له‌كه‌ركوك چه‌ندین چالاكی جه‌ماوه‌ریی بۆ پشتیوانیكردن له‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و كاندیده‌كانی ی.ن.ك له‌كه‌ركوك رێكخران.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و به به‌شداریی هه‌زاران هاوولاتی شاری كه‌ركوك كه له‌هه‌موو چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ژاوه‌یه‌كی گه‌وره به‌به‌شداریی هه‌زاران ئۆتۆمبێل كه‌ڕازابوونه‌وه به‌ئالای كوردستان و ئاڕمی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و وێنه‌ی كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كه‌ركوك، به‌نێو شه‌قامه‌كانی شاری كه‌ركوكدا تێپه‌ڕبوون و ئاپۆڕه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه له‌نزیك پردی گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوا ده‌ستیپێكردو پاشان شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری كه‌ركوكی گرته‌وه. له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌دا كه‌گه‌وره‌ترین كه‌ژاوه‌ی جه‌ماوه‌رییه له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق له‌كه‌ركوك بۆ پشتیوانی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و كاندیده‌كانی ی.ن.ك له‌كه‌ركوك سازده‌كرێت، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كه‌ركوك پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی هاوپه‌یمانی و كاندیده‌كانی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك دووپاتكرده‌وه‌و رایانگه‌یاند كه‌ڕۆژی 7/3 ئاماده‌ن به‌خوێن ده‌نگ بۆ ئه‌م لیسته و كاندیده‌كانی ی.ن.ك له‌كه‌ركوك بده‌ن.
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵلا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی ی.ن.ك و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی كه‌ركوك وتی: ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه گه‌وره‌یه كه‌به‌به‌شداریی هه‌زاران هاوولاتی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن ی.ن.ك-ه‌وه رێكخراوه‌و ئامانج لێی ده‌ربڕینی پشتیوانی ئه‌ندام و لایه‌نگران و هه‌وادارانی ی.ن.ك بوو له‌شاری كه‌ركوك بۆ لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان و كاندیده‌كانی ی.ن.ك له‌پارێزگای كه‌ركوك.
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵلا به‌ناوی ی.ن.ك-ه‌وه ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونی رێكخستنه‌كان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كه‌ركوكی كرد بۆ به‌شداریی فراوان و كاریگه‌رییان له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه كه‌موێنه‌یه‌دا
رۆژ دوای رۆژ چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری، زیاتر پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ژماره 372 و كاندیداكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و لیسته‌دا به‌شێوازی جۆراو جۆر نیشان ده‌ده‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێش نیوه‌رۆی رۆژی شه‌ممه 20-2-2010 ، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له كه‌ركوك و كاندیدی ژماره (1)ی لیسته‌كه له گه‌ره‌كی ته‌په‌ی مه‌لا عه‌بدولاَ بنكه‌یه‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ژماره 372 به‌سه‌ر كرده‌وه و به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌نجه خۆبه‌خشانه‌وه پێشوازیكرا كه پاڵپشتی له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی و د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم كاندیدی ژماره(1)ی ئه‌و لیسته ده‌كه‌ن، پاشان له ووته‌یه‌كدا دوای پێراگه‌یاندنی سوپاس و رێزی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و ژماره گه‌نجانه ئاماژه‌ی به رۆڵی گه‌نجان كرد له كۆمه‌ڵگه‌دا داواشی لێ‌كردن كه وه‌ك چۆن هه‌میشه گه‌نجان له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیداندابوون له‌رۆژی هه‌ڵبژاردنیش بۆ پارێزگاری كردن له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه له‌رابردوودا به‌سه‌رمان هاتوون، گه‌نجانیش به‌وپه‌ری هه‌ست كردن به لێپرسراویه‌تیه‌وه به‌ڵێنیادا به‌رده‌وامبن له هه‌ڵمه‌تی بنگه‌شه‌كردن بۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیدای ژماره (1)ی لیسته‌كه.
