لینک
سندوقی‌ دراوی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
به‌ره‌و كۆنگره‌
ده‌زگای‌ هه‌ڵبژاردن
رێكخراوی‌ ئه‌مانی‌ فه‌له‌ستینی‌
مه‌ڵبه‌ندی‌ (1)ی‌ ڕێكخستنی‌ سلێمانی‌
ناوه‌ندی‌ ڕاگه‌یاندن
ڕێكخراوی‌ شه‌فافیه‌تی‌ لوبنانی‌
ڕێكخراوی‌ شه‌فافیه‌تی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌
مام جه‌لال تاكه‌ پارێزه‌ری مافه‌كانی كورده‌ له‌عیراق
  

مام جه‌لال تاكه‌ پارێزه‌ری مافه‌كانی كورده‌ له‌عیراق
كورده‌كانی سوریاش پشتگیریی له‌هاوپه‌یمانی و كاندیده‌كانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن ‌

5/3/2010

ئه‌گه‌رچی كورده‌كانی سوریا، ئه‌وانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، مافی ده‌نگدانیان نییه‌، به‌لام پشتیوانی له‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان‌و له‌و بڕوایه‌دان مام جه‌لال پارێزه‌ری مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه‌و هه‌ر ئه‌و ده‌توانێ به‌رگری له‌مافه‌كانی كورد بكات.

كاندیده‌كانی یه‌كێتی، كه‌سانی به‌توانان
شۆڕش عه‌بدوڵلا، ده‌رچوی په‌یمانگا، كه‌ كوردی سوریایه‌‌و نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستانه‌، ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده‌ مافی ده‌نگدانمان نییه‌، به‌لام پشتیوانیی خۆمان بۆ لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان ژماره‌ 372 ده‌رده‌بڕین، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یبینین كاندیده‌كانی یه‌كێتی هه‌موو خاوه‌ن بڕوانامه‌و كه‌سانی به‌توانان، ده‌شێن بچنه‌ به‌غداو شه‌ڕی مافه‌كانی كورد بكه‌ن، بۆیه‌ داوا له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م له‌ناو لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان ده‌نگ به‌كاندیده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بده‌ن.
ئه‌وه‌ی ئه‌و كورده‌ی سوریای گه‌شبینكردوه‌، هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مام جه‌لاله‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار چونكه‌ ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزه‌و ده‌توانێ به‌رگری له‌مافه‌كانی كورد بكات.

372 زۆرینه‌یا ده‌نگان ب ده‌ست دبه‌
شڤان عه‌بدولحه‌مید، كوردێ سوریا، خوه‌ندڤانێ به‌شێ راگه‌یاندن له‌زانكۆیی سلێمانی، دبێژێ: ده‌ما كو بڕێز مام جه‌لال بوو سه‌رۆكێ كۆمارا عیراق كاریبوو ده‌ست ده‌ینه‌ سه‌ر برینا مه‌زن یا عیراق و ب ئه‌زموون وزانه‌بوونا خۆه‌ وێ برینێ چاره‌سه‌ر بكه‌ وهه‌موو هێز وئالیێن سیاسی كۆمبكه‌ ل سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیێن بلند یێ عیراقی، هه‌ر وسا مافێ گه‌لێ كورد بپارێزه‌ و نه‌هێله‌ هنده‌ك پرۆژه‌ێن شۆڤینی جێبه‌جێ ببن، وهێڤیدارم كه‌ هێز وپارتیێن سیاسی د پارله‌مان ده‌ وێ هێژا مام جه‌لال هه‌لبژێرن بۆ خولا نو یا سه‌رۆكاتیا كۆمارا عیراق.
ب هێڤی مه‌ كو ئه‌ڤ هه‌لبژارتن ب ره‌نگه‌كی دیموكراتی ئاشتیانه‌ ب رێڤه‌ بچه‌ وپێگه‌ها سیاسی كوردی د پارله‌مان ده‌ ب هێزتر ببه‌ وبكارن مافێ گه‌لێ كورد ب ده‌ست بینن‌و باوه‌ر دكه‌م كو لیستا هاوپه‌یمانیا كوردستانی ژماره‌ 372 زۆرینه‌یا ده‌نگان ب ده‌ست دبه‌ چونكه‌ پاڵێوراوێن گه‌له‌ك ب هێزو شیان تێدا هه‌نه‌و دكارن مافێن ره‌وا یێ گه‌لێ كورد بپارێزن‌و ده‌ستورێ عیراق جێبه‌جێ بكه‌.
پشتگیریی له‌هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی مام جه‌لال ده‌كه‌ین
هه‌مبه‌ر فه‌رحان یونس، كرێكار، هه‌رچه‌نده‌ مافی ده‌نگدانی نییه‌، به‌لام ده‌ڵێت: بۆ ئێمه‌ی كورد زۆرگرنگه‌ كورد له‌به‌غدا پێگه‌ی قایم‌و به‌هێزبێت، چونكه‌ به‌هێزبونی كورد له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ ده‌بێت.
وتیشی: لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان، له‌ماوه‌ی چه‌ندساڵی رابردوودا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی بۆ عیراق هێناوه‌ته‌ دی‌و هه‌وڵه‌كانیشی به‌رده‌وامبووه‌ بۆ پشتیوانی له‌كورد، بۆیه‌ ئه‌گه‌رچی ده‌نگ ناده‌م به‌لام داوا له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م ده‌نگ به‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان بده‌ن.
ئه‌و كورده‌ی سوریا، ده‌ڵێت: ئێمه‌ وه‌ك كورد پشتیوانی له‌دوباره‌ كاندیدكردنه‌وه‌ی مام جه‌لال ده‌كه‌ین چونكه‌ له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو بۆمان ده‌ركه‌وت مام جه‌لال پارێزه‌ری دیموكراسییه‌و جیاوازی له‌نێوان لایه‌نه‌كان ناكات‌و هه‌مووكات پشتیوانی له‌گه‌لی كوردستان ده‌كات.
ئه‌و، له‌و بڕوایه‌دایه‌ كه‌ هه‌موو عیراقییه‌كان به‌هه‌موو ره‌نگه‌كان پشتیوانی له‌وه‌ده‌كه‌ن مام جه‌لال دوباره‌ ببێته‌وه‌ سه‌رۆك، چونكه‌ له‌وه‌ دڵنیان باشترین سه‌رۆك ده‌بێت بۆ عیراق‌و پارێزه‌ری برایه‌تی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانه‌.

