4/3/2010
له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌رێنوێنی و چاوساغیكردنی سه‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی كۆمپانیای وشه، چه‌ندین سكالا له‌ژێر په‌رده‌و پاساوی ئه‌فسانه‌ی نانبڕینه‌وه له دادگاكانی به‌رایی له‌سلێمانی (165) سكالا له‌دژی به‌ڕێز مام جه‌لال و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان تۆماركراوه‌و تائێستا (152) له‌وسكالایانه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كۆتاییان هاتووه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك پێشمه‌رگه دوو سكالای له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیای وشه‌و په‌رله‌مانتار عه‌دنان عوسمان تۆماركردووه، سكالاكه‌ش به‌ئیمزای دادوه‌ری دادگاكه راده‌ستی پارێزه‌ری كۆمپانیای ناوبراو كراوه.
سكالاكاره‌كان كێشه‌كه‌یان ده‌دۆڕێنن
به‌پاساوو به‌هانه‌ی ئه‌فسانه‌یه‌كی دروستكراوی سه‌رانی كۆمپانیای وشه كه گوایه خه‌ڵك نانبڕاوكراوه، له‌مانگی ته‌مموزی ساڵی 2009دا (165)سكالای یاسایی! له‌لایه‌ن (165)كه‌سه‌وه له‌دژی به‌ڕێز مام جه‌لال تۆمار كراوه، له‌وباره‌یه‌وه هۆشیار عه‌بدوڵلا عیسامه‌دین پارێزه‌ری به‌ڕێز مام جه‌لال به‌هه‌ردوو سیفه‌تی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و سه‌رۆك كۆماری عیراقیش رایگه‌یاند: له(1/7/2009)وه كۆمه‌ڵێك كه‌س هه‌ستان به‌هه‌ڵمه‌تێك بۆ تۆماركردنی سكالاو داوای یاسایی له‌سه‌ر به‌ڕێز مام جه‌لال و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، وتیشی: ئه‌وانه‌ی شكاته‌كه‌یان كردووه بریتیبوون له پۆلیس، پێشمه‌رگه، ئاسایش، پاسه‌وانی سنوور. هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد كه به‌ڕێز مام جه‌لال وه‌كاله‌تێكی بۆ ئه‌وو پارێزه‌ر محه‌مه‌د ته‌حسین كردۆته‌وه تا له‌به‌رده‌م دادگادا ئاماده‌بن، روونیشیكرده‌وه كه پاش وردبوونه‌وه له‌ناوه‌ڕۆكی داواكان و نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر فه‌سڵكردن یان نانبڕاوكردنیان له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی سیاسی، سه‌رجه‌م سكالاكان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ڕێز مام جه‌لال كۆتاییان هات ته‌نیا (13) داوایان نه‌بێت كه تائێستا ته‌بلیغ (ئاگاداركردنه‌وه)یان بۆ نه‌چووه، واته له‌كۆی (165) داوا كه تۆماركراوه، (152) دانه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كۆتاییان پێهاتووه، شایانی باسه ئه‌م داوایانه له (5) دادگای به‌رایی تۆماركراون.
كوردستانی نوێ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه زانیوویه‌تی كه ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن گروپی گرده‌كه‌وه دنه دراون و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمه‌ڵێك پارێزه‌ری سه‌ر به‌گروپه‌كه‌یان به‌ناوی پارێزه‌ری خۆبه‌خشه‌وه بۆ دانابوون كه له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوودا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م بابه‌ته‌یان كرده پێخۆری هه‌ڵبژاردن و موزایه‌ده‌یان پێوه‌كرد كه كۆی ناوی ئه‌و شكاتكارانه‌و ژماره‌ی ده‌عواكانیان و ئه‌نجامه راگه‌یه‌ندراوه‌كانی له‌م خشتانه‌ی لاپه‌ڕه (4و5)دا ده‌یخوێننه‌وه .
مامی پێشمه‌رگه‌ش شكات ده‌كات
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رۆژی چوارشه‌ممه (24/12/2010) مام جه‌لال سكالای له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیای وشه‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار (عه‌دنان عوسمان) تۆمار كردووه به‌سیفه‌تی پێشمه‌رگه‌و رۆژی 2/3/2010ش ئاگادارنامه به‌ئیمزای دادوه‌ر راده‌ستی پارێزه‌ری كۆمپانیای وشه كراوه بۆئه‌وه‌ی به‌زووترین كات له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاماده‌بن. له‌و باره‌یه‌شه‌وه هۆشیار عه‌بدوڵلا عیسامه‌دین رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ی كه عه‌دنان عوسمانی په‌رله‌مانتاری لیستی گۆڕان له‌سایتی سبه‌ی-دا بلاوی كردبۆوه، كه‌گوایه ده‌بێت سه‌رۆك مام جه‌لال ته‌جمید بكرێت چونكه سه‌رۆك كۆماره‌و خاوه‌ن كه‌سانی چه‌ته‌و له‌یاسا به‌ده‌ره‌و به‌هۆی ئه‌مانه‌وه هه‌ڕه‌شه له‌خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، بۆیه به‌ڕێز مام جه‌لال داوای له من و پارێزه‌ر ته‌حسین محه‌مه‌د حه‌بیب كرد كه پارێزه‌ری پارێزه‌ری به‌ڕێز مام جه‌لال- سكالا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیای وشه كه خاوه‌نی سایتی سبه‌ی-ه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار عه‌دنان عوسمان كه‌سه‌ربه لیستی گۆڕانه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، تۆماربكه‌ین ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێمه سكالای خۆمان ئاماده‌كردو رۆژی 24/2 به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌مان برد بۆ وه‌رگرتنی وته‌كانی جه‌نابی مام جه‌لال له‌وباره‌یه‌شه‌وه به‌ڕێزیان وتی: من وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ئه‌م داوایه تۆمارناكه‌م، به‌ڵكو وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین و وه‌كو سكرتێری گشتیی ی.ن.ك كه خاوه‌نی چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی دێرینه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دادوه‌ر وته‌كانی وه‌رگرتووه‌و رێوشوێنی یاسایی گیراوه‌ته‌به‌رو ئاگادارینامه بۆ هه‌ردوو داوالێكراو رۆیشتووه‌و رۆژی 2/3/2010ش پارێزه‌ری كۆمپانیای رێگه‌پێدراوی كۆمپانیای وشه له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاماده‌بوو و ئاگادارینامه‌كه‌ی وه‌رگرت و به‌م زووانه‌ش ده‌بێت هه‌ردووكیان له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا ئاماده‌بن بۆ وه‌رگرتنی وته‌كانیان