دواتر له‌میانی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كاسبكارانی بازاری گه‌ره‌كی ئازادی سه‌رجه‌م كاسبكارانی ئه‌و بازاره به‌گه‌رمیه‌وه پێشوازیان له د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له كه‌ركوك و كاندیدی ژماره (1)ی لیسته‌كه كرد و به‌لێنی پشتیوانیكردن له لستی هاوپه‌یمانی كوردستان و ده‌نگدانیان به ژماره (1) ی لیسته‌كه دووپات كرده‌وه، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریمیش له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا وێرای روونكردنه‌وه‌ی گرنگی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره داوای كرد هه‌موو لایه‌ك له خه‌می چاره‌نووسی كه‌ركوك بن و ده‌نگ به لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان بده‌ن و له نزیكه‌وه‌ش گوێی له داوا‌و سه‌رنجه‌كانیان گرت و به‌لێنیپێدان ئه‌گه‌ر متمانه‌ی ئه‌وان به‌ده‌ست بێنێت هه‌موو ئه‌و داخوازیانه‌یان بگه‌یه‌نێته هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق و داكۆكیان لیێبكات.
هه‌ر هه‌مان رۆژ و بۆ ناساندنی زیاتری كاندیداكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆمیته‌ی رێكخستنی له‌یلان ئاهه‌نگێكی سازكرد.
له ئاهه‌نگه‌دا كه به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌سه‌رجه‌م پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانی دانیشتووی ناحیه‌ی له‌یلان و ده‌وروبه‌ری به‌رێوه‌چوو، سه‌ره‌تا له ووته‌یه‌كدا وێرای به‌خێر هێنانی ئاماده‌بووان و كاندیداكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ناو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له كه‌ركوك هه‌ژاڵ راپه‌رعارف لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 29 ی قه‌زا و ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی خه‌ڵكی ناوچه‌ی له‌یلان و ده‌وروبه‌ری و خه‌بات و قوربانیدانیه‌كان له شۆرش و راپه‌رینه‌كانی گه‌لی كوردستان پاشان هه‌ریه‌كه له د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له كه‌ركوك و كاندیدی ژماره (1)ی لیسته‌كه و خالید شوانی كاندیدی ژماره 3 و مه‌لاسیراوان كاندیدی ژماره 9 و له‌یلاحه‌سه‌ن كاندیدی ژماره 17 ی لیسته‌كه له سێووته‌ی جیادا جگه له خۆناساندن و باسكردن له كورته‌یه‌كی ژیانیان بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه باسیان له گرنگی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌لماندنی زیاتری كوردستانیه‌تی شاری كه‌ركوك و دیاریكردنی چاره‌نووس و ئاینده‌ی ئه‌و شاره كرد له پێناو گه‌راندنه‌وه‌ی بۆ باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات ئاماژه‌یان به كه‌م و كوریه‌كانی خزمه‌تگوزاری پێویست كرد له ناوچه‌كه‌دا و به‌ڵێنیاندا كه ئه‌گه‌ر ببنه جێگای متمانه‌ی خه‌ڵكی له‌یلان و ده‌ورو به‌ری ئه‌وانیش له سه‌نگه‌ری په‌رله‌ماندا پێشمه‌رگانه دیفاع له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانیان بكه‌ن و هه‌وڵ بۆ خۆشگوزه‌رانی و دابینكردنی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌كانیان بده‌ن، ئه‌م ووتانه‌ی كاندیداكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له كه‌ركوك به چه‌پڵه رێزانی ئاماده‌بووان پێشوازیكرا و به له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئاهه‌نگه‌كه‌ش به سروود و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ركێ خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌لێنیاندا كه ده‌نگیان بۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیداكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بێت.