سه‌ركه‌فتنا به‌رچاڤ
عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د، كوردێ سوریا، ئه‌ندازیاری كه‌مپیوتر له‌سلێمانی، دبێژێ: مام جه‌لال وه‌كو كه‌سایه‌تی گه‌له‌ك به‌ئه‌زموونه‌ و زانا یه‌ هه‌ر وه‌كو سه‌رۆكێ كۆمارا عیراق رۆلا وی گه‌له‌ك گرنگه‌ د پاراستنا مافێ گه‌لێ كورد ده‌، و رۆلا خۆ یا نیشتمانی كاریگه‌ر بوو ل با هێزێن سیاسی عیراقی، و د وێ باوه‌ریێ ده‌ مه‌ كه‌ هێز وئالیێن سیاسی عیراقی د پارله‌مان ده‌ هه‌ر مام جه‌لال بۆ خولا هاتی یا سه‌رۆكایه‌تیا عیراق وه‌ك كه‌سه‌كی گه‌له‌ك گونجاو بۆ وێ پۆستا هه‌ستیار هه‌لده‌بژێرن.
وه‌ك ل به‌ر چاڤه‌ بانگه‌شه‌ ژ بۆ هه‌لبژاردنێن پارله‌مان د ژێر سێبه‌را دیموكراتیێ ده‌ ب رێڤه‌ دچه‌، و هاوڵاتی دزانه‌ چ لیست دكاره‌ خزمه‌تا وی بكه‌ ومافێن گه‌لێ كورد بپارێزه‌ كه‌ بێ گومان لیستا هاوپه‌یمانیا كوردستانی یه‌ ژماره‌ 372 كه‌ ژ كه‌سێن زانا وخودان ئه‌زموون پێك هاتیه‌ ب تایبه‌تی كاندیدێن ی ن ك ل پارێزگه‌ها سلێمانی، وئه‌ز د وێ باوه‌ریێ ده‌ مه‌ كه‌ لیستا هاوپه‌یمانیا كوردستانی پڕانیا ده‌نگێن خه‌لكێ كوردستان ب ده‌ست دهێنیت وسه‌ركه‌فتنا وێ به‌رچاڤ دبه‌.

    Print     Send this link     Add to favorites
 ئه‌م ماڵپه‌ره‌ بکه‌ سه‌ره‌کی
 ریکلام

راپرسی
پیتوایه‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه ‌بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ به‌رپرسه‌كان رێگرییه‌ك ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان



هه‌واڵی زیاتر
هڤال مام عارف روشدی : له‌كوردستان ئۆپۆسزیۆنێكی هه‌رزه‌كاری نه‌زانی دواكه‌وتوو هه‌یه‌
پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی سویسراو ئه‌ڵمانیا ئیدانه‌ی لێدوانه‌كه‌ی عه‌دنان عوسمان ده‌كه‌ن
به‌شار ئه‌سه‌د تا ئێستا پشتگیری تیرۆر ده‌كات
مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌داته‌وه‌
هه‌ڵوێستی كاندیدێكی ی.ن.ك، 20 لایه‌نگری گۆڕانی گه‌ڕانده‌وه‌
بارزانی ناوهێنانی پێشمه‌رگه‌ی وه‌ك میلیشیا به‌وه‌ وه‌سف كرد كه‌ "له‌هه‌موو خه‌تێكی سوور سووتره‌".