له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا عارف ڕوشدی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای یه‌كێتی و بونی ئۆپۆسزیۆن له‌كوردستان ڕاو بۆچونی خۆی ده‌خاته ڕوو.
بڵاوكرایه‌وه له Monday, February 22
واڵاپرێس/ سه‌نگه‌ر عه‌بدولره‌حمان
*كه‌متر له‌مانگێك ماوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ،یه‌كێتی نیشتمانی چۆن خۆی ئاماده كردوه؟
-یه‌كێتی وه‌ك هه‌رهێزێكی تری سیاسی كه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی گشتی ده‌چێت ئاماده‌سازی خۆی كردوه،لیژنه‌یه‌كی باڵا به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال به‌ناوی لیژنه‌ی جێ به‌جێ كردن پێكهێنراوه و له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگایه‌ك لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه له‌نێوان پێكهاته‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان. هه‌رحزبێكی به‌شداریش له لیستی هاوپه‌یمانی لیژنه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌كو هه‌مانهه‌نگی بۆ لیژنه باڵاكانی هاوپه‌یمانی كوردستان كارده‌كه‌ن.
*ژماره‌ی كاندیده‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان چه‌نده‌و كێن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان سه‌رپه‌رشتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات؟
- ژماره‌ی كاندیده‌كان به‌شدار له‌سه‌ر به‌نمای ژماره‌ی كورسیه‌كان ده‌ستنیشان كراوه ،به‌پێی یاسا هه‌ركیانێكی سیاسی ده‌توانێ دوو ئه‌وه‌نده‌ی كورسیه‌كانی هه‌رپارێزگایه‌ك ناو دابنێت ،بۆ نمونه له‌سلێمانی 17كورسی هه‌یه وه‌كو لیستی هاوپه‌یمانی بۆمان هه‌یه 34كه‌س دابنێین وه‌ك یه‌كێتی 13 كه‌سمان داناوه له‌هه‌ولێر پێموابێت 12كه‌س و له‌دهۆك 4 كه‌سه له‌موسڵ ژماره‌یه‌كی زۆرتر دانراوه به‌وپێیه‌ی ئه‌و ناوچانه ناوچه‌ی ململانێیه له‌گه‌ڵ غه‌یره كورد،له‌هه‌ر شوێنێك ئه‌وه‌نده‌ی به‌پێویستمان زانیوه كاندیدمان داناوه له‌چوارچێوه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان.
*كادرانی یه‌كێتی گلیه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌كێتی باش خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده نه‌كردوه،بۆ نمونه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌شارێكدا پێنج كوردسی هه‌بێت یه‌كێتی ده كه‌سی داناوه‌و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌رت بونی ده‌نگه‌كان ده‌بێت؟
-ئه‌وه ڕاسته و حاڵه‌تێكه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت ،پێم وایه هه‌نگاو له‌وبواره‌دا به‌ده‌سته‌وه‌یه كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه رێكبخرێته‌وه ،زۆر گرنگه له‌كاتی ده‌ستنیشان كردنی كاندیده‌كاندا به‌و ژماره‌یه دابنرێن كه گره‌نتی ده‌رچونی هه‌مویان هه‌بێت .
*له‌هه‌ڵبژاردنی 25/7 گۆڕان و یه‌كێتی له‌ململانێیه‌كی توندا بون ،سه‌ره‌نجام گۆڕان توانی له پارێزگای سلێمانی پێش هاوپه‌یمانی كوردستانی بكه‌وێت،بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌كێتی چۆن خۆی ئاماده كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له سلێمانی سه‌نگ و قورسایی خۆی ده‌ربخاته‌وه؟
