1.ئایا ئه‌وانه‌ی له هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ لیستێكی شۆڤینی توركمان و عه‌ره‌بدا له پێناوی به‌هه‌رێمكردنی كه‌ركوك دا هاوپه‌یمان بن ،ده‌توانن باس له كوردستانیه‌تی كه‌ركوك بكه‌ن ؟
چونكه ئه‌و هه‌وڵه‌یان ته‌نها دانپێنانه به‌وه‌ی كه كه‌ركوك به‌شێكه له عێراق و په‌یوه‌ندی به خاكی كوردستانه‌وه نییه ،ئه گه‌ر ئه وه چاره‌سه‌ر بێت ئه‌ی ئه‌و هه‌موو شۆڕش و ئه‌نفال و جینۆسایدی كورد خاكه‌كه‌ی له پای چیدا بوو؟
2.ئایا ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه به میلیشیا ناو ده‌به‌ن جیاوازیان چییه له‌گه‌ڵ پاشماوه‌كانی به‌عسی و .شۆڤینه كانی ئێستای عێراق؟
به‌لاَم ناهه‌قیان ناگرم چونكه به‌شیان نییه له‌سه‌رفرازیه‌كانی خه‌باتی ڕزگاری خوازانه‌ی گه‌له‌كه‌ماندا ئه‌مه‌ش بووه گرێ یی خۆبه‌كه‌م زانین لای ئه‌و جۆره كه‌سانه .
3.ئایا ئه‌وانه‌ی به‌ناوی ئۆپۆزسێونه‌وه له په‌رله‌ماندا شوێنیان گرتوه ،ده‌توانن پێمان بڵێن بۆچی ڕێگری ئه‌كه‌ن له‌بڕیاردان له‌سه‌ر باشتركردنی ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵك؟
ڕێگری ئه‌كه‌ن له دامه‌زراندنی هه‌زاران گه‌نجی ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و له زیادكردنی مووچه‌ی كه‌م ده‌رامه‌ته‌كا ن و مووچه‌ی كه س وكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفال كراوه‌كان؟ پاساوه‌كه‌یان زۆر له ئاستێكی نزمی نا هۆشێاریدایه چونكه په‌رله‌مان شێوازی خۆی هه‌یه بۆ دیاریكردنی كه‌موكورتیه‌كانی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه‌له‌حكومه‌ته‌وه ئاراسته ی ده‌كرێت.
4.ئایا ئه‌توانن پێمان بڵێن ئامانجه هاوبه‌شه‌كانیان چی بێت،له‌گه‌ڵ لیستی حه‌دباو ساڵح موتڵه‌گی دورخراو له‌به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا؟
5.ئایا ئۆپۆزسیون بۆدروستكردنی پشێویی و تێكدانی یاسایه‌و دروست كردنی گرژی و هه‌ڵچون و ده‌نگه ده‌نگ په‌یداكردنه؟ یان بۆ پێشكه‌ش كردنی پڕۆژه ی جیاواز‌و باشتره؟
6. .ئایا ده‌توانن پێمان بڵێن هه‌ڵكوتان بۆ سه‌ر دوكان و پێشانگاكانی هاولاَتیان چ ده‌گه‌یه‌نێت؟شه‌ڕه‌نگێزی و هاندانی هه‌ندێ گه‌نج بۆ شه‌ڕ فرۆشتن به خه‌ڵك و هه‌وادارانی لیستی هاوپه‌یمانی ئه‌م هه‌ڵس وكه‌وته چه‌ند له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی بانگه‌شه‌یه‌كی مۆدێرندا ده‌گونجێت؟
پێم وایه گوڕان دووجوره گوڕانی بێشكه‌وتووخوازو گوڕانی كۆنه‌په‌رست .
ئه‌مه‌ی له شاری سلیمانی دا ده‌كریت گوڕانی كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌و كه شایانی ئه‌م شاره خۆڕاگره نیه.
عارف روشدی
23/2/2010