سلێمانی ، تیشكی خسته سه‌ر به‌رنامه و پڕۆگرامی سۆسیال دیوكراته‌كانی ئه‌وروپا و باسكردنی په‌یڕه‌وی (ی.ن.ك) .
روشدی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و هه‌لومه‌رج و بارودۆخه‌ی كه له دوای جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك و گواستنه‌وه‌ی خه‌باتی ناو یه‌كێتی، بۆ گردێكی ئه‌و شاره‌ی كه ئه‌وان ئێستا ده‌یانه‌وێت، له ڕێگه‌ی پڕوپاگه‌نده و دروستكرنی گومان لای خه‌ڵك و كۆنتڕۆڵكردنی سایكۆلۆژیای جه‌ماوه‌ره‌وه دایبڕێنن له هه‌رێمی كوردستان.
وتی" پێویسته گرفته‌كانی ناو یه‌كێتی و ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا یه‌كێتی پیادا تێپه‌ڕده‌بێت، به شتێكی ئاسایی وه‌ربگیرێت و بیر له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانمان بكه‌ینه‌وه"، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه له پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید ژماره‌ی دانیشتوانی (9) ملیۆنه و كه‌چی ته‌نیا 122 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه و پارتی سۆسیال دیموكراتی دانیمارك كه دانیشتوانه‌كه‌ی (5-6) ملیۆن ده‌بێت، 500 هه‌زار ئه‌ندامه و ئه‌ڵمانیا 62 ملیون كه‌سه و كه‌چی ئه‌ندامانی سۆسیال دیموكراته‌كان ته‌نیا 100 هه‌زار ده‌بێت.
به‌بڕوای عارف ڕوشدی، مه‌رج نییه زۆری ئه‌ندامان مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی حزب بێت، به‌ڵكو مه‌رجی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تی حزب ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر ئه‌ندامێك لای خۆیه‌وه كارا بێت و به دڵسۆزی كاره‌كانی حزبه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕێنێًت.
هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیكرده‌وه، كه تا ئه‌ندامانی یه‌كێتی هوشیار بن، ئه‌وا باشتر ده‌توانین بیر بكه‌یه‌نه‌وه و كێشه‌كانمان له ڕێگه‌ی لۆژیكه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
" ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك ته‌نیا بۆ هێنانه دی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی و ده‌سكه‌وتی تایبه‌ت له ناو یه‌كێتیدا كار بكات، پێویسته نه‌هێڵرێت ئه‌و ئه‌ندامه له ناو یه‌كێتیدا بمێنێته‌وه، چونكه له‌ناو هه‌موو حزبه سۆسیال دیموكراته‌كاندا به‌شێك هه‌یه به ناوی ( به‌شی كاروباری خه‌ڵًك) ، كه كاریان پێشوازی كردنه له خه‌ڵك و گوێگرتنه له داواكاریه‌كان و دواتریش ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی حزبه سۆسیال دیموكراته‌كان، هه‌فتانه دێنه ئه‌م به‌شه و ئه‌و گله‌یی و داوكاریانه‌ی كه خه‌ڵك هه‌یه‌تی ده‌یبه‌نه‌وه بۆ ناو په‌رله‌مان، به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیكی ڕێكیان ده‌خات و كار بۆ جێبه‌جێكردنیان ده‌كات.
عارف ڕوشدی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، كه‌پێویسته هه‌ڤاڵانی (ی.ن.ك) ، به‌رده‌وام له‌سه‌نگه‌ری بایه‌خداندابن به خه‌ڵك و ئه‌و كاره ناشیاوانه‌ی كه له شاری سلێمانی به‌ناوی یه‌كێتیه‌وه له ماوه‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی 25/7 دا ده‌كران ، بۆ خه‌ڵك ڕوون بكه‌نه‌وه و ده‌ریبخه‌ن كه ئه‌وه (ی.ن.ك) نییه ده‌یه‌وێت كار له سه‌ر ناوچه‌گه‌ریه‌تی بكات، به‌ڵكو ئه‌و ئه‌ندامانی گۆڕانن كه كار له سه‌ر لاوازكردنی پێگه‌ی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن و كاره‌كانیان له‌م شاره‌دا چڕكرۆته‌وه.
له دواجاردا هه‌ڤاڵ عادل روشدی به‌وه كۆتایی به سیمیناره‌كه‌ی هێنا و وتی " ده‌سته‌گه‌رایی ( ته‌كه‌تول)، زۆر كۆنه و دواكه‌وتووه و چونكه له ناو سۆسیال دیموكراسه‌كانی فه‌ڕه‌نسدا ململانێ هه‌یه، له سه‌ر پێشكه‌شكردنی باشترین به‌رنامه و خزمه‌تی زیارت به خه‌ڵك، به‌ڵام به‌داخه‌وه لای ئێمه ململانێكان له پێناوی خۆ ناوداركردن و ده‌وڵه‌مه‌ندی و پیشه‌لكردنی بنه‌ما و په‌یڕه‌وی ناوخۆیی حزبه و ئه‌مه‌شمان له‌وانه بینی كه له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی چوونه ده‌ره‌وه.