سوپاسی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی سه‌رجه‌م چینوتوێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات
مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك بۆ جه‌ماوه‌ر: داواتان لێده‌كه‌ین ئه‌و جۆش و خرۆش و حه‌ماسه گه‌رموگوڕه بكه‌نه هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتییه‌كه‌تان له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا
به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
جه‌ماوه‌ری تێكۆشه‌ر
كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان
له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا گه‌له‌كه‌مان ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌ی شارستانی و دیموكراسی خسته‌سه‌ر خه‌رمانی ده‌ستكه‌وته زۆر‌و زه‌وه‌نده‌كانی خۆی، به‌وه‌ی كه له‌ماوه‌ی رێگه‌پێدراوی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد‌و هه‌موو چینوتوێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مان هه‌ر له‌كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزیی شه‌هیدان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌نفاله‌كان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و كاسبكاران و ژنان و كوڕان و كچانی لاوی گه‌له‌كه‌مان و زیندانییه سیاسییه‌كان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو كاسبكاره سه‌ربه‌رزه‌كان و كرێكاران و جووتیاران و پیشه‌وه‌ران و سه‌ندیكاو رێكخراوه پیشه‌یی و دیموكراتییه‌كان و هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و مامۆستایان و خوێندكاران و ره‌وه‌ندی دڵسۆزی كورد له‌هه‌نده‌ران و سه‌رجه‌م تێكۆشه‌رانی گه‌له‌كه‌مان هه‌روا سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌هه‌موولایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانیی كوردستانی و هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانی تر‌و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌جۆش و خرۆشێكی بێوێنه‌وه به‌شداریی كاریگه‌رییان كرد له‌هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنداو به‌شێوازی جیاجیا گوزارشتیان له‌پشتیوانی و هاوكاریی خۆیان كرد بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانی ی.ن.ك و لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستانی، ئه‌م هه‌ڵوێسته نیشتمانی و شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و پشتیوانی له‌یه‌كێتییه‌كه‌ی خۆیان نیشانده‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه قوڵ و مێژووییه‌ی نێوان كۆمه‌لانی خه‌ڵك و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، بۆیه به‌ناوی (م.س) وێڕای پیرۆزبایی گه‌رممان سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته جوامێرانانه‌ی سه‌رجه‌م چینوتوێژه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین و داوایان لێده‌كه‌ین ئه‌و جۆش و خرۆش و حه‌ماسه گه‌رموگوڕه بكه‌نه هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتییه‌كه‌یان له‌ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی 7/3دا.
جارێكی دیكه سوپاستان ده‌كه‌ین و دڵنیاتان ده‌كه‌ین وه‌ك هه‌میشه له‌ڕیزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌بین.
بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و هه‌ڵبژاردن
به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كانی ی.ن.ك و لیستی هاوپه‌یمانیی
مه‌كته‌بی سیاسیی ی.ن.ك
2010/3/5