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژیش به ئاماده‌بوونی پۆلاَی شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی نوێنه‌ری هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له كه‌ركوك و د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له كه‌ركوك و كاندیدی ژماره (1) و خالد شوانی كاندیدی ژماره (3) و ئالاَ تاڵه‌بانی كاندیدی ژماره (7)ی لیسته‌كه له هۆڵی شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی كۆبوونه‌یه‌كی به‌رفراوانیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ئه‌نجامدا، دوای ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان و بێده‌نگی نواندن بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان پۆلاَی شه‌هید سیروان تاڵه‌بانی له ووته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی كاندیداكانی كرد و داوای له ئاماده‌بووان كرد كه بۆ شاد بوونی روحی رۆڵه‌كانیان و به‌هه‌ده‌ر نه‌چوونی خوێنی شه‌هیده‌كانیان و به‌رگری كردن له كه‌س و كاری شه‌هیدان و خزمه‌تكردنیان پشتگیری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ژماره 372 بكه‌ن و ده‌نگ به كاندیداكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بده‌ن پاشان هه‌ره‌یه‌كه له د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له كه‌ركوك و كاندیدی ژماره (1) و خالد شوانی كاندیدی ژماره (3) و ئالاَ تاڵه‌بانی كاندیدی ژماره (7)ی لیسته‌كه له سێ ووته‌ی جیادا تیشكیان خسته سه‌ر سه‌روه‌ری خوێنی شه‌هیدان و رایانگه‌یاند كه ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌مرۆ به‌ده‌ستهاتوون به‌رهه‌می خوێنی رۆڵه‌كانی ئه‌وانه و پێویسته خانه‌واده‌كانیان به‌ده‌نگدان و كاندیداكانیش له كاتی ده‌رچوونیان له په‌رله‌مانی به‌غدا به هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و هه‌ڵگرتنی نازی كه‌س وكاره‌كانیان بیسه‌لمێنین كه خوێنیان به‌فیرۆ نه‌چووه، ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ئه‌وان گیانی خۆیان له پێناو به‌خشی بیپارێزین.
كه‌س و كاری شه‌هیدان به‌لێنیاندا كه رۆژی هه‌ڵبژاردن وه‌ك هه‌میشه پالپشتی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی ژماره372 ده‌كه‌ن و ده‌نگ به كاندیداكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ده‌ن.
ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له كه‌ركوك و كاندیدی ژماره (1)ی لیسته‌كه گه‌ره‌كی ره‌حیماوی به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كه‌سایه‌تی و ریش سپی و پیاو ماقولان و هاولاَتیانی گه‌ره‌كه‌كه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیكرا.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی جه‌ماوه‌ریدا كه له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی یانه‌ی وه‌رزشی خاك، به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌كه له (ئاسۆ مامه‌ند) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و هه‌ڤاڵ (كاكه‌مه‌د)به‌رێوه‌چوو، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له كه‌ركوك و كاندیدی ژماره (1)ی لیسته‌كه وێرای به‌رزنرخاندنی هه‌ڵوێستی دانیشتوانی ره‌حیماوا و پشتگیریه‌كانیان له رۆژانی خه‌باتی ژێرزه‌مینی و داڵده‌دانی رێكخستنه نهێنیه‌كان به پێویستی زانی كه ئه‌مرۆ به شێوه‌ی خزمه‌تكردن و دابینكردنی پێویستیه‌كانی ژیان قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه، كه‌به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا وه‌كو پێویست خزمه‌تنه‌كراون، پاشان رۆشنایی خسته سه‌ر ئامانجه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی و ئه‌و به‌رنامانه‌ی خۆی وه‌كو سه‌رۆك و كاندیدی ژماره (1)ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌كه‌ركوك ده‌یه‌وێت جێبه‌جێیان بكات له‌كلتێكدا ئه‌گه‌ر متمانه‌ی پێبده‌ن.
له‌ته‌وه‌رێكی تری ئه‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌دا د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له كه‌ركوك و كاندیدی ژماره (1)ی لیسته‌كه بایه‌خی هه‌لچبژاردن و پێویستی به‌شداری فراوانی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵكی به تاكه رێگای سه‌لماندنی كوردستانیه‌تی كه‌ركوك و گه‌رانه‌وه‌یه‌تی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هاولاَتیانی گه‌ره‌كی ره‌حیماواش سۆز و په‌یمانی خۆیان بۆ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیدی ژماره (1) ی ئه‌و لیسته دووپاتكرده‌وه.
DGKradio