-یه‌كێتی هێزێكه له‌پێناو خه‌ڵك و كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردیدا كار ده‌كات ،له سه‌رتاوه ئه‌م هێزه كه‌وتۆته به‌ر شاڵاوی هه‌موو ناحه‌زه‌كانی یه‌كێتی نیشمانی و میله‌تی كورد ،بۆیه ئێستا هه‌مو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆ جارێكی تر ڕێگری له‌پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی كورد بگرن دژایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن.له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه هه‌مو هێزه‌كانی دوژمن ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌كران كه یه‌كێتی تێیدا باڵاده‌ست بوو ،توانای یه‌كێتی له‌وه‌دا بوو كه‌توانی شۆڕش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ڕژێم دروست كردبوو ،كه لێبوردنی گشتیش درا ته‌نها جه‌لال تاڵه‌بانی نه‌گرته‌وه.بۆیه ئه‌وه غه‌ریب نیه ئه‌مڕۆ هه‌مو ئه‌و هێزانه له‌ژێرچه‌تری دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی خۆیان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن دژایه‌تی یه‌كێتی بكه‌ن. چونكه هه‌مویان ده‌زانن یه‌كێتی ئه‌و هێزه بزوێنه‌ر و ئه‌و هێزه‌یه كه ده‌توانێ گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا به‌دی بێنێت كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا ته‌واو نابێت، بۆیه ئه‌وانه‌ی به‌ناوی گۆڕان و ئه‌وانه قسه ده‌كه‌ن ده‌چنه چوارچێوه‌ی دژایه‌تی یه‌كێتی.چه‌تری گه‌نده‌ڵی به‌كاردێنن ئه‌وه هه‌موو بیانوه و ڕێگریه له‌چاره‌سه‌ر كردنی گه‌نده‌ڵی، ڕێگریه له‌چاكسازی ڕاسته‌قینه له كۆمه‌ڵگای كوردی له‌هه‌موو جومگه‌كانیدا.بۆیه ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ر یه‌كێتی هه‌بوو له‌هه‌ڵبژاردنی 25/7 به‌مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاسایی ده‌زانم ،ئێستاش فشاری هه‌ره‌زۆر له‌سه‌ر یه‌كێتیه ئه‌و هێزانه‌ی كه فشار ده‌خه‌نه سه‌ر یه‌كێتی جۆره‌ها هه‌ماهه‌نگیان كردوه له‌گه‌ڵ نه‌یارانی كوردیش، نمونه‌ی زه‌قتان بده‌مێ ڕۆژی سێ شه‌مه‌ی ڕابردوو سه‌رۆكی گۆڕان له‌كه‌ناڵی جزیره كه هه‌مووكه‌س ده‌زانێت كه‌ناڵی جزیره چیه ،كه‌ناڵی جزیره له‌و كه‌ناڵه گومان لێكراوانه‌یه كه جێگای ڕێز نیه لای هیچ كه‌سێكی ئازادیخواز،ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی گۆڕان له‌وێوه به‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی و حزبه كوردیه‌كان و كۆمه‌ڵگای كوردی وت دوژمنانی كوردیش واناڵێن. باشه براده‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌و وێرانه‌یه‌ی له‌كوردستداندا كه تۆ له‌كه‌ناڵێكی وه‌كو جزیره‌وه باسی ده‌كه‌یت ئه‌ی تۆ چیت؟ یه‌كێتی حزبێكی سیاسیه به‌رنامه‌ی هه‌یه ،بۆ ئه‌وه‌ی كه بارودۆخه‌كه بینا بكاته‌وه له‌ڕێگه‌ی به‌شداربونی خۆیه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی به‌ده‌سته‌وه‌یه ،ده‌ركه‌وتوه له‌ماوه‌ی 100 ڕۆژی ڕابردودا كه ئه‌مه به‌شێكی گرنگه سیاسه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی بۆ زیاتر وشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له گرنگی یه‌كێتی كه زۆر گرنگه له‌پێشڕه‌وایه‌تیدا بێت ،ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه حكومه‌ت هاویشتویه‌تی ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه یه‌كێتی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه هه‌یبوو ،ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك تۆرابن یان ناڕازی بونیان هه‌بێت ئێستا یه‌كێتی ده‌ڵێت یه‌كێتیه‌كه‌ی جارانین وبه‌ره‌و نوێبونه‌وه‌یه‌كی باشتر ده‌چین له‌ڕێگای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری باشتر.بۆ یه‌كه‌مجاره بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێشوه‌خت ده‌چێته په‌رله‌مان ،هێشتا له‌به‌غدا بڕیار له‌سه‌ر بودجه نه‌دراوه ئێمه لێره بودجه‌مان ئاماده كردوه‌و داومانه‌ته په‌رله‌مان ،ئه‌مه ده‌بێت جێگای ده‌ست خۆشی بێت له‌لایه‌ن حزبه هاوپه‌یمانه‌كان و حزبه دژه‌كانیش، به‌ڵام براده‌رانی گۆڕان به‌وه‌ش ڕازی نین زوو بنێریت ده‌ڵێن زوو ناردتان دره‌نگ ده‌ینێریت ده‌ڵێن دره‌نگ ناردتان،ئه‌مه نیشانه‌ی ساویلكه‌یی و هه‌رزه‌كاریه هه‌قی خۆیانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تازه مه‌سه‌له‌كه تێگه‌یشتون. بۆیه ئه‌و هه‌نگاوه باشانه‌ی حكومه‌ت به‌و هه‌نگاوانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین كه یه‌كێتی بۆ دوباره بونه‌وه‌ی متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان یان ئه‌و به‌دحاڵیه‌ی لای خه‌ڵك دروست بوه بڕه‌وێنێته‌وه له‌ڕێگای چالاكیه‌كانی حكومه‌ت له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌موو ده‌زگاكانی یه‌كێتی پلانی كاریان داڕشتوه،چه‌ندین كۆنفرانس به‌ستراوه ئه‌نجامی ئه‌و كۆنفرانسانه‌ش كارێكی عه‌مه‌لی لێكه‌وتۆته‌وه،ئێستا هه‌موو مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌و كادرانی یه‌كێتی به‌چاكی بڵاوبونه‌ته‌وه له‌ناو چین و توێژه‌كانی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی هه‌ڤاڵانه دروست ببێت و ڕاز و نیاز و گله‌یی خه‌ڵك وه‌ربگیرێن و كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
*ڕۆژانه له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتیه‌وه خه‌ڵك پیشان ده‌درێت كه له‌گۆڕانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی،ئایا ئه‌مانه ده‌نگه‌كانییشیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه یان وه‌كو سه‌ركرده‌كانی گۆڕان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك بگه‌ڕێته‌وه بۆ موچه‌كه‌یه‌تی و ده‌نگی بۆ گۆڕانه؟
-ئه‌وه‌ی به‌و شێوه‌ی ئه‌وان باسی ده‌كه‌ن بێته‌وه ئه‌وه بێ ئه‌خلاقیه،ئه‌گه‌ر كه‌سێك درۆ له‌گه‌ڵ خۆی بكات به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت گه‌نده‌ڵیه،چونكه هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌ك به‌دۆر ده‌ست پێده‌كات كه دۆرت كردت دزیش ده‌كه‌یت خه‌ڵكیش ده‌كوژیت و بێ ڕه‌وشتیش ده‌كه‌یت، ئه‌وانه‌ی كه دێنه‌وه ناو یه‌كێتی ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌ندام و كادری یه‌كێتی بوبن و باوه‌ڕیان به‌سیاسه‌تی یه‌كێتی هه‌بوبێت به‌هۆیه‌ك له‌هۆیه‌كان دوركه‌وتبنه‌وه ئه‌وه ماڵی خۆیانه‌و جێگای ڕێزن،له‌پلنیۆم بڕیاری ئه‌وه درا هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌یه‌كێتی دور كه‌وتونه‌ته‌وه به‌ده‌ر له‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی به‌ناو گۆڕان ده‌كه‌ن بۆیان هه‌یه به‌بێ هیچ مه‌رجێك بێنه‌وه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ژێر چه‌تری درۆ بێته‌وه ئه‌وه قیمه‌ی گه‌نده‌ڵیه.
*عیماد ئه‌حمه‌د له‌چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت گێمی دووه‌م گێمی ڕاهێنه‌رانه،ئه‌گه‌ر گێمی دوه‌میش ڕاهێنه‌رانی یه‌كێتی سه‌ركه‌وتو نه‌وبن چاره‌نوسیان چی ده‌بێت؟
-من پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بوچونم هه‌یه ،گێمی یه‌كه‌م و دووه‌م نۆره‌ی ڕاهێنه‌ره،ئه‌گه‌ر ڕاهێنه‌ر ئیشی باشی كردبێت ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست ده‌هێنێت ،ئه‌وه نیه من شكست بخۆم ئینجا بزانم چۆن سود له‌هه‌ڵه‌كانی خۆم وه‌رده‌گرم ،ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕیه‌ك هه‌بێت له‌ئه‌دای یه‌كێتی نه خه‌تای ئه‌ندامانه نه خه‌تای كادرانی خواره‌وه به‌ڵكو خه‌تای ڕاهێنه‌ران بوه ،ئه‌گه‌ر كه‌مو كوڕی هه‌بوه ئێمه به‌رپرسین ده‌بێت ئه‌و جورئه‌ته‌مان هه‌بێت ،ڕاهێنه‌ر به‌رپرسه له‌گێمی یه‌كه‌م و گێمی دوه‌میش ،بۆیه ئه‌گه‌ر گێمی دوه‌میش شكستی هێنا ده‌بێت ئه‌و ڕاهێنه‌ره ماڵئاوایی بكات.
*جه‌عه‌ر ئیمنكی به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی ده‌ڵێت یه‌كێتی ئه‌مجاره باش خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده كردوه به‌ڵام تائێستاش له‌سلێمانی گۆڕان ژماره‌یه‌كی قورسه؟
-ڕاسته یه‌كێتی باشتر خۆی ئاماده كردوه و سودی له‌هه‌ڵه‌و كه‌مو كوڕیه‌كان كردوه‌له‌هه‌موو ئاسته‌كانیشدا ئاماده‌باشی هه‌یه ،یه‌كێتی هه‌میشه قورس بوه ،ئه‌و پاشه كشێیه‌ی له‌ئاستی شارێكدا به‌دی كراوه ئه‌وه ئاخری دنیا نیه،له‌گه‌مه‌ی سیاسی‌دا هه‌میشه براوه نیه ،له‌وانه‌یه له‌هه‌ڵه‌یه‌ك یان له‌هه‌ڵچونی جه‌ماوه‌ر شت به‌ده‌ست دێنیت یان له‌ده‌ستی ده‌ده‌یت،زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌گۆڕان داوه نازانن گۆڕان چیه ،له‌وانه‌یه له‌من یان كه‌سێكی تر توڕه بوبن دژی من ده‌نگیان به‌ئه‌وان داوه،دڵنیشام به‌شێكی زۆری خه‌ڵك وه‌كو ڕه‌ت فعل بوه ده‌نگیان به‌و جه‌ماعه‌ته داوه ،ئه‌گه‌ر خه‌ڵك باش بیر بكاته‌وه له‌ماهیه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ناوی گۆڕان قسه ده‌كه‌ن قه‌د باسی گۆڕانیش ناكه‌ن.
*له‌دواین كۆبونه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی باس له‌دانانی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم كراوه؟ئه‌وه تاچه‌ند ڕاسته كه پارتی به دانانی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بۆ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ڕازی نیه؟
-ئه‌وه هه‌ر له‌ڕۆژنامه‌كان ده‌بیستم،ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هێشتا قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه ،به‌پێی ڕێكه‌وتنی ستراتیژی ئه‌و پۆسته هی یه‌كێتیه به تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.باوه‌ڕناكه‌م پارتی ته‌نگ به‌ئێمه هه‌ڵچنێت ،ئه‌وه پۆستی ئێمه‌یه یه‌كێتی ئازاده كێ ده‌ست نیشان ده‌كات و كێ ده‌ستنیشان ناكات.
*له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا مام جه‌لال به‌عسی كرد به‌دوبه‌شه‌وه به‌عسی صه‌دامی و به‌عسی غه‌یره سه‌دامی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا،ڕای تۆ له‌سه‌ر ئه‌مه چیه؟
-مام جه‌لال سه‌رۆكی كۆماره ته‌نها سه‌رۆكی كور نیه،سه‌رۆكی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كلدان و باش و خراپه،مام جه‌لال به‌پێی ده‌ستور مامه‌ڵه ده‌كات له‌ده‌ستوردا له‌ماده‌ی حه‌وتدا ده‌ڵێت به‌عسه صه‌دامیه‌كان بۆیان نیه به‌شداری بكه‌ن له عه‌مه‌لیه‌ی سیاسی ،كاتی خۆی ته‌یارێكی به‌عسی هه‌بوو خۆی به‌چه‌پ ده‌زانی یان خۆی سه‌ر به‌سوریا بوه دژی صه‌دام بوه ئه‌مه قسه‌ی مام جه‌لال نیه ئه‌وه قسه‌ی ده‌ستوری عێراقه، ده‌ڵێت كه ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی صه‌دامیان كردوه وه‌كو ئه‌وانه‌ی كه صه‌دامی بون حساب ناكرێن ،هه‌مو هێزه سیاسیه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان سور نه‌بوه به خوێنی خه‌ڵك وه‌كو ئه‌وانه‌ی دوژمنكاری خه‌ڵكیان كردوه حسابیان بۆ ناكرێت،مام جه‌لال ئه‌وه‌ی وتوه.به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی له‌كوردستان ده‌ڵێن ئێمه‌ی ئۆپۆسزیۆنین ئۆپۆسزیۆنێكی هه‌رزه‌كاری نه‌زانی دواكه‌وتون ده‌یانه‌وێت مێش بكه‌ن به‌گامێش و هه‌ممو شتێك پێچه‌وانه‌كه‌ی پیشان بده‌ن،مام جه‌لال به‌پێی ده‌ستور و به‌رپرسیارانه قسه‌ی كردوه،ئه‌وه‌نده‌ی مام جه‌لال دژی به‌عس بوه‌و ئه‌وه‌نده‌ی مام جلال بۆته هۆكاری ڕوخانی به‌عس ئه‌وانه‌ی ئه‌و باسانه ده‌كه‌ن هێشتا له‌دایكیش نه‌بوبون.